ئه‌مووس/emǔs: ن:[ جا][ توێ] ئه‌موست، ئه‌نگووست، قامك.

.

ئه‌موست/emust: ن:[ توێ] تلی، قامك، ئه‌نگوست، په‌نجه‌ی ده‌ست و پێ.

ئه‌موستانه‌/emustane: نتـ:[ ئه‌موست+ ئانه] ئه‌نگوستیله‌ی دروومان.

ئه‌موسته‌چاو/emusitečaw: ئانتـ: بریتییه‌ له ‌شه‌وی زۆرتاریك، تاریكای خه‌ست، ئه‌نگوسته‌چاو.

ئەموستەویلە/emustewîle: نتـ:[ ئەموست+ ئەویلە] ئەموستیلە، ئەنگوستەویلە، ئەنگوسەوێڵە، ئەنگوستیلە، ئەنگوشتەویڵە، ئەنگولیسك، ژیگیر، قامکەوانە، کلکاز، کلکانە، کلکوانە _ کلکەوانە، کولکانە، کۆلکانە، گشتانە، گشتر، گوستیل، گوستیلك، گوستیلە، گێشتۆنە، هەنگوستیل، هەنگوستیلك، هەنگوستیلە، هەنگولیسك، هنگلیسك، هنگوستیل، هنگوستیلك، هنگولیسك، هونگوستیل، هونگوستیلك، هونگولیر، هونگولیسك : ئاڵقه‌ی خشلی قامك.

ئه‌موسته‌ویله‌ی دروومان/emustewîley dirŭman: نتـ:[ ئه‌موستەیله‌+ ی+ دروومان ] ئیسكیف، كوشته‌بان: ئه‌لقه‌یه‌كی زێڕین یان زیوین كه‌سه‌ره‌كه‌ی دوگمه‌ یان نقێمێكی ببێت، ده‌كرێته‌ په‌نجه‌ی ده‌ست بۆ جوانی.

ئه‌موستیله‌/emustîle: نتـ:[ ئه‌موست+ ئیله‌ ] ئەموستەویلە، ئه‌نگووستیله‌ .

ئه‌موست به‌سته‌/emust beste: ئانتـ: ده‌ستخه‌رۆ، بریتییه‌ له‌ فریودراو، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو.

ئه‌موستی ده‌ست/emustî dest: نتـ: په‌نجه‌كانی ده‌ست :

1 – [ توێ] په‌نجه‌تووته‌، تووته‌، تووته‌له‌.

2 – [ توێ] براتووته‌، برای تووته‌له‌.

3 – [ توێ] زه‌ڕنه‌قووته‌، ناوگین، ناوه‌ڕاست.

4 – [ توێ] دۆشاومژه‌، په‌نجه‌ی شایه‌تمان.

5 – [ توێ] ئه‌سپێ كوژه‌، په‌نجه‌گه‌وره‌، تبلامه‌زن، تبلاستوور، تلیستوور، كه‌ڵه‌ئه‌نگووشت.

.

.

.

.

{

کاوە، ل، ٦٢٤

}