برژ/birij:
1 – : ڕگ:[ ڕەگی چاوگی (برژان)].
2 – : ئان: بە ئاگرچزان، بێ سووتان، بڕشان.
:: گۆشتەكە هێشتا نیوە برژ بوو خواردمان.
برژا/birija: ف:[ برژان][ دۆخی ڕابردووی نیزیكە بۆ كەسی باری سێ هەمین].
:: گۆشتە جوان برژا.
برژان ¹/birijan: كتن:
1 – ئاگرپێوەنان، بریان، بۆدان، بێژان _ پێژتن، پاتن( کباک، زا)، سوتان، شەوتین، وورژیان : سوورەوەبوونی تشت بە ئاگر.
2 – گەرماكارتێكردن( لە پێست ).
برژانەوە/birjanewe: كتن:[ برژان+ ئەوە]
1 – سووتانەوە، برژیانەوە، چووزانەوە، كولانەوە، وەژان هاتنەوە، تووزانەوە، كزەلێوەهاتن، كسپەكردن.
2 – بەرە و سارێژ ڕۆیشتن( برین)، چاكبوونەوە، سارێژبوون.
3 – قرچانەوە، هەڵقرچان.
برژاندن/birijandin: كتپ:[ برژان+ دن]
1 – برژێن، برێشتە، بژانن، براشتن، بەژێن، وورژانن : سوورەوەكردنی چشت بە ئاگر.
2 – ئازاردان، ئەزیەت دان، هەراسانكردن.
برژاندنەوە/birijandinewe: كتپ:[ برژاندن+ ئەوە]
1 – تیماركردنی برینی تازە بەدەرمانی برژێنەک بۆ ئەوەی پاكبێتەوە لەپیسایی و میكرۆب و نەخۆشی و نەیەڵێت تەشەنە بكات.
2 – دووبارە سووركردنەوەی شت لەسەر ئاگر وەک گەرم كردنەوەی گوڵەبەرۆژەی برژاو.
برژانن/birijanin: كتپ: برژاندن، برشتەبوون.
برژاو/birijaw: ئانفا:
1 – شتێكە كە لەسەر ئاگر برژا بێت. براشتە، برژیاگ، برژیان، برژیاو، بڵاشتە.
2 – [مجـ] ئازاردراو، ئەزیەتدراو، جارسكراو.
3 – [ خ] شارەزا، لێزان.
برژاوی/birijawy: نچ: بڵاشتەی، برژیاگی.
برژێنەک/birijênek: نتـ:[ برژ+ ئێنەک] هەر ماددەیەک كە برژێنەر بێت.
برژێنەوە/birijênewe: كتپ:
1 – برژانەوە.
2 – هەر دەرمانێک كە گیرسێنەک بێت.
برژیاگ/birijyag: ئانفا:[ كباش. كهـ] شتێكە كە لە سەر ئاگر برژابێت. براشتە، برژاو، برژیان، بڵاشتە.
برژیان/birijan: کتن، نتـ:[ كباش. ئەردە] شتێكە كە لە سەر ئاگر برژابێت. براشتە، برژاو، برژیاگ، بڵاشتە.
برژیانەوە/birijanewe: كتپ: برژانەوە.
برژیاو/birijyaw: ئانفا: شتێكە كە لەسەر ئاگر برژابێت. براشتە، برژیاگ، برژیان، برژاو، بڵاشتە.
برژین/birijîn: كتپ: برژان، برژیان.
برژینەوە/birijînewe: كتپ: برژیانەوە، برژانەوە.
برژیو/birijyu: ئانفا:[لە(برژین)] برژیاو، براشتی.
گۆشت براژتن/goşt birajtin: کتپ:[ گۆشت+ براژتن] گۆشت بریان کردن.
گۆشت برژاندن/goşt birijandin: کتپ:[ گۆشت+ برژاندن] گۆشت براژتن.{ هەژار، ل، 710}.
گۆشت برژاو/goşt birijaw: نفا:[ گۆشت+ برژاو] گۆشت برژێن.
.
.
______________________
برژان ²/birijan: ن:[ توێ] بژانگ _ مژانگ، مووژلانک، مژگول مشكولی، ژانگ برژێ، بژوولک، مژۆل، برژانگ. مژوولانک : مووی سەر پێڵوی چاو، پەهتن.
برژانگ/birijang: ن:[ توێ]
1 – برژان. برژێ، بژوولک، مژۆل: مووی سەر پێڵوی چاو.
2 – كولک : هەندێک مووی باریكن بەدەوری دەرەوەی خانە وە یارمەتی دەدەن بۆ جوڵانەوە وەكو لە پەڕامیسێومدا.
برژۆڵ/birjoľ: ن:[ توێ] برژانگ.
برژی/birijî: ن:[ توێ] برژانگ. برژان، بژوولک، مژۆل: مووی سەر پێڵوی چاو.
.
.
.
.