چوار/çwar: ن:[ ژ] چووار، چهار _ چار: ژمارەیە كە لە نێوان سێ و پێنج دا. [ لا : quattuor، ئیتا : quattro]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | |
چاتورا | arutAc | |
چاخرو | urqAc | وەک پێشگر وشەی لێكدراو دروست دەكات |
چواران/çwaran: ن:[ ژ][ كۆ] تەنها چوار.
چواربا/çwarba: نتـ:[ كەش] بای سەبا، بی دەبوو، بای باكوور، بای باشوور.
چوارباڵ/çwarbaľ: نتـ: بریتی لەخرمچون.
چوارباڵ كردن/çwarbaľkirdin: كتپ: برێتی لە برینداربوونی هەردووك قۆڵ بەگوللە.
چواربەن/çwarben: نتـ:[ كباك][ چوار+ بەن( بەند)]
1 – كورسی.
2 – چارینە، چوارخشتەكی.
چواربەندە/çwarbende: نتـ:
1 – كورسی.
2 – هەمو بەندی لەش
:: چوار بەندەم دێشێ.
چواربۆر/çwarbor: نتـ:[ ڕیز] ( “” ¨ ¨).
چواربێستان/çwarbêstan: نتـ:[ كشت] [چوار+بێستان] چواربێستان : بێستانێكە شووتی و خەیار و ترۆزی و تێدا بچێندرێت.
چوارپا/çwarpa: نتـ:[ زیند] چوارپێ، چارپا، چاروا، ماڵات : زیندەوەری ماڵی جگە لە باڵدار.
چوارپاچكە/çwarpačike: نتـ:[ ئەردە] چارپایە : كورسی و تەختی لەسەرنووستن.
چوارپاڵوو/çwarpaľû: نتـ: چشتی ئەستووری چوارگۆشەی ڕێك و چواربەند.
چوارپایە/çwarpaye: نتـ: چارپایە، چوارپاچكە.
چوارپەل/çwarpel: نتـ:[ توێ] چارپەلك، هەردوودەست و هەردووك لاق، خڕمچون.
چوارپەل سڕبوون/çwarpel siřbǔn: كتن:[ توێ][ ئینگـ : Acroanesthesia]{ پەزیشكی. ل. 21 }.
چوارپەل شین بوونەوە/çwar pel ŝînbǔnewe: كتن:[ توێ][ ئینگـ : Acrocyanosis]{ پەزیشكی .ل.21}.
بەچوارپەلان ڕۆیشتن/be çwar pelan řoyištin: كتن: پەلكین، بچار لەپكێ چوون.
چوارپەل قەوی/çwar pel qewî: نتـ: بریتییە لە گیانداری قەڵەوی پتەوی تێكسمراو.
چوارپووڵەكە/çwar pûľeke: نتـ: چوارقوڵاغەی كەوش.
چوارپێ/çwar pê: نتـ: پاكێش، چووارپا، چارپا، خاوەندی چوارپێیان، چاروا، ووڵاخ، چارپێ، یەكسم : گیاندارێكە بە چوار پێیام بڕوات.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
چەهڤەرە. پەئیتیشتە | anAtSitiap،vraBqac | |
چەهڤەرە. زەنگرە | argNaz-vraBqac |
چوارپینە/çwar pîne: نتـ: چارپینەیە لەسەر پەنجەر و پاینەی، كەوشی دەدرێت. ناپایەدار، بێفریشک.چوارتاق/çwartaq: نتـ: هەیوانەبەرزە.
چوارتاقی/çwartaqî: نتـ:[ H] گۆڕستان، هەیوان.
چوارجا/çwarca: نتـ:[ ژ][ ئینگـ : Quad ]
چوارچوار/çwarçwar: ئانتـ:[ ژ] چارچار.
چوارچابوخ/çwar çapux: ئانتـ: گرۆڵ، چوارچاك : چوارپارچەی گچكەیە دەكەوێتە بن باخەڵی كەواوە.
