سەگ/seg: ن:[ گیان] سە( دەشتی هەولێر)، سپەڕ، سپڵۆت : گیانلەبەرێکە کە لەزۆربەی ناوچەکانی جیھاندا دەژیێت شێوە و ڕەگەزییان دەگاتە پتر لە100 جۆر. سەگی ماڵیش ھەیە کەمرۆڤ بەخێوی دەکات، سەگی ماڵی بۆ یاریکردن و ھاوڕێیەتی کردنە کە زۆرجار بەھێمای ئەمەگداری دادەنرێت. سووڕی ژیان سەگ : ماوەی ئاووسبوونی دەڵ لەنێوان 58 – 68 ڕۆژ دایە؛ و ڕۆژانە لەنێوان 12 – 14 کاتژمێر دەخەوێت( هەراش). بڵندی جۆرەکانی سەگ لەنێوان 15 – 110 سم دەبێت. سەگی بچووک تەمەنی ژیانی لە نێوان 10 – 13 ساڵ دایە؛ و سەگی گەورە نیزیکەی 15 بۆ 25 ساڵێک دەژێت.[ ناوی زانستی : Canis lupus familiaris].[ ئینگـ : dog].

 

نەشوناس

شوناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

سەگەک

سەگان

سەگەکە

سەگەکان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

سەگێ ، سەگێک

سەگان

سەگەکە

سەگەکان

شێوەزاری هەورامی

سەگێوە

سەگێ ، سەگن

سەگێ

سەگەکێ

:: سەگ تاکە بوونەوەرە لەسەر ڕووی زەوی کە تۆی لە خۆی زیاتر خۆش دەوێت.{ جۆش بیلینگس}.

:: غیرەت سەگ بتخوات.{ پپ} 

تووتکە، سەگ، گەماڵ. 

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە  پۆل پلە  خێزان  تیرە   جۆر  
kingdom phylum class order family art speies
Animalia Chordata Mammalia Carnivora Canidae Canis
جیهانی گیانلەبەر بڕبڕەدارەکان  شیردەرەکان  گۆشخۆرەکان  سەگییەکان سەگەکان  سەگی کوردی
 تێبینی
 دارمیستەتێر : Darmesteter بۆ ئەوەی بیروڕای خۆی ساغ بکاتەوە کە زمانی ئاڤێستا زمانی مادەکانە، بەڵگەیەک لەبارەی( فقة اللغة)وە دەهێنێتەوە و ئەڵێ : وشەی( سەگ)لە فارسی نوێ دا هەمان( سکا)یە لە فارسی کۆندایە.
 هیرۆدۆت : herodotus بە زمانی مادەکان بە سەگ دەڵێن ( سپاکا) کە بە ئاڤێستایی پێی دەڵێن ( سپەن : naps) و لە سانسکریت دا ( سڤەن) و لە یۆنانی دا ( کوان : kuon).
 { وشە و زارەوەکانی باباتاهیر، ل، 23. د. محمد نوری عارف، ساڵی 1997}.{ فەرهەنگی ئاڤێستا، کانگا، ل، 147. ساڵی 1909}

سەگباب/segbab: نتـ:[ مێتافۆر][ جنێو][ سەگ+ باب] کوڕی سەی( هل).    

سەگ بەخێوکردن/seg bexêw kirdin: نتـ:

سەگ تێخرۆشان/seg têxiroşan: کتپ:[ سەگ+ تێخرۆشان]

{

بەرازێ تۆپی سەگ تێی خرۆشا
بۆگەن و پیسی دنیای داپۆشا
گڕەی جەھەنەم جۆشی ئاوی کوڵ
بۆ مەلا مرقەی ئامۆزای سەکوڵ
کوورەی جەھەنەم ھاتە جۆش و ئاو
زوو حازر کرا بۆ مەلای بەدناو

سەگ تێرکردن/seg têrkirdin: نتـ:

سەگگەستن/seg gestin: نتـ:

سەگگەستی/seg gestî: نتـ: سەگ گەستی و برینداری کرد . 

