شاه/şah: ن:[ ]
1 – [ ڕامیا] شاهـ : پاتشاه، پادشا.
2 – خونکار
3 – [ واز] یەكێکە لە داشەکانی یاریکردنی شەترەنج.
شاهکار/şahkar: نتـ:[ شاهـ+ کار] شاکار.
شاهانە/şahane: ئانتـ:[ ڕامیا][ شاهـ+ ئانە] پادشایانە، خانخانە، شایانە، میرانە : وەک میر و پاتشایان.
شاهەنشا/şahenşah: نتـ:[ ڕامیا][ شاهـ+ ئەنشا]
1 – سەرۆکی چەند پادشایەکی، قەڕاڵ، شەهمەڕشا، میری چەند نەتەوەیەك.
2 – شای شاگەل.
شاهەنشایی/şahenşayî: نچ:[ ڕامیا][ ] ئەوەی پێوەندی بە شاهەنشاەوە هەبێت.
شاهنامە/şahname: نتـ:[ شاهـ+ نامە] شانامە.
شاهی/şahî: نچ:[ شاهـ+ ی] پادشایی، میری، خونکاری.
شایانە/şayane: ن:[ ڕامیا] شاهانە، خانخانە، میرانە.
.
.
_______________
شاها/şaha: ن:[ ناڤ] ناو بۆ ئافرەتان.
.
.
_________________
شاهێن/şahên: ن:[ باڵ] شاباز، شاقەشێن، شەنهاوۆ( هـ)، شاهۆ، شەهێن، شاوە، شاهین : باڵندەیەکی بۆری گۆشتخۆرە و لە باز گەورەترە.
.
.
.
.