راو/řaw: ن: نەچیر _ نێچیر : وە دووی نێچران كەوتنە بۆ گرتن یان كوژتنی لە وشكانی یان لە ئاوێدا.
راوەكان/řawekan: نتـ:[ راو+ ئە+ كان] جۆرە راوە كەوێكە لەسەركانی دەكرێت سەر لە بەیانی و ئێواران كە پەلەوور و زیندەوەران دێنە سەر كانی بۆ ئاو خواردنەوە.
راوەدەنگ/řawedeng: نتـ:[ راو+ ئە+ دەنگ]
:: بزانە چ ڕاوەدەنگێکە لە ڕۆژی هەڵبژاردن.
راوەقاژوو/řaweqajû: نتـ:[ راو+ ئە+ قاژوو]
:: ڕاوي قاژوو لەزەتي لە ڕاوەکاني تر پترە.
:: ڕاوە قاژوو لە ناوچەي شەقڵاوە زۆر لە کۆنەوە دەکرا. ناوچەکە لە زستانان زۆر بێ بەروبوم بوو و خەڵکەکەشي کەم دەرامەت و بێ كار بوون، بۆيە ئەم ڕاوە سەرچاوەکي باشي گۆشت پەيداکردن بوو.
راوەكەو/řawekew: نتـ:[ راو+ ئە+ كەو] كەوبازی، هێلە( كباك).
راوەدوونان/řawedûnan: كتپ:[ راو + وەدوونان] راونان.
راوەراوە/řaweřaw: نتـ: راونانی گیاندار كەمكەمە بۆ گرتنی یان دەركردنی.
راوەڕێوی/řaweřêwî: نتـ:[ ئد] راوی ڕێوی، تەڵكە و كەڵك، فێڵ و فەرەج : مەبەست لە پێچ و پەنا هێنانەوەیە لە كاروباردا.
راوەماسی/řawemasî: نتـ: ماسیەوان، ماسیڤان، راوكەری ماسیان.
راوەماسی كەنار/řawemasî kenar: نتـ: راوكردنی ماسی لە ئاوی كەم قووڵ لە درێژی كەناردا. [ ئینگـ : Costal fishing]{ زارەوەكانی ئاو، ل، 74}.
راوچێتی/řawčêtî: نچ:[ راو+ چێتی] راوكەری.
راوچی/řawčî: نتـ:[ راو+ چی] راوكەر، شكارچی، نێچیرەوان : كەسێكە لە هونەری راوێدا شارەزابێت و راوێ بكات.
راوكەر/řawker: نفا: راوچی، نێچیرڤان _ نێچیرەوان : ئەو كەسەی كە راو بكات.[ ئینگـ : hunter]
راوكەری كەوان/řawkerî kewan: نتـ: كەوباز، راوەكەو.
راوكەری ماسیان/řawkerî masiyan: نتـ: ماسیەوان، ماسیڤان، راوەماسی.
راوكردن/řawkirdin: كتپ:
1 – خەریكی نێچیرگرتن بوون چ لە ناو ئاو یان لە سەر ووشكانیدا.
2 – [ مجـ] بەسۆراخ داچوون، بەدواداچوون، رەنجدان.
راوگە/řawge: نتـ:[ راو+ گە] جێگا و شووێنی تایبەتی راوێنە، شوێنێكە بەنهێنی لە نێوانی دوو دەزگیراناندا دیاری كرابێت.
راوناس/řawnas: نفا:[ راو+ ناس( ناسین)] راوزان، ئاشنای راو.
راوناسین/řawnasîn: كتن:[ راو+ ناسین] راوزانین، ئاشن بوونی راو.
راوناسی/řawnasî: نچ:[ راوناس+ ی] راوزانی، ئاشنای راوی.
راونان/řawnan: كتن:[ راو+ نان] سەرلە دوونان، ڤەكشكشاندن، رڕاڤاندن، ڕەپێ نان، هەڵبڕین( هـ)،ئارنان( كهـ)، تاونان، أفاندن، دوژمن شكاندن.
راونەر/řawner: نفا:[ راو+ نەر] رڕافێنەر.
راونران/řawniran: كتپ: دەركران، دووركەو تنەوە، ڤەورین، قەوتین، خورمین.
راونراو/řawniraw: ئانفا: سەر لە دوونراو، تارنراو.
راونێر/řawnêr: نتـ: راونەر، راونێن، ڕەپێنەر.
راونێن/řawnên: نفا: أفێنەر، ڕەپێنەر، راونێر، راونەر، كەشتی شەڕێ.
راونیان/řawniyan: كتن:[ ئەردە] راونان، راماڵین، تارەدووانیان، تارنیان.
راوی/řawî: نتـ:[ راو+ ی] توولە و تاجی و باڵندەیە، كە راویان پێبكرێت، گیانداری راوكەر.
راویار/řawiyar: نتـ:[ ژاوە] راوچی.
راویاری/řawiyarî: نچ:[ ژاوە] راوچێتی.
راوین/řawîn: نتـ:[ فە] راوكەر.
.
سەگی ڕاو/segî řaw: نتـ:[ گیان][ سەگ+ ی+ ڕاو] سەگێکی گەورەیە بۆ ڕاوکردنی دڕندەکان. [ ئینگـ : foxhound].
.
__________________________
راو/řaw: ن: فێل، تەڵەكە، كەڵك، ڕیو.
راوكەر/řawker: نفا:[ مجـ] چاوباز : بۆ نێرینە و مێیینەیەكێش بەكاردەبرێت كە حەز لێكردوویی بكەن.
.
.