سەگ کوشتن/seg kuştin: نتـ:

سەگوەڕ/segweř: نتـ:[ سەگ+ وەڕ( وەڕین)]

{

ئەو وەختە زانام بەختەکەم شەڕ بی
عێڵەکەم هامسای عێڵ سەگوەڕ بی
}{ مەولەوی تاوەگۆزی}

سەگوەڕین/seg weřîn: نتـ:[ دەنگ][ سەگ+ وەڕین]

سەگ لەدەست ڕاکردن/seg le dest řakirdin: نتـ:

سەگی پێ سووتاو/segî pê sûtaw: نتـ: بریتی یە لە ماڵانگەریهەدا نەدەر. 

سەگێتی/segêtî: نچ: سەگایەتی.

سەگێنی/segênî: نچ: سەگایەتی.

سەگیەتی/segiyetî: نچ: سەگایەتی. 

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سەگ

چیواوە/çîwawe: ن:[ گیان] بچووکترین ڕەگەزی سەگە، ناوەکەی ناوێکی مێکسیکی یە، دوو جۆری ئەم ڕەگەز هەیە، یەکێکیان تووکدارە، پێی دەگووترێت چیواوەی تووکدرێژ، دووەمیان پێی دەگووترێت تووککورت. .[ ئینگـ : chihuahua]

سەگی ئاوی/seg: نتـ: سەگاڤ _ سەگاجی _ سەگالا : جانەوەرێکە لە ئاوا دەژێت و کونی لە دم ئاوە کەوڵی بە نرخە.[ ئینگـ :  sel, seals ]

سەگی ڕاو/segî řaw: نتـ:[ گیان][ سەگ+ ی+ ڕاو] سەگێکی گەورەیە بۆ ڕاوکردنی دڕندەکان. [ ئینگـ : foxhound].

باسكەسەگ/baskeseg: نتـ:[ گیان][ باسك+ ئە+ سەگ] جۆرە سەگێكی بارییكە، باوكی گەماڵە و دایكی تانجی یە.

خێزانی سەگ/xêzanî seg: ن:[ گیان] سەگی ماڵی، سەگی کێوی، سەگی پاسەوانی و کاری پۆلیسی بەکاردێت. سەگەکان لە ھەردوو جۆری گۆشتخۆر و سەوزەخۆر ھەن.[ ئینگـ : canine، Canis]{ وەک : سەگەکان : dogs،   wolves،  coyotes،  jackals }.

سەگی مێیینە/segî mêyîne: نتـ:

سەگی شوان/segî şwan: نتـ:

سەگی کوردی/segî kurdî: نتـ: سەگی هەوشار : ئەم جۆرە سەگە لە شوێنە جیاوازەکانی کیشوەری ئاسیا بەم ناوەنەشەوە گاز دەکرێت.{ othersta}  

سەگی هار/segî har: نتـ: 

1 – سەگێ کە نەخۆشی هاری گرتبێت

2 – [ مجـ] بریتی یە لە مرۆڤی شەرفرۆش. 

سەگی هەوشار/segî hewşar: نتـ: ڕەگەزی ئەم جۆرە سەگە، یەکێکە لە ڕەگەزە کۆنەکانی سەگ لە جیھانە کە زۆر بەهێز و ئێسکی پتەوە و زۆر نەترسە. 5000 ساڵ دەبێت وێنەی لە سەر نەخشەی دیوران هەڵکەندراوە لە مێتزۆپۆتامیا. مەڵبەندی لەناوچەی پشدەری پارێزگای سلێمانییە. سەگێکە بۆ پاسەوانی سوودی لێوەردەگیرێت و دەشتوانێت ڕووبەڕووی گورگ بێتەوە. هەندێ جار نرخی کڕینی دانەیەک لەم سەگە دەگاتە 30 هەزار دۆلار لە بارازدا. 

سێگوجیۆ/sêguciyo: ن:[ گیان] ناوی جۆرە سەگێکە، بە ڕەچەڵەک ئیتالی یە، هەر بە سەگی ئیتالیش بەناوبانگە.[ ئینگـ : segugio ]  

 چۆنێتی ناسینەوەی ڕەنگ و ڕەگەزی سەگ لە کوردەوارییدا. 

بۆرە/bore: ن:[ دەنگ] بوورە : ئەسپ و ماین و سەگێکە کە بۆر بن.{ خاڵ، ل، } 

ڕینگۆر/řîngor: ن:[ هـ ] سەگی تووکن، کسۆکی تووکدرێژ : بەتووکە درێژەکەی سەگیش دەڵێن.

