خوا ¹ /xiwa: ن:[ خودا: xuda][ خود+ ئا] باخوێ، بینایی چاوان، خا، خووا، خواڤەند، خوەدێ _ خودێ، خوڵا، ئاهورامەزدا _ هۆرمز، یەزدان، یەکتا.
{
خودا، خودا، رەحمی بکە بە حاڵم
خودا، خودا، هەمیشە بۆی عەبداڵم
}{ فۆلکلۆر}
باخودا/baxuda: نتـ:[ با+ خودا] ئەوەی لەگەڵ خودا بێ.
بەخوا/bexwa: ئاکتـ:[ بە+ خودا] بەئاسمان.
بێخوا/bêxwa: ئاکتـ:[ بێ+ خودا].
ناخودا/naxuda: نتـ:[ نا+ خودا] کەشتییەوان. { مەلا عبدالکریمی مردس، ل، ٣}.
{
لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگرە، بەردە ناخوا
}{ مەحوی}.
یاخودا/yaxuda: نتـ:[ یا+ خودا]
{
بێ کەس منم ، کەسێ لە زوبانم بگا نیە
هەمدەم خودا نەناس و دەم پڕ لە یا خودا
}{ مەحوی}
خوابكات/xwabikat: ف: خودا ڕێكی بخات.
خوابەختەكی/xwa bexitekî: ئاکتـ: خۆوبەخت، بەهەڵكەوت.
خوابیكات/xwabîkat: ف: خوابكات.
خواپەرس/xwapers: نفا:[ خوا+ پەرس( پەرستن)] خواپەرێس، بەندەی خواپەرست.
خواپەرستن/xwaperstin: نفا: [ خوا+ پەرست(پەرستن)]
خواپەرستی/xwaperstî: نچ:[ خواپەرست+ ئی] باوربخودێ.[ ئینگـ: Deism]
خواپێدان/xwapêdan: كتن: [ خوا+ پێدان] بەخت، سعود.
خواپێداو/xwapêdaw: ئانتـ:[ خوا+ پێداو( پێدان)] بەختەوەر، بەسعود: خودێ كەرم لگەل كری.
خواپێدایی/xwapêdayî: نچ:[ خوا پێدا+ یی] خوداپێداو.
خواپێ ڕەوا دیو/xwa pê řewa dîw: شڕ: خواپێداو.
خوات/xwat: شڕ:[ خوا+ ت] خودای تۆ.
خوالێخۆش بوو/xwanas: نفا:[ خودا+ لێ+ خۆش+ بوو( بوون)] کۆچکردوو، مردوو. [ ئینگـ : Deceased].
خوالێخۆش بوون/xwanas: نفا:[ خودا+ لێ+ خۆش+ بوون]
خواناس/xwanas: نفا:[ خودا+ ناس( ناسین)]
خواناسین/xwanasîn: كتن:[ خودا+ ناسین]
خواناسی/xwanasî: نچ:[ خوداناس+ ی] [ ئینگـ: Theism].
خوانەناس/xwanenas: نفا:[ خودا+ نە+ ناس(ناسین) ] بێئایین، بێ دۆڵ، بێ دین، كافر: ئەو كەسەی بروای بەهیچ ئایینێك نەبێت.
خوای/xway: شڕ:
1 – خودای ئەو.
2 – خودا
: بەخوای خۆی دەزانێت.
خوایی/xwayî: نچ:
1 – كاری خودا.
2 – لەخوا ترس.
.
.
___________
خوا ² /xwa: ن: یان نا
:: خوا بتەوێ خوا نەتەوێ.
خوانەخوا/xwanexwa: نتـ:[ خوا+ نە+ خوا] بڤێ نەڤێ.
خوانەخواستە/xwanexwaste: نتـ:
.
.
_____________
خوا ³ /xwa: ن: خوان، داواكار.
.
.
______________
خوا 4 /xiwa: ن:[ خوار] خوێ، بنەمای سوێری.
.
.
______________
خوا 5 /xiwa: ف:[ كاری ڕابردوی خەنین] پێكەنی، خەنی.
.
.
.
.