چوارچاك/çwar çak: ئانتـ: چارچاك، چوارچمكی، هەڵدڕاوی.
چوارچاك بەلاداكردن/çwarçak belada kirdin : كتن: داوێن هەڵكردنی ئەملاو ئەولای كەوا.
چوارچاو/çwarçaw: ئانتـ:[ ئاڤێسـ : amCac،urqac : چەهروچەشمە]
]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 54 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | hnasa | place , land , wide uninhabited space |
1
1 – سەرلێشێوان، گێژو شێواو.
2 – [مجـ] مەبەست لە پیاوێكە، كە دوو ژنی هەبێت.
3 – زۆر بەئاگا لەشت.
4 – سەگێ خاڵی ڕەشی لەنزیك چاوە.
چوارچاوبوون/çwar çaw bûn: كتن: مەبەست لە پیاوێكییە، كە دووژنی هەبێت.
چوارچاوكردن/çwar çaw kirdin: كتپ: مەبەست لەسەر لێشێواندنە.
چوارچەقەڵ/çwar çeqeľ: ئانتـ:[ ئەردە] چوار چنگۆڵە، چوارپەل، چواردەست و پێ.
چوارچمك/çwar çimik: نتـ:
1 – چوارگۆشە،
2 – چوارچاك، چوارگۆش، چوارچهمك. [ ئینگـ : Quadrilateral ].
چوارچمكە/çwar çimike: شڕ: بەپانەوە ڕۆیشتن.
چوارچنگۆڵە/çwar çingoľe: نتـ: ڕۆیشتن لەسەرچوارچنگان یان بە چوار چنگان بەسەر چشتێكی هەڵگەڕان.
چوارچوقول/çwar çuqul: نتـ: چوارچنگە، چوارچەقەل.
چوارچێوە/çwar çěwe: نتـ: ئاداروپادار ، پەرواز، چارچم، چارچێوە، دۆربەند(كباك)، كیرەشك( هـ) : دارێكی چوار پارچەیە و چوار سووچە دەرگا و پەنجەرە وچشتی تری تێدەخرێت و ئەو لەناو دیوار دەخرێت. [ ئینگـ : Square]
چوارچێوەی تەختەیی/çwar çěwey texteyî: نتـ:[ ئەند] داربەند.
چوارچێوەی پەنجەرە/çwar çěwey pencere: نتـ: [ئەند][ ئینگـ : window case]{ رەنج. ل 620}.
لێواری چوارچێوەی پەنجەرە/lěwarî çwar çěwey pencere: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : window case]{ رەنج. ل 620}.
چوارچێوەی نێوان كونی پەنجەرەو زەوی/çwar çěwey kunî pencere û zewî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : window back]{ رەنج. ل 620}.
چوارخاڵ/çwar xaľ: نتـ:
1 – چوارنوختە.
2 – هەرچوارتەكخاڵی پەڕی قومار.
3 – چوارلۆ لەپەری قوماردا.
4 – دوخەتی تێك پەڕیو.
چوارخاڵكێشان/çwar xaľ kêšan: كتن: ڕەشكردنی ناوچاوان و ڕووی یەكێكی بۆ ڕیسواكردنی.
چوارخرت/çwar xirt: ئانتـ:[ چوار+خرت]
1 – بزن و مەڕی چوارساڵانەیە.
2 – [ئەردە] مرۆڤی تێكسمراو و قەڵەو.
چوارخشت/çwar xišt::[چوار+خشت] چوارپارچەی گچكەیە لە كەوا، كەهەردوویان بكەوێتە بندەستێك.
چوارخشتەكی/çwar xištekî: نتـ:[چوار+خشت+ئەكی] چوارلك، چارین : چوار نێوە هەڵبەستە، كە دوواییە كانی یەكەم و دووەم و چوارەمیان وەكوو یەكترن.
چواردارە/çwardare: نتـ:
1 – دارتەرم، تابووت( ڕۆژ).