 هەندێک لە دەنگەکانی سەگ لە کاتی جیاوازدا

ئەتە/ete: ن:[ دەنگ] ئەوتە

ئەوە/ewe: ن:[ دەنگ] حەو، عەو، عەوە، هەوە.  

ئەوتە/ewte: ن:[ دەنگ] ئەوتە، حەوتە، عەوتە، هەوتە. 

ئۆرە/ore: ن:[ دەنگ] عۆرەی سەگ. 

ئوورە/ûre: ن:[ دەنگ] عوورە : عوورەی سەگ

بەو/bew: ن:[ دەنگ] ئەوە، حەو، عەو، عەوە، هەوە. 

پاچە/paçe: ن:[ دەنگ]

پاسە/pase: ن:[ دەنگ]

پارس/paris: ن:[ دەنگ]

پروە/pirwe: ن:[ دەنگ]

چەقە/çeqe: ن:[ دەنگ]

چلنگە/çilinge: ن:[ دەنگ]

حه‌په/ĥepe: ن:[ دەنگ][ ئاژ] گەفە، حەپەحەپ، وەڕینی سەگە بەهێواشی لە کاتی شەڕە سەگدا.

حه‌په‌ی سەگ/ĥepey seg: نتـ:[ دەنگ]حەپە+ ی+ سەگ]

حەفە/ĥefe: ن:[ دەنگ]

حەوە/ĥewe: ن:[ دەنگ]

حەوتە/ĥewte: ن:[ دەنگ]

حۆڕە/ĥore: ن:[ دەنگ]

حوپە/ĥepe: ن:[ دەنگ]

حرپە/ĥirpe: ن:[ دەنگ]

ڕەتە/řete: ن:[ دەنگ]

ڕەوە/řewe: ن:[ دەنگ]

ڕەوتە/řewte: ن:[ دەنگ]

ڕەیە/řeye: ن:[ دەنگ]

ڕیلە/řeyile: ن:[ دەنگ]

زووزە/zûze ن:[ دەنگ]

عەپە/äepe: ن:[ دەنگ]

عەف/äef: ن:[ دەنگ]

عەفە/äefe: ن:[ دەنگ]

عەفت/äefit: ن:[ دەنگ]

عەفتە/äefite: ن:[ دەنگ]

عەوە/äewe: ن:[ دەنگ] عەوو، عەووک،

:: کچی( سەیە، سەکە، سەگ)/qoze: ن:[ دەنگ]

قووڕە/qûre: ن:[ دەنگ]

قووزە/qûzee: ن:[ دەنگ]

قوولە/qûke: ن:[ دەنگ]

عەوتە/äewte: ن:[ دەنگ] ئەوتە

عەویفە/äewiyfe: ن:[ دەنگ]

عۆڕە/äore: ن:[ دەنگ]

عوورە/äûre: ن:[ دەنگ] ئوورە

عوولە/äûle: ن:[ دەنگ]

ڤەڕە/veře: ن:[ دەنگ]

ڤرە/viře: ن:[ دەنگ]

ڤڕە/viře: ن:[ دەنگ]

ڤراس/viřas: ن:[ دەنگ]

قەچە/qeçe: ن:[ دەنگ]

قەیچە/qeyçe: ن:[ دەنگ]

قروچکە/qiruçike: ن:[ دەنگ]

قروە/qirwe: ن:[ دەنگ]

قرووزە/qirûze: ن:[ دەنگ]

قرووسە/qirûse: ن:[ دەنگ]

قرووسکە/qirûsike: ن:[ دەنگ]

قرووکە/qirûke: ن:[ دەنگ]

قڕوچکە/qiřuçike: ن:[ دەنگ]

قڕووزە/qiřuze: ن:[ دەنگ]

قڕووسە/qiřuse: ن:[ دەنگ]

قۆڕە/qoře: ن:[ دەنگ]

قورووسکە/qurûsike: ن:[ دەنگ][ ئاژ] قروسکە : دەنگی سەگە لە کاتی برسێتیدا، هاواری دۆرانیشە لە کاتی شەریاندا.

