جێ/cê: ن:
نەشناس | شناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
1 . جا _ جاگەر، جەو _ جۆ، جه_ جهێ( كباک)، جێگا_ جێگە، دێلڤ، شۆن _ شوون _ شوێن، وار، یاگێ( هـ)، یەو _ یەوی_ یەڤە : شوێنێكە چتی تێدا دابنرێت یان بۆ دانیشتن دەستبدات.
تێبینی |
لەبەر بەرفراوانی ئەم ووشەیە لە زمانی كوردییدا، لە دۆخی پێشگر و ناوگر و پاشگر بە جودا دایدەڕێژین. |
وەک پێشگر |
جێت/cêt: ف:[ جێ+ ت ( ڕاناوی كەسی دووەمی تاک)] جێگەی تۆ.
:: لێرە جێت نابێتەوە.
جێتان/cêtan: نتـ، جنتـ:[ جێ+ تان( ڕاناوی كەسی دووەمی كۆ)] جێگەی ئێوە.
جێ دەرچوون/cêderçûn: كتن:[ جێ+ دەر+ چوون] شوێن دەرچوون.
جێدەست/cêdest: نتـ:[ جێ+ دەست] جێدەس، شوێن دەست.
جێدەست دیاربوون/cêdestdiyarbûn: كتن:[ جێدەست+ دیاربوون] شوێن دەست دیاربوون.
جێدەست دیادكردن/cêdest diyarkirdin: كتپ:[ جێدەست+ دیارکردن] شوێن دەست دیاركردن.
جێشوێن/cêşiwên: نتـ:[ ئای تی][ جێ+ شوێن] ماڵپەڕ، یێگەی ئەلەكترۆنی، بنكەی ئەلەكترۆنی.[ ئینگـ : Site] .
جێفشار/cêfişar: نتـ:[ جێۆ][ جێ+ فشار] بریتییە لە گۆڕان لە شێوە یان قەبارەی تەنێك كە لەئەنجامی فشارەوە دروست دەبێت. دەناسرێت بەڕێژەی نێوان بڕی گۆڕان بۆ شێوە یان قەبارەی بنچینەیی.
جێفشاری كشان/cêfişarîkişan: نتـ:[ فیز][ جێفشار+ ی+ کشان] [ ئینگـ : dilatational strain].
جێفشاری میكانیكی/cêfişarîmîkanîkî: نتـ:[ فیز][ جێفشار+ ی+ میکانیکی] [ ئینگـ : mechanical compliance] .
جێفشاری ناڕێک/cêfişarî nařêk: نتـ:[ فیز][ جێفشار+ ی+ ناڕێک][ ئینگـ : non uniform strain].
جێقایم/cêqayim: نتـ:[ جێ+ قایم]
1 . پاوەجێ _ پاوەجێگە، پایەدار.
2 . لەیەقین بەدوور.
جێكەواندن/cêkewandin: كتپ:[ جێ+ كەواندن] شوێن كەواندن.
جێكەوتە/cêkewte: نفا:[ جێۆ][ جێ+ کەوتە] كەوتگا، شوێن كەوتە.
جێكەوتن/cêkewtin: كتن:[ جێ+ کەوتن]
1 . باوبوون.
2 . شوێنكەوتن.
جێكەوتوو/cêkewitû: ئانفا:[ جێ+ کەوتوو] شوێنكەوتوو.
جێكردن/cêkirdin: كتپ:[ جێ+ كردن] جێگاكردن.
جێكردنەوە/cêkirdinewe: كتپ:[ جێ+ كردن+ ەوە]
1 . جێگاكردنەوە، شوێنكردنەوە.
2 . دامەزراندنی تشتێک لە شوێنێک، تێكردن، تێخستن.
جێكرن نەبوو/cêkirinnebû: كتپ:[ کباک][ جێ+ كرن+ نەبوو] نیفاق.
جێكەرێ نەبووا/cêkerê nebiuwa: كتپ:[ جێ+ كەرێ+ نەبووا] .
جێگا/cêga: ن:[ جێ+ گا]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
utAgOmah |
1 . جێگە، جهێ، تەڤگەر، یاگە، جی، جا_ جاگە.
2 . ئووزەر، پاڵ، دەرڤەل، دەڤەر، دیلەڤ، حاسق، قاست، كێل.
جێگاپێدان/cêgapêdan: كتپ:[ جێگا+ پێدان] شوێنپێدان، شوێنكردنەوە، جێ پێدان.
