پاشەڕۆژ/paşeroj: نتـ:[ پاش+ ئە+ رۆژ] ئایەندە، ئایندە، داهاتوو، ئاییندە، دوارۆژ : كاتێک كەدادێت، لەئەمەبەدوا = لەمەوسا= لەمەوڵا، لەمەلەودوا : ئەو رۆژانەی كەلەبەرن یان ئەو زمانەیە كە لەمەوپاش دێت.

:: مرۆڤ دەبێت بۆ پاشەرۆژ، دراو پاشەكەوت بكات.

.

پاشەڕۆژبین/paşerojbîn: نتـ:[ پاش+ ئە+ رۆژ+ بین( بینین)] چەگناس.

پاشەڕۆژبینی/paşerojbînî: نچ:[ پاش+ ئە+ رۆژ+ بین(بینین)+ ی] چەگناسی.

پاشەڕۆژیی/paşerojyî: نچ:[ پاش+ ئە+ رۆژ+یی] ئاییندەیی: ئەوەی پێوەندی بە پاشەڕۆژەوە هەبێت.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 0   +   8   =