پێوەن/pêwen: نتـ:[ هـ][ پێ+ وەن( وەند)] پێوەند.

پێوەند/pêwend: نتـ:[ پێ+ وەند( بەند)]

1 – [ تشت] پابەند، پاچەبەند( کباک)، پاشبەند، پاشوەن، پاوان، پاوەن( ڕۆژ)، پاوەند، پێشبەند، سمدم، سندم، کۆت، مەربەن : زنجیر و بەندێکی درێژ کە پێیەکی ووڵاغی بەرزەی پێدەبەستنەوە هەتا بلەوەڕێت و دوور نەکەوێتەوە.

2 – [ خێز] نزیکایەتی و پێوەلکانی دوو یا چەند کەس دەگەڵ یەکتر.

3 – تەمای پێکەوەژیان، زەماوەند.

4 – [ ئاب] هۆ و نزیکایەتی کار، کێشە بەکەسێک یان کارێکی دیکەوە.

5 – [ توێ] بەستەر، پێبەند

پێوەنددار/pêwendidar: نتـ:[ پێوەند+ دار] پەیوەنددار، بەستراو.[ ع : مقید][ ئینگـ: tied, bound ].

پێوەندکردن/pêwend kirdin: کتپ:[ پێوەند+ کردن] پابەندکردن، ئیشکیل کردن، پەیوەندکردن، بەستنەوە، کەلەپچەکردن، گرێدان.

پێوەندی/pêwendî: نچ:[ پێوەند+ ئیی] پەیوەندی. 

1 – نزیکایەتی و پێوەلکانی دوو یان چەند کەس دەگەڵ یەکتر.

2 – بەین، نێوان.

پێوەندی بەیەکەوە گرتن/pêwendî beyekewe girtin: کتن:[ پێوەند+ بە+ یەکەوە+ گرتن] دوو یا چەند کەس کە هەواڵی یەکتردەپرسن و بەینیان دەگەڵ یەکترهەیە.

پێوەندی بەیەکەوە هەبوون/pêwendî beyekewe hebûn: کتن:[ پێوەندی+ بەیەکەوە+ هەبوون] بەین و نێوان دەگەڵ یەکتر هەبوون، لە پێوەندیی دەگەڵ یەکتردابوون.

:: من و کەریم چ پێوەندییمان بەیەکەوە نیە.

پێوەندی بچڕان/pêwendî biçiřan: کتن:[ پێوەند+ بچڕان]

1 – هەڵبڕانی نێوان و پێوەندیی.

2 – هەڵبڕانی هێڵی تەلەفۆن لەکاتی قسەکردندا.

پێوەندی پێوەگرتن/pêwendî pêwegirtin: کتن:[ پێوەندی+ پێوە+ گرتن] دەگەڵ کەسێک قسەکردن و ئاگادارکردنی لەحاڵ و کێشە یەک.

پێوەندیدار/pêwendîdar: نتـ:[ پێوەندی+ دار] پەیوەندیدار.[ ع : متعلق].   

پێوەندی پێوەگرتن/pêwendî pêwegirtin: کتن:

پێوەندی هەبوون/pêwendî hebûn: کتن:[ پێوەندی+ هەبوون]

1 – بەین هەبوون.

2 – ئیمکانی تەماس و پەیوەندیی هەبوون.

.

.

.

.