جێگاكردنەوە/cêgakirdinewe: كتپ:[ جێگا+ کردنەوە] شوێنكردنەوە، جێكردنەوە، جێدان.
جێگاگۆركێ/cêgagorikê: نتـ:[ جێگا+ گۆڕکێ] جێ گۆڕكێ: شوێن گۆڕكێ _ شوێن گۆڕین.
جێگای پەیوەندكردن/cêgay peywendkirdin: كتن:[ كشت][ جێگای+ پەیوەندی+ کردن] شوێنی موترەبەكردن.[ ئینگـ : Graft union] .
جێگای جیاكردنەوەی دووتاق/cêgay ciyakirdinewey dûtaq: كتن:[H] دووئاوبارەكردن.[ ئینگـ : Groined] .
جێگایی/cêgayî: نچ: جۆجێیی.
جێگە/cêge: ن:
1 . جێ، جێگا، شوێن و تەخت و بێخەف.
2 . پایە، پلە، جاه.
3 . باتی.
جێگەئاووردن/cêgeaûrdin: كتپ: جێ ئاوردن.
جێگەبەجێگە/cêgebecěge: ئاكتـ:[ ئەردە] جێبەجێ، شوێن بەشوێن.
جێگەبەجێگەكردن/cêgebecêgekirdin: كتپ:[ ئەردە] جێبەجێكردن، سوێن بەشوێن كردن.
جێگەبڕین/cêgebiřîn: كتپ: جێ بڕین.
جێگەبۆخۆشكردن/cêgeboxoşkirdin: كتن: جێ بۆخۆشكردن.
جێگەبوونەوە/cêgebûnewe: كتن: جێ بوونەوە، شوێن بوونەوە.
جێگەپای چاروا/cêgey pay çarwa: نتـ:[ ئەردە] جێپێی چاروا، چاڵپا.
جێگەی خەرمان/cêgey xerman: نتـ: خەرمانگا _ خەرمانگە.
جێگەخۆشكردن/cêgexoşkirdin: كتپ: مەبەست لەوەیە، كە یەكێك بیەوێت لە شووێنێكیدا بمێنێتەوە
:: جێگەی خۆم خۆشكردووە.
جێگەداخ/cêgedax: نتـ: داخگە، داخگا.
جێگەدار/cêgedar: ئانتـ:[ جێگە+ دار] جێنشین، جێگەنشین، جادار.
جێگەداری/cêgedarî: نتـ:[ جێگەدار+ ئی] جێنشینی، جێگەنشینی، جاداری.
جێگەرمبوون/cêgermbûn: كتن:[ جێ+ گەرم+ بوون] شوێنگەرمبوون.
جێگەرمكردن/cěgermkirdin: كتپ: جێگاگەرمكردن، جێگاخۆشكردن، مەبەست لە شووێنگرتن و دۆزینەوەیە.
جێگەڕاندنەوەی ئاو/cêgeřandinewey aw: نتـ: بەرەگە.
جێگەزەخم/cêgezexim: نتـ: زەخمگا.
جێگەشەم/cêgeşem: نتـ: شەمگا، شەمگە.
جێگەگرتن/cêgegirtin: كتپ: جێگرتن، شوێنگرتن.
جێگەگرتەوە/cêgegirtewe: ئانفا: شوێنگرتە.
جێگەگۆركێ/cêgegorkê: نتـ: جێگۆڕی، جێگۆڕكێ : لەشوێنی پێشینی خۆدانانن، لە جێگای خۆدانان.
جێگەماگ/cêgemag: ئانفا:[ ئەردە] جێماوە، كەلەپوور، جێماگ.
جێگەمان/cêgeman: كتن: جێمان، دووامان، دوواكەوتن، دوواكەفتن.
جێگەماو/cêgemaw: ئانفا:
1 . جێماو.
2 . كەلوپەل و چشمەک.
جێگەمەرەزە/cêgemereze: نتـ:[ كشت] چەڵتووكجاڕ، مەرەزگا.
جێگەنەمام/cêgenemam: نتـ: نەمامگە.
جێگەنشتن/cêgeniştin: كتن: شوێننشتن.
جێگەنشین/cêgenişîn: كتن: جێنشین، جێگەدار، جادار.
جێگەنشینی/cêgenişînî: نتـ: جێنشینی.
جێگەنوێژ/cêgenwiěj: نتـ: نووێژگە، مزگەوت.
جێگەهاوردن/cêgehawirdin: كتپ: بەجێهێنان.