2 – [ ئەند] خانووێكە لەسەر چوار كۆڵەكان ڕاوەستابێت.
چواردانگ/çwardanig: نتـ:
1 – [ خوار] برنجێكی كوتراوی ووردەیە لە ناوەندی پڵاوی و خاكەرە.
2 – چواربەش لەشەش بەشان.
چواردە/çwarde: نتـ:[ هـ][ ژ][ ئاڤێسـ : nasad،urqac : چەهرو. دەسەن] چاردە.
چواردەخانەی ڕەمل/çwardexaney řemil: نتـ: چاردەخانە لەسەر قاقەز دەكێشرێت ڕەمڵی پێدەكرێتەوە.
چواردەرگا/çwar derga: نتـ:[ ئاڤێسـ : aCoag،urqac : چەهروگەۆشە]
چواردەڕێیان/çwar deřêyan: نتـ: شووێنێكە زۆری ڕێگا لێ بێتەوە.
چواردەستان/çwardestan: كتن:[ چوار+دەستان] هەڵگرتن بەدوو كەس.
چواردەستەكی/çwardestekî: نتـ:[ چوار+دەست+ئەكی] هەڵگرتنی چشتێكی بەچواردەستان.
چواردەم/çwarem: نتـ:[ ژ] چشتێكە بەندیواری بە ژمارە چواردە دابێت.
چواردەمین/çwardemîn: نتـ:[ ژ] چشتێكە لە پایەی چاردەمێندابێت.
چواردەورە/çwardewre: نتـ: هاویردۆر، دۆرمادۆر، چوارمیدۆر، چاردەور، چواركەنار، چاركەنار.
چواردەهەم/çwardehem: نتـ:[ ژ] چوارەم.
چواردەهەمین/çwardehemîn: نتـ:[ ژ] چواردەمین.
چواردیوار/çwardîwar: نتـ:[H] خانووبەرەی تەواو بەسوور و پشتەوە.
چواررەتی/çwar retî: نتـ:[itar،urqac: چو رو. رەتی] چوار سەرۆك، چوار ڕێڕەو ، چوارأییان.
چوارڕایان/çwar řayan: نتـ:[ هـ] چوارڕێیان.
چوارڕوو/çwar řû: نتـ:[بیر] شێوەیەكی بەرجەستە كە چەند ڕوویەكی تەختی هەبێت وەك (هەرەم:هرم)، قوتەكی (هرم)ی سێ گۆشە[ئینگ: Tetrahedron]{ غەریب. ب3. ل. 66}.
چوارڕوكن/çwar řukin: نتـ:[ ئەند] چواردیوار، چوارلا.
چوارڕێ/çwar řê: نتـ: جەمسەری دوو ڕێگەی تێكپەأیو.
چوارڕێگایان/çwar řêgayan: نتـ: چوارڕێیان.
چوارڕێیان/çwar řêyan: نتـ: خاچەڕێ، چارڕێیان، چوارڕێگان : جێگایەكە چوار ڕێگەی تێدا ڕێك بكەوێت.
چوارزربە/çwar zirbe: نتـ: چوارقەمچ.
چوارسەد/çwarsed: نتـ:[ ژ]
]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 54 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | hnasa | place , land , wide uninhabited space |
1
[ ئاڤێسـ : atas،OraBqac : چوپیرۆسەتە]
چوارسرشت/çwar siruŝt: نتـ: چوار سروشت : بریتییە لە ئاو، ئاگر ، خۆل، با.
چوارسروشت/çwar siruŝt: نتـ: چوارسرشت.
چوارسووچ/çwar sûç: نتـ: چوارقولینچك، چوارگۆشە.
چوارسو/çwarsu: نتـ: راستەبازار.{هەژار.ل.209}.
چوارشانە/çwarŝane: ئانتـ:[ چوار+ شانە] پانوپۆڕ، باڵابەرزوچارشانە، تێکسمڕاو، خەپان : بە کەسێکی ئەستووری قەڵەوی دارێژراو دەگووترێت.
