پارە ¹/pare: ن: [ ئاب] پوول _ پویل( کهـ)، دراو، نەخت.
{
قیمەتی ماچی دووسەد كیسەیی ساغ و نیمە
غەیری یەك كیسەی سەرپارە لە گیرفانمدا
}{ نالی}.
پارە بەقەرزدان/pare beqerizdan: كتن:[ پارە+ بە+ ع : قەرز( قرض)+ دان] وامدان.
پارە بەقەرز وەرگرتن/parebeqeriz wergirtin: كتن:[ پارە+ بە+ قەرز+ وەرگرتن] واموەرگرتن.
پارەپەرست/pareperist: ئانفا:[ پارە + پەرست( پەرستن)]
1 – بە یەكێک دەگووترێت ڕێگەی ناڕاست بۆ پارەبگێڕێت.
2 – پارەی زۆرخۆش بوێت.
پارە پەیداكردن/pare peydakirdin: كتن: داهات دەستكەوتن.
پارەپووس/parepûs: نتـ: پووس پارە.
پارەپەرێس/pareperês: ئانفا:[ کباک، باد] پارەپەرست.
پارەپەرێسی/pareperêsî: نچ:[ کباک، باد] پارەپەرستی.
پارەپێدەر/parepêder: نفا: پارەدەر.
پارەپیس/parepîs: ئانتـ:[ پارە+ پیس ] بریتییە لەمرۆڤی ڕژد و قرچۆک و چڕووک.
پارەخۆر/parexor: ئانفا:[ پارە+ خۆر( خواردن)]
1 – قەرزكوێر.
2 – بەرتیلخۆر.
پارەخۆرە/parexore: ئانتـ: بەرتیلخۆر.
پارەخواردن/parexwardin: كتن:[ پارە+ خواردن] بەرتیلخواردن.
پارەدار/paredar: ئانتـ:[ پارە+ دار] پووڵدار، دراودار، دەوڵەمەند.
پارەداری/paredarî: نچ: پوولداری، دراوداری.
پارەداربوون/paredarbûn: كتن:[ پارە+ دار+ بوون] دەولەمەند بوون.
پارەدان/paredan: كتن:[ پارە+ دان]
1 – ئابوونەدان، كۆمەكدان.
2 – پوولدانک، داخیلە، دەخیلە.
پارە دانەوە/paredanewe: كتن: وێمدانەوە، قەرزدانەوە.
پارەدەر/pareder: نفا:[ پارە+ دەر( دان)] ئەو كەسەی كە پارە بە قەرزدەدات بە قازانج.
پارە دروستكردن/pare drustkirdin: كتپ:[ پارە+ دروست+ كردن] كارگەی پارە دروستكردنی میری
:: پارەی تازەیان دروست كردووە.
پارەدزین/paredizîn:كتن:[ پارە+ دزین] بانك بڕین، پارەفڕاندن.
پارە دروست كردن/pare drustkirdin: كتن: كارگەی پارە دروستكردن.
پارەدێن/paredên: نتـ:[ پارە+ دێن] پارەدان، پوولدانک، داخیلە، دەخیلە.
پارە قەرزكردن/pare qerizkirdin: كتن: پارە وامكردن.
پارە كەوشانە/pare kewşane: نتـ:[ پارە+ كەوش+ ئانە] پارەیەكە دەخرێتە ناو كەوشی بووكەوە، لە كاتی گوێزا نەوەی لەماڵی باوكییەوە بۆماڵی زاوا.
پارەک/parek: نتـ:[ کباک] خوردە، پارەی خوردە.
پارەكردن/parekirdin: كتپ :[ پارە+ كردن]
1 – شایستەی فرۆشتن.
2 – [ مجـ] سوودگەیاندن
:: لەگەل گووتنی پارە ناكات.
پارە كێشانەوە/pare kêşanewe: كتپ:[ پارە+ كێشان+ ەوە] پارەدەرهێنان لەكەسانی دیكە.