جێگەهەنگوورشێلان/cêgehenigûrşělan: كتپ: دۆڵە، دووڵیان.
جێگەهێشتن/cêgehêştin: كتپ: بەجێهێشتن، ڕەتبوون، لەڕێگا و ئیتر.
جێگە و ڕێگە / cêge û řêge: نتـ: ماڵوحاڵ.
جێگەی/cêgey: نچ: لەجیاتی، لەباتی، جێگەی ئاوخوواردنەوە.
جێگەی ئێشكگرتن/cêgey êşikgirtin: نتـ: پازگا _ بازگە.
جێگەی بڕوا/cêgey biřwa: نتـ: پایەی باوەڕپێكراو.
جێگەی دانیشتن/cêgey danîştin: نتـ: نیشتمان، زێد.
جێگەی سەوزبوون/cêgey sewizbûn: كتپ: كێڵگە.
جێگەی شەتڵ/cêgey şetiľ: نتـ: باخڵە، تۆمەدانە، شەتڵجار.
جێگەی شێولێنان/cêgey şěwlěnan: نتـ: چێشتخانە، موتبەق.
جێگر/cêgir: نفا:[ جێ+ گر(گرتن)] جاگر، شووێنگر، وەرت_ وێرت، بریكار(وكیل).
جێگربوو/cêgirbû: ئانفا:[ جێگیر+ بوو( بوون)] پتەو، جێگیركراو، چەسپاو، دیاریكراو، سەقامگیر، قیت، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو.
جێگربوون/cêgirbûn: كتن:[ جێگر+ بوون] چەسپان، جێگیربوون.
جێگرتن/cêgirtin: كتن:[ جێ+ گرتن]
1 . شووێنگرتن، بنەجێبوون _ بنەگرتن، نیشتەجێ بوون، ڕاوەستان.
2 . چەسپانی چشتێک لە شووێنێک.
3 . دامەزران.
:: ئەم پیاوەتیەی، كە كردت جێی گرت.
4 . گونجان.
جێگرتنەوە/cêgirtinewe: كتن:[ جێ+ گرتن+ ئەوە]
1 . كرداری جێگرتنەوە و نیشتنی خاوێكی نوێ جیاواز لە ڵێكهاتنی كیمیاییدا كە لەوانەیە هەمان شێوەیان قاڵبی خاوە كۆنەبگرێتەوە. لەجۆرەكانی جێگرتنەوە.
:: جێگرتنەوەی ئایۆنی، كریستاڵی و پەیكەربووە بەردەكان لەلایەن خاوی ترەوە
:: جێگرتنەوەی بەردە كلس لە لایەن چێرتەوە.
2 . شوێنی یەكێكی زیندوو یا مردوو گرتنەوە.
جێگرتوو/cêgirtû: نفا:[ جێ+ گرتوو( گرتن)]
1 . دامەزراو، بنگرتی، نەگۆر، چەق، سەقامگیر.
2 . لەبیرچوو.
3 . جێكەوتوو.
نرخی جێگرتوو/nirxî cêgirtû: نتـ:[ ئاب] نرخی سەقامگرتوو.
جێگری/cêgirî: نچ:
1 . بریكاری، (وەكالەت).
2 . جێنشینی.
جێگیر/cêgîr: نفا:[ جێ+ گیر( گیران)]
1 – جاگر، جێنشین: چشتێكە كە شووێنی خۆی گرتبێت.
2 – [ ئای تی] نەبزۆك، بنباڵ[ ئینگـ : stationary] .
3 – جێنشین.[ ئینگـ : Locum]
جێگیران/cêgîran: كتپ:[ جێ+ گیران] شووێنگیران.
جێگیربوو/cêgbû: ئانفا: سەقامگرتوو.
جێگیربوون/cêgîrbûn: كتپ:[ جێگیر+ بوون]
1 . كوورس بەستن، سەقامگیربوون، حاوانەوە، جێبوونەوە لە شوێنێك، نێشتەجێبوون، بنەجێ بوون.
2 . دامەزران.
جێگیربوونەوە/cêgîrbûnewe: كتن: سەقامگی بوونەوە.
جێگیربوونی ئاستی ئاوی ژێرزەوی/cêgîrbûnî astî awy jêrzewî: نتـ:[ جێۆ] ئەو ئاستەی ئاوە لە بیردا یان لە چاڵێكدا كە شێوێنراو نییە لە كاتی ئاودەرهێناندا و لە ڕۆژانی تردا كە ئاو دەرهاهێندرێت لە بیرەكە یان چاڵەكە.[ ئینگـ : standing water level]{ ئاو، ل، 312 }.
