لێرە دا هێلکە لە سێ ڕووانگەی جیاجیاوە دەخەینە پێش چاوی خوێنەر. 

هێلكه‌ ¹ /hêlike: ن:[ زیند]

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەكێ

[ هـ] خا _ خایە، زەبرەقوونە، هێک( باد)، هێلە _ هێڵە( هـ).

{ تێبینی : هاک _ ‌هاگ_ هێگ، بە واتەی( تۆو)ـە، كە بە فارسی تخم( toxm)، بە ئینگلیزی( egg)، بەئەڵمانی( ei)، بەفەرەنسی( oeuf)، تۆو( tow)یش بنەڕەتی ژیان و پەیدابوونە، گونیش تۆودان(towdan)ی مرۆڤە}{ ج. نەبەز. ل. 350}.

  هێلکاری لە هێلکەی مریشكدا
 1 –  توێکلی هێلکە
 2 –  پەردەی دەرەکی
 3 –  پەردەی ناوەکی
 4 –  کەلازە / خەلازە
 5 –  سپێنەی دەرەکی
 6 –  سپێنەی ناوەکی
 7 –  پەردەی زەردێنە
 8 –  ناوکی پاندەر
 9 –   پەپکە/ خەپلەی چرۆکردن
 10 –  زەردی زەردێنە
 11 –  سپی زەردێنە
 12 –  پەردەی سپێنە
 13 –  کەلازە / خەلازە
 14 –  خانەی هەوایی
 15 –  کوتیکولا : Cuticula

:: هێلکە لە مریشکە، یان مریشک لە هێلکە یە ؟

هێلکەباران/hêlikebaran: نتـ: هێلکە تێگرتن.

هێلکەباران کران‌/hêlikebaran kiran: کتپ: هێلکە تێگیران. 

:: وەفدەکەی تورکیا لەبەردەم گردەکەی گۆڕان هێلکەبارانکران. { لڤین پرێس

هێلکە باران کردن‌/hêlikebaran kirdin: کتپ: هێلکە تێگرتن.

:: هێلکە بارانکردنی باڵوێزخانەی تورکیا لە لەندەن.

:: دانەمەزراوەکانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیان هێلکەباران کرد.

هێلكەدانی مریشک/hělikedanî mirîšk: نتـ:[ هێلکەدان+ ی+ مریشك] بالوور( زا) قنگی مریشك، قوونەجووڕە.

‌هێلکەکەر/helikeker: نفا:[ هێلکە+ کەر( کردن)] خاکەر( کباش، کهـ) :[ ئینگـ : oviparous].

::  مریشکی هێلکەکەر.

هێلكه‌كردن/hêlikekirdin: کتپ: خاکردن. [ ئینگـ : Laying egg]

هێلكه‌كۆكردنه‌وه/hêlikekokirdinewe: :[ ئینگـ : Egg collection]

هێلكەنە‌كردن/hêlikenekirdin: کتپ:[ هێلكە+ نە+ کردن][ ئینگـ : Anovulation]‌

هێلكە و تەماتە‌/hêlike û temate: نتـ:[ خوار] هەر خواردنێك لە تەماتە و هێلکەی تێدابێت.

هێلكه و ڕۆن‌/hêlike û řon: نتـ:[ خوار] خاوڕوون( کباش، فە).

هێلكە و شۆرباو/hělike û šorbaw: ن:[ خوار][ كباك] سپیاو.

هێلكەی ئاسایی‌/hêlikey asayî: نتـ:

هێلكەی ئەژدەهاک‌/hêlikey ejdehak: نتـ:

هێلكەی بەسەرچوو‌/hêlikey beserčǔ: ئانتـ:

هێلكەی پاککراو‌/hêlikey pakkiraw: ئانتـ:

هێلكەی پیس‌/hêlikey pîs: نتـ:[ ئینگـ : Spoiled egg]

هێلكەی پیتراو/hêlikey pîtraw: نتـ:[ ئینگـ : Zygote]

هێلكەی خاو‌/hêlikey xaw: نتـ:

هێلكەی دایناسۆڕ‌/hêlikey daynasor: نتـ:

:: لە باشوری چین، شاری هەیوان لە ویلایەتی گوانگدۆنگ 43 هێلکەی دایناسۆڕ دۆزرانەوە.{ رۆژنیوز }

هێلكەی ‌دەستکرد/hêlikey destkird: نتـ:

هێلكه‌ی دووزه‌ردێنه‌/hêlikey dû zerdêne: نتـ:[ ئینگـ : Biyolk egg]

هێلكەی ڕەش‌/hêlikey řeš نتـ:

هێلكەی ریشوڵی‌/hêlikey řîšuľî: نتـ:

هێلكەی زێڕین‌/hêlikey zêřîn: نتـ:

هێلكه‌ی ژێر مریشک/hêlikey jer mirîšk: :[ ئینگـ : Broody eggs]

هێلكەی ‌سپی کراو/hêlikey sipîkiraw: :

هێلكه‌ی كوڵاو‌/hêlikey kuľaw: نتـ:

هێلكەی گەرم‌/hêlikey gerim: :

هێلكەی گەنیو‌/hêlikey genîw: :

هێلكەی ماسی‌/hêlikey masî: :

هێلكەی ‌نەعامە/hêlikey neäame: :

هێلكه‌ی نەورۆز‌/hêlikey Newroz: نتـ:[ ]

:: فێستیڤالی نیگاری هێلکەی نەورۆز.{ سەحەر}

هێلكه‌یی‌/hêlikeyî: نچ: [ ئینگـ : elliptic ، oval]

سپیێنەی هێلكە/sipêney hělike: نتـ:[ سپێنە+ ی+ هێلکە] ئالبومین.[ ئینگـ: Albumen].