چوارشەش/çwarŝeŝ: نتـ:[ ژ] چارشەش.
چوارشەم/çwar ŝeo: نتـ: چووارشەمە، چوارشەمۆ، چارشەمە، چوارشەموو، چارشەب.
چوارشەمە/çwarŝeme: نتـ: ڕۆژێكە دەكەوێتە نێوانی سێشەمە و پێنج شەمە وە.
چوارشەمۆ/çwar ŝemo: نتـ: چوارشەمە.
چوارشەمەئووتە/çwar meûte: نتـ:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 54 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | hnasa | place , land , wide uninhabited space |
[ ئاڤێسـ:atUamAC،urqac]{ ڕستەیەكی پیرۆز كە چاوركەرەت بگووترێتەوە}.
چوارشەمەسووران/çwarŝeme sûran: نتـ:[ ئاین] چوارشەمە سوورە.
چوارشەمەسوورە/çwarŝeme sûre: نتـ:[ ئاین] ڕۆژەی سەری ساڵی ئێزیدییان.
چوارقاپ/çwarqap: نتـ: چارقاپ، زەندەشۆڕ.
چوارقاپ/çwarqap: نتـ: جۆرە سەگێكی وەهایە، زەندی لای پاشەوەی هەر چوار پەلەكانی دەكەوێتە سەرزەوی.
چوارقەد/çwarqed: نتـ: چشتێكە چوارجار قەدكرابێت.
چوارقەدكردن/çwarqed kirdin: كتپ: نووشتاندنەوەی چشتێك چووارجاران.
چوارقەمچ/çwarqemiç: نتـ:[ئەردە] كەسێكە، كە مووی ڕیش و سمێڵ و برۆ و برژانگی كرابێت.
چوارقەمچ كردن/çwarqemiçkirdin: كتپ: تراشینی مووی ڕیش و سمێڵ و برۆ و برژانگ.
چوارقوڵفی/çwarquľfî: نتـ: چارگووشی (دیزە یان گوڵدان) كە چوار قوڵفی هەبێت.
چواركەنار/çwar kenar: نتـ: چارمەدۆر، دۆرمەدۆر.
چواركەرنە/çwar kerine: نتـ:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 54 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | hnasa | place , land , wide uninhabited space |
[ئاڤێسـ:anarak،urqac : چەهروكەرەنە] چوارقورنە، چوارگۆشە : چوار گۆشەی ماڵ.
چوارگا/çwarga: ن:[ مۆسیقا][ هـ] هەوایەكی گۆرانی كۆنە.
چوارگۆش/çwargoŝ: نتـ: چوارچەمك.[ ئینگ:Quadrilateral]
چوارگۆشە/çwargoŝe: نتـ:[ئاڤێسـ. aCOag،irqac] چواركەرنە _ چوارقورنە, چواركەنار، چوارنیچك، چوارسووچ، چوارلك، چوارقولینچك، چوارچەمك : چشتێكە كە پانی و درێژی بەقەد یەكتری بن.[ ئینگـ : Square ].
چوارگۆشە/çwargoŝe: نتـ:[ فەل] ڕاستە.[ لا : Norma ]
مەتری چوارگۆشە/metir çwargoŝe: نتـ: [ ئینگـ : Squar meter].
چوارگۆشەیی/çwar goŝeyî: نتـ: چواركەناری.
چوارگۆشەی پێرسۆن/çwar goŝey pěrsin: نتـ: كتپ:[ ئینگـ : Pearson square].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 92}.
چوارگوزەر/çwar guzer: نتـ: چوارسوو.
چوارلل/çwarlik: نتـ: چارین، چوارخشتەكی.
چوارلۆ/çwarlo: نتـ:
1 – چوارقەد.
2- پەأی قوماری چوارخاڵ.
چوارلوو/çwar: ن:[ ڕوو] چووالوو، چالەكە، كوڕەبەشە.
