خراپ/xirap: ئان. ئاک: خەرا، خەراب، خەراو، خرا( كباک)، خراب( هـ)، خراو( كباش) : پێچەوانەی( باش)ـە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 241}
1 – بەد، بەرباد، بەتڵاو، بەترەف، بەفیرۆ، توون، چشتی بێفەڕ، خراو، گەند، نەباش، نەچێت.
:: زۆرخراپ مامهڵهیان لهگهڵدا دهكردین.
2 – زیانبەخش، نەباش، گاریس، مردار، نەقەنو، ئەنی ڕەش.
3 – پێشگرێكە بۆ زۆر زاراوەی زاستی چ لە زمانی كوردی، لاتینی و ئینگلیزی.[ لا: Mal ، cac] دێت.
خراپە/xirape: نتـ:[ خراپ+ ئە] واژی چاكەیە، بەدی، كردار و گوفتاری ناپەسەند.
خراپەكار/xirapekar: نفا:[ خراپە+ كار(كردن)] خراپەكەر، بەدكار.
خراپەكەر/xirapeker: نفا:[ خراپە+ كەر(كردن)] خراپەكار.
خراپەكردن/xirape kirdin: كتپ:[ خراپە+ كردن] چشتی بەد و ناڕەواكردن.
خراپە هاتنەڕێ/xirapehatine řê: كتن، شڕ:[ خراپە+ هاتنە+ ڕێ] تووشی بەدی بوون، تووشی كێشە و ناخۆشی بوون، بەد هاتنەڕێ.
خراپ بەكارهێنان/xirap bekarhenan: كتپ: بهكارهێنانی نابهجێ. [ ئینگـ: abuse ، Misuse ].
خراپ بهكارهێنانی كۆمپیوتهر/xirap bekarhenanî kompîuter: كتپ: بەد بەكارهێنان.[ ئینگـ: computer abuse].
خراپ بۆهاتن/xirap bohatin: كتن: بەدهێنان، تووشی خراپە و ناخۆشی هاتن.، شانسی خراپ هێنان.
خراپ بوون/xirap bûn: کتن: بەدبوون، باش نەبوون، مەركین، مێوڕزی، مەزاختن، لەكەڵك كەوتن. پەرخین، هەڵكەنران، پڵیخانەوە.
خراپ پێكەوەنووسان/xirap pêkewenûsan: كتن: خراپ یەكگرتن.[ ئینگـ : Malunion] { پەزیشكی. ل. 201}.
خراپتر/xiraptir: ئانتـ:[ خراپ+ تر] بەتەر، خراوتر، گەندتر.
خراپتربوون/xiraptir bûn: كتن: بەتەرتربوون، كەڵەكەبوون.
خراپتركردن/xiraptir kirdin: كتپ:
1 – بەتەرتركردن، كەڵەكەكردن.
2 – تێكدان.
خراپترین/xiraptirîn: ئانتـ:[ ] گەندترین، بەدترین.
خراپ تێگەیشتن/xirap têgeyiştin: کتپ: .
خراپ چوونەسەریەک/xirap çûneseryek: كتن: ددان كاتێک بەتەنیشت یەكەوە ڕێزنابن.[ ئینگـ: Malocclusion]{ پەزیشكی. ل. 201}.
خراپخور/xirapxor: ئانفا:[ كباک][ ئینگـ: malnurished]{ سەلاحەدین، ل، 506}.
خراپخوری/xirapxorî: نچ:[ كباک][ ئینگـ: malnurtrition]{ سەلاحەدین، ل، 506}.
خراپخولانەوە/xirapxulanewe: كتپ: خراپ چەرخان.[ ئینگـ: Malrotation]{ پەزیشكی.ل. 201}.
خراپدروستکراو/xirapdirustkiraw: ف:[ ئینگـ: cacomorphosis]
خراپ كردن/xirap kirdin: كتپ:[ کباک] بەرتیلكرن، بەلاڤكرن، پەشكلاندن( کباک)، تێکدان، خروکردن، ڕووخان، مەركاندن، مەزاختن.
خراپ نرخاندن/xirap nirxandin: كتپ: خراپ هەڵسەنگاندن، بەهەڵەهەڵسەنگاندن.
خراپ نرخاندنی قەبارە/xirap nirxandinî qebare: كتپ: خراپ هەڵسەنگاندن قەبارە.
خراپ و كاووڵ/xirap û kawuľ: نتـ: پایەماڵ _ پاماڵ، پتیوار.
خراپ و كاووڵ بوون/xirap û kawuľbûn: نتـ: پتیواربوون.
خراپ و كاووڵكردن/xirap û kawuľkirdin: نتـ: پایەماڵ _ پاماڵ، پتیواركردن.
خراپ هاتنەخوارێ/xirap hatinexiwarê: نتـ:[ نخ] ئاوڵەمە.[ ئینگـ: Malpresentation]{ پەزیشكی. ل. 201}.
خراپی/xirapî: نچ: بەدی، گەندی، بێ فەڕی.
بەخراپ هەڵسەنگاندن/bexirap heľdengandin: کتپ:[ بە+ خراپ+ هەڵسەنگاندن] بەگەن هەڵسەنگاندن.
:: نوێنهری وڵاتان رهوشی ههرێمیان بهخراپ ههڵسهنگاند.
بەخراپی/bexirapî: ئاكتـ: [ ئینگـ: badly]
خوویخراپ/xûyxirap: نتـ:[ خوو+ ی+ خراپ] بەدخوویی.[ ئینگـ: cacoethes]
مەیلی لەخراپەهەبوون/melî lexirapehebûn: کتن: شەڕانی بوون، بەدبوون.
.
.
.
.