دڕوو/diřû: ن:[ ڕوو][ دەر] ئەستری _ ستری _ سرت، پەژەل، تەڵووك، چاڵووك، چەقڵ _ چقڵ، دڕك _ دڕكی گەورە، دڕکەزی، دڕەی _ دڕی، زی _ زريسك، سليك، غار، قەڵبە، قەڵچغ، قەڵەم _ قەرەم _کەلەم، کەناری، کوررە، لاس( كباك).
{
ههر له کۆنهوه وا هات و واچوو
گوڵچن دڕوویان به دهسیدا چوو
}{ مهلا غهفور}
دڕووەباخی/diřuwebaxî: نتـ:[ ڕوو] دڕکەپەرچين، دڕەباخی.
دڕووەخڕ/diřuwexiř: نتـ:[ ڕوو] گیا و دڕوێكی زۆرە كە زەوی داپۆشی بێت.
دڕووەزەردە/diřuwe zerde: نتـ:[ ڕوو] چقڵەكەڵەوێ، دڕكەزەردە.
دڕووداران/diřûdaran: ئانتـ:[ دڕوو+ داران] دڕکداران : بونەوەرانی دڕکاوی.
دڕوو لە لەشی کەسێك دەرهێنان/diřû le lešî kesêk derhênan: کتپ:[ ڕوو] بەهانای کەسێکەوەهاتن، دڕوولەقالبی دەرهێنان، دڕوو يەك لەقالبی کەسێ دەرهێنان، کارێك لەجياتی کەسێك کردن.
دڕوووداڵ/diřû daľ: نتـ:[ ڕوو][ دڕوو+ و+ داڵ] درك و داڵ.
.
بارەدڕوو/bare diřû: نتـ:[ بارە+ دڕوو] بارە گوێنی، کۆمای دڕکوداڵ.
بەدڕوو/be diřû: ئانتـ:[ بە+ دڕوو] بەچقڵ، چقلاوی، چقڵدار، دڕکاڵ _ دڕکاوی _ دڕکدار _ دڕکۆ _ دڕکين _ دڕکينه، دڕواوی، دڕوودار، دڕەياوی، گرز.
بنەدڕوو/binediřû: نتـ:[ ڕوو][ بن+ ئە+ دڕوو] کورس، بنجەدڕوو، بنجی دڕوو، پنجەدڕك، پنجی دڕوو، وەرەك.
.
دڕواوی/diřwawî: ئانتـ: دڕكاوی.
.
.
پشت بە دڕوان/pišt be diřwan: نتـ: پێست بەدڕوان، دەستەيەکن لە زيندەوەرانی دەريايی که لەشيان بەدڕوو داپۆشراوه.
زيندەوەری پشت بەدڕوو/zîndewerî pišt be diřû: نتـ: زيندەوەری پێست بەدڕوو.
.
.
.
.