خراپ/xirap: ئان. ئاک: خراب( هـ)، خراو( كباش)، خەرا، خرا( كباک)، خەراب، خەراو. پێچەوانەی( باش)ـە.
1 – بەد، بەرباد، بەتڵاو، بەترەف، بەفیرۆ، توون، چشتی بێفەڕ، خراو، گەند، نەباش، نەچێت.
:: زۆرخراپ مامهڵهیان لهگهڵدا دهكردین.
2 – زیانبەخش، نەباش، گاریس، مردار، نەقەنو، ئەنی ڕەش،
3 – پێشگرێكە بۆ زۆر زاراوەی زاستی چ لە زمانی كوردی، لاتینی و ئینگلیزی.[ لا : Mal ، cac] دێت.
خراپە/xirape: نتـ:[ خراپ+ ئە] واژی چاكەیە، بەدی، كردار و گوفتاری ناپەسەند.
خراپەكار/xirapekar: نفا:[ خراپە + كار(كردن)] خراپەكەر، بەدكار.
خراپەكەر/xirapeker: نفا:[ خراپە+ كەر(كردن)] خراپەكار.
خراپەكردن/xirape kirdin: كتپ:[ خراپە+ كردن] چشتی بەد و ناڕەواكردن.
خراپە هاتنەڕێ/xirapehatine řě: كتن، شڕ:[ خراپ+ ئە+ هاتن+ ئە+ ڕێ] تووشی بەدی بوون، تووشی كێشە و ناخۆشی بوون، بەد هاتنەڕێ.
خراپ بەكارهێنان/xirap bekarhenan: كتپ: بهكارهێنانی نابهجێ. [ ئینگـ: abuse ، Misuse ].
. خراپ بهكارهێنانی كۆمپیوتهر/xirap bekarhenanî kompîuter: كتپ: بەد بەكارهێنان.[ ئینگـ: computer abuse].
خراپ بۆهاتن/xirap bo hatin: كتن: بەدهێنان، تووشی خراپە و ناخۆشی هاتن.، شانسی خراپ هێنان.
خراپ بوون/xirap bûn: کتن: بەدبوون، باش نەبوون، مەركین، مێوڕزی، مەزاختن، لەكەڵك كەوتن. پەرخین، هەڵكەنران، پڵیخانەوە.
خراپ پێكەوەنووسان/xirap pêkewenûsan: كتن: خراپ یەكگرتن.[ ئینگـ : Malunion] { پەزیشكی. ل. 201}.
خراپتر/xiraptir: ئانتـ:[ خراپ+ تر] بەتەر، خراوتر، گەندتر.
خراپتربوون/xiraptir bûn: كتن: بەتەرتربوون، كەڵەكەبوون.
خراپتركردن/xiraptir kirdin: كتپ:
1 – بەتەرتركردن، كەڵەكەكردن.
2 – تێكدان.
خراپترین/xiraptirîn: ئانتـ:[ ] گەندترین، بەدترین.
خراپ تێگەیشتن/xirap têgeyištin: کتپ: .
خراپ چوونەسەریەك/xirap čǔne seryek: كتن: ددان كاتێك بەتەنیشت یەكەوە ڕێزنابن.[ ئینگـ : Malocclusion]{ پەزیشكی. ل. 201}.
خراپ خور/xirap xor: ئانتـ:[ كباک][ ئینگـ : malnurished]{ سەلاحەدین، ل، 506}.
خراپ خوری/xirapxorî: نچ:[ كباک][ ئینگـ : malnurtrition]{ سەلاحەدین، ل، 506}.
خراپ خولانەوە/xirap xulanewe: كتپ: خراپ چەرخان. [ ئینگـ : Malrotation]{ پەزیشكی.ل. 201}.
خراپ دروستکراو/xirap dirustkiraw: ئانتـ: [ ئینگـ : cacomorphosis]
خراپ كردن/xirap kirdin: كتپ:[ كباك] بەرتیلكرن، بەلاڤكرن، پەشكلاندن( كباك)، تێکدان، خروکردن، ڕووخان، مەركاندن، مەزاختن.
خراپ نرخاندن/xirap nirxandin: كتپ: خراپ هەڵسەنگاندن، بەهەڵەهەڵسەنگاندن.
خراپ نرخاندنی قەبارە/xirap nirxandinî qebare: كتپ: خراپ هەڵسەنگاندن قەبارە.
خراپ و كاووڵ/xirap û kawuľ: نتـ: پایەماڵ _ پاماڵ، پتیوار.
خراپ و كاووڵ بوون/xirap û kawuľ bûn: نتـ: پتیواربوون.
خراپ و كاووڵكردن/xirap û kawuľ kirdin: نتـ: پایەماڵ _ پاماڵ، پتیواركردن.
خراپ هاتنەخوارێ /xirap hatine xiwarê: نتـ:[ نخ] ئاوڵەمە.[ ئینگـ : Malpresentation]{ پەزیشكی. ل. 201}.
خراپی/xirapî: نچ: بەدی، گەندی، بێ فەڕی.
.
بەخراپ هەڵسەنگاندن/be xirap heľdengandin: کتپ:[ بە+ خراپ+ هەڵسەنگاندن] بەگەن هەڵسەنگاندن.
:: نوێنهری وڵاتان رهوشی ههرێمیان به خراپ ههڵسهنگاند.
بەخراپی/be xirapî: ئاكتـ: [ ئینگـ : badly]
خووی خراپ/xûy xirap: نتـ:[ خوو+ ی+ خراپ] بەدخوویی.[ ئینگـ : cacoethes]
مەیلی لەخراپە هەبوون/melî le xirape hebûn: کتن: شەڕانی بوون، بەدبوون.
.
.
.
.