چوارمەشقان/çwar meşqan: نتـ:
1 – پانەوپان ڕۆیشتن.
2 – چوارمەشقی، چوارزرانی.
چوارمەشقێ/çwar meşqê: نتـ: چوارمێرەكی، چارتیكانی، چوارمێردەكی : جۆرە دانشتنێكە بە تێكپەڕاندنی هەردوو لڕقان بەنووشتاوەوەیی.
چوارمەمك/çwarmemik: نتـ:[گیان] گیانلەبەرێك چوارمەمك یان چوارگۆی مەمكی هەبێت.[ ئینگـ : tetramazia] { غەریب. ب3. ل. 66}.
چوارمێخە/çwar: نتـ: چوارسینگی داكوتراوە بەزەویدا بۆ ئەوەی، كە چوار پەلـی یەكێكی پێوەببەسترێتەوە.
چوارمێخەكێشانەوە/çwarmêxek kêşanewe: كتن: بەزەوی دادانی مرۆڤ لەسەرگازی پشتێ و بۆ سزادان چوارپەلـی بەچوارمێخی داكو تراوەوە ببەسترێتەوە.
چوارمێردەكی/çwarmêrdekî: نتـ: چوارمێزەكی، چوارمەشقی، چارتیكانی، چارمێركی : جۆرە دانشتنێكە.
چوارناڵ/çwar naľ : نتـ: ئەسپ لنگدانی توند، پڕتاو.
چوارناڵە/çwarnaľe: نتـ:
1 – چووارناڵە، چارگاڤی: بەتاو غاردانی ووڵاخی یەكسمە، بەپڕ تاو غاردان.
2 – بڕگار (كباك).
چوارنان/çwarnan: نتـ: یەكێكە لەگەمەی قەلەمنداریدا چینەكەی بەرانبەری خۆی بەزاندبێت و تێی خستبن.
چوارنیخە/çwarnîxe: نتـ: چوارمێخە.
چوارووڵەكە/çwar ûľeke : نتـ: چوارپارچە چەرمی قەبزە نوشتەییە بۆ قایمی لەڕاست و چەپی كەوش دەدرێت لە ئاستی جەمسەرەكانی.
چوارهاوهێزی/çwarhawhězî: نتـ:[كیمیا] توخمێكی كیمیایی چوارهاوهێزی هەبێت.[ ئینگـ : tetra valent] { غەریب. ب3. ل. 66}.
چوارهەم/çwarhem: نتـ:[ ژ] چوارەم.
چوارهەمین/çwarhemîn: نتـ:[ ژ] چوارەمین.
چوارهەنگڵ/çwarhengiľ : نتـ:
1 – چشتێكە وەكوو خیگە و مەشكە و ئیتر چوارهەنگڵی هەبێت وەك: كوپە و مەنجەڵی چواردەسك.
2 -[ مجـ] بریتی یە لە مرۆڤی پان و پۆڕ.
چوار هەنگۆڵ/çwar hengoľ : نتـ:[ ئەردە] چوارهەنگڵ.
چوارهێندە/çwarhênde: نتـ: چواركاسە.
چواریار/çwaryar: نتـ:[ ئاین، ئیسلام] چوارجێنشینی پێغەمبەر.
چواریەك/çwaryek: نتـ: لەچواربەشان بەشێك، لەچوارپاژ پاژێك.
چواریەكبەر/çwaryekber: نتـ: لەچواربەشان بەشێك بەر.
چواریەكی/çwaryekî: نتـ: چارێكی : لەچواربەشی داهاتی زەوی بەشێك.
چوارێن/çwarên: نتـ: چوارگۆشە.
چوارینە/çwarîne: نتـ: توانی دووەم.[ ئینگـ : Square].
چوارینە/çwarîne: نتـ:
1 – شیعری چوار خشتەکی.[ ئینگـ : Quatrain].
2 – توانی دووهم.[ ئینگـ : Square]
.
.
.
.