جێگیركار/cêgîrkar: نفا:[ جێگیر+ كار( كردن)] .
جێگیركاری/cêgîrkarî: نفا:[ جێگیركار+ ئی] [ ئینگـ : Substitution ] .
جێگیركردن/cêgîrkirdin: كتپ:[ جێگیر+ كردن]
1 . [ توێ] چەسپاندن : پارچەكانی ئێسقانە شكاوەكە دەخرێتە شوێنەكانی خۆیان و دەبەسترێت. هەندێ جار بە بزمار دادەكوترێت، یان بەتەل دەپێچرێت، بەڵام جارجاریش دەگیردرێتە گەج.{ فەرهەنگی پزیشكی. ل. 37}.
2 . سەڵماندن.
3 . دامەزراندن، بەستن گرێدان.
4 . [ ئای تی] fixation bicîhkirin، ajotin، programek xebitandin.[ ئینگـ : setup] .
جێگیركردنەوە/cêgîrkirdinewe::
جێگیرگەی تاق/cêgîrgey taq: نتـ:[H][ ئینگـ : vault core]{ رەنج، ل، 601}.
جێگیری/cêgîrî: نچ:[ جێگیر+ ئی] جاگری، جێگیری.
جێگۆڕ/cêgoř: :
جێگۆڕکراو/cêgořkiraw: نفا:[ جێگۆڕ+ کراو( کردن)] له جێگای رهسهنی خۆدا نهبوون.[ ئینگـ : Allochthonous]
جێگۆڕنەکراو/cêgořnekiraw: نفا:[ جێگۆڕ+ نە+ کراو( کردن)] له جێگای رهسهنی خۆدابوون.[ ئینگـ : Autochthonous ]
جێگۆڕكێ/cêgořkê: :.
جێ گۆركێ كردن/cêgořkêkirdin:
جێگۆڕكێی/cêgořkêyî: نتـ: جێگۆڕین.[ ئینگـ : Displacement]
جێگۆڕكێی خوازەیی /cêgořkêyî xiwazeyî: :.
جێگۆڕكێی دەستەڵات/cêgořkêyî desteľat: : دەستاودەست كردنی دەستەڵات.
جێ گوڵ/cêguľ: نتـ:
1 . ئەوەی گوڵی تێدا دەڕوێت.
2 . شتێكە لە ماڵاندا گوڵی تێدا دەكێڵن.
جێما/cêma: : بەجێما، نەگەیشتوو.
جێمان/cêman: كتن:[ جێ+ مان] بەجێمان.
جێماو/cêmaw: ئان:[ جێ+ ماو(مان)] بەجێماو.
جێناک/cênak: ن: پلە، پایە، شان.
جێ نزرگە/cênizrge: نتـ:
جێهـ/cêh: ن: وار، لانە.
جێهەڵگرتن/cêheľgirtin: :
جێهێشتن/cêhêştin: كتپ:[ جێ+ هێشتن] جێگەهێشتن.
جێهێلان/cêhcêlan: cêکین:
وەك ناوگر |
بەجێبوون/becêpêbûn: كتن: شایستەبوون.
بەجێهێشتن/becêhêştin: كتپ:[ بە+ جێ+ هێشتن]
{
كوا بەخۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم
من لەترسی زللـە وباتووم و دار و شەق هەڵاتم
}{هێمن}.
تێداجێبوونەوە/têda cêbûnewe: كتن: جێگە بۆ تێخستنی شتێك.
تێداجێكردنەوە/těda cêkirdinewe: كتن:
چوونەجێی خۆ/çûne cêy xo: کتن: لە جێی خۆ دانیشتن.
ڕاخستنی جێ و بان/řaxistinî cê û ban: کتپ: ڕاخستنی جێگەی خەوتن.
لەجێ/lecê: ئاكتـ:[ لە+ جێ]
لەجێبردن/lecêbirdin: كتن: لەگەبردن.
لەجێچوون/lecêçun: كتن:
1 . جەمابوون، لەخەرتەكچوون، لەگەچوون، دەرچوون.
2 . گواستنەوە، لەشوێنێكەوە چوونە شوێنێكی دی، شوێنگۆڕكێ.
لەجێدانان/lecêdanan : كتن:[ لەجێ+ دانان]
لەجێدەرچوون/lecê derçûn: كتن: لە جێچوون.
1 . لەجومگەدەرچوون.