پارە گۆرینەوە/paregorînewe: كتپ:[ پارە+ گۆرێن+ ەوە] پارەووردكردنەوە یا ئالوگۆركردنی.
پارە گواستنەوە/pareguastinewe: كتپ:[ پارە+ گواستنەوە] پارە بردن لە شوێنێكەوە بۆ بانق یا بە پێچەوانەوە.
پارە گوهۆر/pareguhor: نتـ:[ كباك، باد] پارەگۆڕ.
پارە لەبانک دانان/parelebankdanan: كتپ: پاشەكەوتكردن لە بانک، پارەخەواندن لە بانک.
پارە مۆڵ/pare moľ: ئانتـ: دەولەمەند، زەنگین، پارەدار.
پارە وەرگرتن/parewergirtin: كتن: مووچەوەرگرتن.
پارە وردكردنەوە/parewirdkirdinewe: كتپ: پارەخوردكردنەوە.
پارە و پوول/pare û pûl: نتـ: سەرمایە ودەستمایە.
هەندێ لە جۆری پارە |
پارەی بانکی/parey banikî: نتـ:
پارەی بەردەست/pareyberdest: نتـ، شڕ: پارە ی حازر.
پارەی بڕوایی/parey biřwayî: نتـ: پارەی دڵنیایی.
پارەی بیانی/parey biyanî : نتـ،
پارەی دەسكەوتی یاری/parey destkewtî yarî: نتـ:[ وەر][ ئینگـ: gate receipts].
پارەی سپاردە/parey siparde: نتـ:
پارەی شتومەکی/parey şitumekî: نتـ: کاڵاپارە.
پارەی شیاوی گواستنەوە/parey şiyawî gwastinewe: نتـ: گواستەنی.
پارەی كاغەز /parey kaẍez: نتـ:
1 – زبرە.
2 – بانکەنۆت، دراوی کاغەزی.
پارەی نەخت/parey nexit: نتـ:[ ئاب] گومژەی نەخت، سەرمایە.[ ئینگـ : funds].
پارەی ووشک/parey ûşik: نتـ: سەرمایە.
پارەی ھەڵسوڕاو/parey heľsuřaw: نتـ: پارەی گەڕاو.
پارەی ھێما/parey hêma: نتـ: بەناو پارە، ھێماپارە
پارەی یاسایی/parey yasayî: نتـ:
.
.
____________
پارە ² /pare: ن:[ پار+ ئە( چە)] بچڕ، بڕ، بڕشت، بڕکە، بەش، پاتە، پارچە، پاری، پاژ، پچ، پاترۆتک، پاتەرۆک، پرتکە، پرزۆڵە، پسیان، پەترۆ، پەتڕۆک، پەتڕۆکە، پەنچک، تلیش، تیکە، تیلمە، جزار، جەنەکە، چزال، چوون، دۆن، دەرقەڵ، زۆلاک، ژەنيک، شەقار، شەل، فەلق، قڕاش، قەتک، کت، کوت، کولک، کەرت، لات، لەت، لەتار، لەهـ، نەهین.{ فەرهەنگی کاوە، ل، 993}.
: لەگەڵ نان و چێشت دا دەگووترێت وەک
:: پارەیەک نان.
{
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن
}{ تاهیر بهگ}
پارەپارە/parepare: ئانتـ: پارچەپارچە، تیكەتیكە، كوتكوت : هەڵوەشاوە.
{
وەر ژ قەوسەینان بەمیزان بێتەدەر جۆتەك خەدەنگ
دێ جگەر بت پارەپارە، سینە تار و ماربت
}{جەزیری}.
پارەخشت/parexiŝit: نتـ: لەتكەخشت.
پارەپارەكردن/parepare kirdin: كتپ: لەتلەت كردن، لەت و بەت كردن، بنجر بنجركردن، پارچەپارچەكردن.
گۆشت پارە/goşt pare: نتـ:[ گۆشت+ پارە] پارچەگۆشت، پارچەیەک گوشت.[ ئینگـ: fricandeu]{ سەلاحەدین، ل، 334}.
.
.
.
.