کازە/kaze: ن:[ دەنگ]

کاسە/kase: ن:[ دەنگ]

کاستە/kaste: ن:[ دەنگ]

کەفە/kefe: ن:[ دەنگ]

کەفتە/kefite: ن:[ دەنگ]

کسە/kise: ن:[ دەنگ]

کسکە/kiske: ن:[ دەنگ]

کۆزە/koze: ن:[ دەنگ]

کووزە/kûze: ن:[ دەنگ]

گەرە/gere: ن:[ دەنگ]

گەڕە/geře: ن:[ دەنگ]

گەفە/gefe: ن:[ دەنگ]

گەڤە/geve: ن:[ دەنگ]

گڕە/giře: ن:[ دەنگ]

گفە/gife: ن:[ دەنگ]

گڤە/give: ن:[ دەنگ]

لاسە/lase: ن:[ دەنگ]

لاسکە/lasike: ن:[ دەنگ]

لەوە/lewe: ن:[ دەنگ]

لوورە/lûre: ن:[ دەنگ]

لیرە/lîre: ن:[ دەنگ]

لیلە/lîle: ن:[ دەنگ]

لوولە/lûle: ن:[ دەنگ]

لوویلە/lûyile: ن:[ دەنگ]

لویرە/luyire: ن:[ دەنگ]

لۆیلە/loyile: ن:[ دەنگ]

مرخە/mirxe: ن:[ دەنگ]

مرقە/mirqe: ن:[ دەنگ]

مرغە/mire: ن:[ دەنگ]

مڕە/miře: ن:[ دەنگ]

مڕژە/miřje: ن:[ دەنگ]

نازکە/nazike: ن:[ دەنگ]

ناسکە/nasike: ن:[ دەنگ]

نەکوچ/nekuç: ن:[ دەنگ]

نووڕە/nûře: ن:[ دەنگ]

نووزە/nûze: ن:[ دەنگ]

نووسە/nûse: ن:[ دەنگ] –

نووزکە/nûzike: ن:[ دەنگ]

نووسکە/nûsike: ن:[ دەنگ]

نیسکە/nîske: ن:[ دەنگ]

وڕە/wiře: ن:[ دەنگ]

وەڕە/weře: ن:[ دەنگ][ ئاژ] دەنگی سەگە لەکاتی پاسکردن و دەرکەوتنی کەسی نەناسراو

وەوە/wewe: ن:[ دەنگ]

هاپە/hape: ن:[ دەنگ]

هاڕە/haře: ن:[ دەنگ]

هافە/hafe: ن:[ دەنگ]

هاوە/hawe: ن:[ دەنگ]

هەپە/hepe: ن:[ دەنگ]

هەچە/heçe: ن:[ دەنگ]

هەڕە/heře: ن:[ دەنگ]

:: هەرە عەووکی.

هەفە/hefe: ن:[ دەنگ]

هەوە/hewe: ن:[ دەنگ]

هەوتە/hewte: ن:[ دەنگ] ئەتە، ئەوتە، حەوتە، عەوتە. 

هوزهوز/huzhuzن:[ دەنگ] دەنگی سەگ.

 تێبینی 
ئەم وشە کۆکراوانە، هەوڵێکی تاکەکەسییە. بێگومان وشەکان لەوە زیاترن؛ ئەگەر کۆ بکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە وەک ئەوەی هەوڵی کۆکردنەوەشیان نادەین و هیچمان لە هەگبەدا نییە، دەممان واڵا دەکەین و خۆش خۆش دەڵێین؛ زمانی کوردیی زمانێکی هەژارە و کەی زمانە!{ هاورێ جەلال}

پاشدر/paşdiřنتـ: سەگی پاشدڕ، سەگی پاشگر، یانی گر.

پێشبڕكێی سەگ/pêşbiřkêy seg: نتـ:

توخمی سەگ/tuximî seg: نتـ: [ ئینگـ : Canine].

ساڵۆنی سەگ/ľonî  segsa: نتـ:

شەڕە سەگ/şeře seg: نتـ:

شیری سەگ/şîrî seg: نتـ:

کوڕی سەگ/kuřî seg: نتـ:

گۆشتی سەگ/goştî seg: نتـ:

گۆشتی سەگ خورادن/goştî seg xwardin: نتـ:

لەناوبردنی سەگ/lenawbirdinî seg: کتپ:

:: هەڵمەتی لەناوبردنی سەگ لەکەلار بەردەوامە.{ ئاوێنە}

ناندان بەسەگ/nandan be seg: نتـ:

وەبا/weba: ن:[ ئاژ][ وە+ با] بە جووتبوونی سەگ دەگووترێت. 

.

.

.

.