.

.

_________________________

هێلكه‌ ² /hêlike: ن:[ توێ] [ پهـ: خایك][ كباش، فە]

1 – باتوو : هێلكە گون، هێڵكەی گون، وەتە.

2 – خایە : تۆوی مێینە، خایە( پیتێندراو).  [ ئینگـ : Egg][ لا : ovum]. 

3 – گەرا، هێلکەی بچووک.[ لا : ovule]. 

هێلكه‌چاندن/hêlike čandin : کتپ: چاندنی هێلکە :

:: ژنانی سویدی بۆ چاندنی هێلکە، دەچنە دەرەوەی وڵات.

هێلكەخانە/hělike xane: نتـ:[ زیند][ هێلكە+ خانە][ ئینگـ : Oocyte , Ovocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 99}{ پەزیشکی، ل، 243}.

هێلكه‌دان/hêlikedan: کتن:[ توێ] تۆودان : ئەندامێکی کۆئەندامی( سیستێمی) زاوزێی ژنانەیە. هێلکەدان دوو دانە ئاڵگی وەک هێلکەیە لە دوو لای منداڵدان کە بە هۆی بۆری هێلکەدانەوە دەلکێت بە منداڵدان. ئەرکی هێلکەدان دروست کردنی گەرایە. هێلکەدان ئەم گەراگەلە بۆ کاتی بەبەربوون( لقاح) پەروەردە دەکات. هەرچی مانگە (٢٨ ڕۆژ)، هێلکەدان یەک دانە گەرا بەر دەداتە ناو بۆری هێلکەدان و ئەگەر هاوکات لەگەڵ گەراکە، سپێرمیش لە ناو منداڵداندا هەبێت ئەوە بەبەربوون ئەنجام دەدرێت و نوتفە دروست دەبێت. دوو گلاندن درێژی هەریەكێكیان 3 سم و پانیان 2 سم دەبێت. لە هۆرمرنەكانی ئێسترۆجین: estrogen و فۆلیكیرلین: Folliculin و پرۆجسترۆن progestron پێكدێت. [ ئینگـ : Ovary][ لا: ovalation]

هێلكه‌ دروست بوون/hêlikekirdin: کتن:[ توێ] [ ئینگـ : ovogenesis]

هێلكه‌ دروستکەرە/hêlikekirdin: کتن:[ توێ] [ ئینگـ : ovogenetic]

هێلكه‌كردن‌/hêlikekirdin: :[ توێ] [ ئینگـ :]

هێلكەگون/hělike gun: ن:[ توێ][ ئینگـ: Testicle]

هێلكه‌ی پێگەیشتوو/hêlikey pîtindiraw: نتـ: [ ئینگـ : Ovium]

هێلكه‌ی پیتندراو‌/hêlikey pîtindiraw: نتـ: ئێمبریۆ.

.

هێلكەیی‌/hêlikeyî: نچ:[ توێ]

1 – گەرایی.[ لا : ovular].  

2 – لەشێوەی هێلکەدا.[ لا : ovoid , oviform]{ پەزیشکی، ل، 243}. 

3 – پێشگرێکە لە زمانی کوردی  بە واتای گەرای جێندەری مێینە، هاوتاکەی لە زمانی لاتینی و زانستی دەکاتە.[ لا : Ovo].  

بەهێزکردنی هێلكه‌دان/behêzkirdinî hêlikedan: کتن:

بۆری هێلكه‌دان/borî hêlikedan: کتن:

چارەسەرکردنی بە هۆرمۆنی  گەرادان/hêlikeyî: نتـ: [ لا : Ovotherapy]{ پەزیشکی، ل، 243}. .  

شێرپەنجەی هێلکەدان/šěrpencey hêlikedan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ هێلکەدان][ ئینگـ : Ovarian Cancer (Cancer ovarian)]

کیسی هێلكه‌دان/kîsî hêlkedan: کتن: [ نخ] دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان نەخۆشییەکە بەشێک لە ژنان دووچارى دەبنەوە، پزیشکانى ژنان و منداڵبوونیش بەپێویستی دەزانن لەکاتى هەستکردن بە سەرهەڵدانى ئەو نەخۆشییەدا، کەسی توشبوو زوو هەوڵی چارەسەرکردنى بدات. { ز . د} [ ئینگـ : Ovarian Cyst]

ووشکبوونی هێلكه‌دان/ûšikbûnî hêlikedan:  کتن:

.

_________________________

هێلكه‌ ³ /hêlike: : [ ئینگـ : Egg]

هێلكەی گێچین/hělikey gêčîn: نتـ: پینگاز: هێلكەیەك لەگەچ دروست كرابێت.

هێلكه‌یی‌/hêlkieyî: نچ:[ ئەند] تەشیلەیی: هەرشتێك لە چەشنی هێڵكە بێت یان لە هۆنینەوەی تەشی بچێت.[ ئینگـ : elliptic]

هێلكەیی شێوە/hělikeyî šêwe: نتـ: گەڵای هێڵەیی.[ ئینگـ: Obovate].

هێلكەی کورسی‌/hêlikey kursî: :

.

.

.

.