2 . ترازان.
لەجێی خۆ بزووتن/lecêy xo bizûtin: کتن:
وەک پاشگر |
بەجێ/becê: ئاكـ:[ بە+ جێ] وەجێ.
بەجێ بوون/becêbûn: كتن:[ بەجێ+ بوون] جێی خۆبوون، كار و كروەوەیەكی ڕێک وپێک بوون.
{
كۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا
چونكە قانوونی تەبیعەت و ئاووە، وا
}{ هێمن}.
بەجێ گەیاندن/becêgeyandin: كتپ:[ بەجێ + گەیاندن] ئەنجامدان، جێبەجێكردن، پێكهێنان، بەجێگە هاوردن.
:: نیەتمە دوو ڕەكات نوێژی ئەم سبەینەی حازری بەجێ دەگەیەنـم.
بەجێمان/becêman: كتن:[ بە+ جێ+ مان] جێمان
1 – دواكەوتنی كەسێک لە هاوڕێكانی.
:: كوڕینە تۆزێک هێواش بڕۆن مامە حەمە هەر بەجێ دەمێنێت.
2 – مانەوەی شتێک یان كەسێک لەشوێنێک.
:: پێنووسەكەم لە سەر مێزەكە بە جێماوە.
{
بەجێ ماوم لەیاران، نابەجێ ماوم ئەجەل زووبە
بەمردن لەم قوری ژینە ئیستیعفانەكەم چیبكەم
}{ مەحوی}.
بەجێماو/becêmaw: ئانفا:[ بە+ جێ+ ماو(مان)] دواكەوتوو، لەپاشماو، جێماو.
بەجێ و ڕێ/becê û řê: ئاكتـ: بەماڵ و حاڵ.
بەجێ هانین/becêhanîn: كتن: بەجێهێنان، جێهێستن، هێڵانم هێڵین، شتێك لە شوێنێك دانان.
بەجێهاتن/becêhatin: كتن:[ بەجێ + هاتن]
1 . وەدیهاتنی ئاواتێک.
2 . جێبەجێ بوونی كارێک.
بەجێ هاوردن/becê hawirdin: كتن:[ بە+ جێ+ هاوردن] بەجێگەیاندن.
بەجێ هێشتن/becê hêştin: كتپ:[ بەجێ+ هێشتن]
1 . تەرک كردنی شتێکیان كەسێک لە شوێنێک و دەگەڵ خۆنەبردنەی.
:: خەسرەومان بەجێ هێشت ئاگای لەماڵ بێت.
2 . تێپەڕین لەشوێنێک
:: كەركووكمان بەجێ هێشت ئینجا بیرمان كەوتەوە كە دەبوو بچین كەباب بخۆین.
بەجێهێنان/be cêhênan: كتپ:[ بەجێ+ هێنان] بەجێ گەیاندن، جێبەجێكردنی كارێک، وەجێ هێنان.
بەجێهێنانی خۆكار/becê hênanî xokar: شڕ:.
بەجێیی/becêyî: نچ: وەجێیی.
بێجێ/bêcê: ئاكتـ:[بێ+ جێ] خۆڕایی.
بێجێیی/bêcêyî: نچ:
خستنەوەجێ/xistinewe cê: كتپ:
1 . هێنانەوەجێ، دامەزرانننەوە.
2 . گیرسانندەوە، گرتنەوەی ئێسكی لەجێچوو.
3 . جێخستن، گرتنەوە.
4 . ڕاخستنی جێگەی خەوتن.
دەستبەجێ/dest becê: نتـ:
دەستبەجێ كەواندن/destbecê kewandin: کتپ:
دەستبەجێ كەوتن/destbecê kewtin: کتن:
ڕاخستنی جێ و بان/raxistinî cê û ban: كتپ:
لەجێ/lecê: ئاكتـ:[ لە+ جێ] .
لەجێ دەرچوون/lecê derçûn: كتن:[ لە+ جێ+ دەرچوون]
لەجێدانان/lecê danan كتن:[لە جێ+ دانان]
هاتنەوەجێ/hatinewecê: كتن:
1 . گیرسانەوە، خۆشەوەبوونی ئەندامی وەرگەراو.
2 . گیرسانندەوە، خستنەوەجێ، گرتنەوەی ئێسكی لەجێچوو.
هێنانەوەجێ/henanewecê: كتپ: گیرسانندەوە، خستنەوەجێ، گرتنەوەی ئێسكی لە جێچوو
.
.
.
.