ماڵات/maľat: ن:[ گیان][ ماڵ+ ئات : ئاژەڵی ماڵی]

1 – ئاژاڵئاژاڵە _  ئاژاڵەبەرزە، ئاژەڵ، ئولاخ _ ئولاغ، بەرزەئاژەڵ، پاتار _ پاتاڵ، پاتاغ، پاتاك، پروپانێر، پێز، چارپێ _ چاروا _ چوارپێ، تەرش، دەڤار، دەوار، دەوڵەت، ڕەشەماڵ، زیندەوار _ زیندەوەر، سەواڵ، سەوێڵ، گاوگۆل، ماڵیات، واقەکەر، ووڵاخ _ ووڵاغ، وڵس _ وڵسات : بزن و مەڕ و ڕەشەووڵاخ( گا و مانگا و ئیدیی).[ ئینگـ : Livestock]

2 – ئاژەڵی نادڕندەی دەستەمۆ نەکراو بەتايبەتی ئاسک و شوور.

:: چوار وەرزە بەگیای سەوز ماڵات بەخێو دەکەن.

.

بەخێوکردنی ماڵات/bexêwkirdnî maľat: کتپ:[ بەخێوکردن+ ی+ ماڵات]

بەخێوکردنی ماڵات و گیانلەبەری ماڵی کۆلەگەیەکی گرنگە لە زانستی کشتوکاڵی هاوچەرخدا. لە مێژ را ئەم کارە پەرەیپێدراوە. بۆ نموونە :

ماڵی کردنی سەگ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ 15،000 ساڵ پێش زایینی. 

ماڵی کردنی مەڕ و بزن لە ڕۆژئاوای ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ 8000 ساڵ پێش زایینی. 

ماڵی کردنی بەراز لە کوردستان و چین دەگەرێتەوە بۆ 7000 ساڵ پێش زایینی. 

ماڵی کردنی ئەسپ دەگەرێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش زایینی. 

.

                                    هەندێك لە جۆرەکانی گیانلەبەری ماڵی                               

.

 ئاژەڵ / جۆر  چۆنێتیماڵیکردن  سەرچاوەی ڕەگەزی  مێژوویماڵی کردن  شوێنیماڵی کردن  وەبەرهەمهێنانیبازرگانی
 ئالپاکا  ماڵی  Vicuña   لە نێوان 5000 – بۆ 4000 ساڵ پ.ز   زنجیرە چیای ئاندس: Andes  خوری
 ئاسك  کێوی    1970  ئەمەریکای باکوور  پێست، شاخ، قۆچ، گۆشت
 ئاسکی پۆلاری  نیمچە ماڵی  reindeer  3000 ساڵ پ.ز  باکووری گۆی زەوی و ڕووسیا  پێست, ، شاخ, شیرەمەنی, گۆشت
 ئەسپ  ماڵی  ئەسپی کێوی  4000 ساڵ پ.ز  ناوەڕاستی ئێورۆئاسیا  چیا، بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی، چوارپایان
 بانتینگ  ماڵی      باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، جاوا  گۆشت، شیرەمەنی
 بەراز  ماڵی  بەرازەکێوی  7000 ساڵ پ.ز  ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ( کوردستان)  پێست، گۆشت ( باکۆن)
 بەرازی هیندی  ماڵی  Cavia tschudii  5000 ساڵ پ.ز  ئەمەریکای لاتینی  گۆشت
 بزن  ماڵی  بزنەکێوی  8000 ساڵ پ.ز  باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا  پێست ، شیرەمەنی، گۆشت، موو
 بیسۆن    captive  کۆتای سەدەی نۆزدەهەم  ئەمەریکای باکوور  پێست ، گۆشت،
 پشیلە  ماڵی  پشیلەی کێوی ئەفەریقایی  7500 ساڵ پ.ز    گیانلەبەری ناوماڵ، گوشت
 سەگ  ماڵی  گورگ  12000 ساڵ پ.ز    پاس, ڕاو، شوانێتی, گەڕانگۆشت 
  کەر( گوێدرێژ)  ماڵی  کەرە کێوی  4000 ساڵ پ.ز  مسڕ  چیا، بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی
 کەروێشك  ماڵی  کەروێشکە کێوی  لە نێوان 900 – بۆ 400 ساڵ پ.ز  فەرەنسا  گۆشت، کەوڵ
 گایال : Gayal  نێوکێوی گەور : GaurBos frontalis  نازاندرێت  باکووری ڕۆژهەڵاتی هیند، بەنگەلادیش، بورما، ناوچەی یوننان لە چین.    بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی
 گامێش  ماڵی    4000 ساڵ پ.ز  باشووری ئاسیا  چیا، ڕاکێشان,گۆشت, شیرەمەنی
 مانگا  ماڵی  Aurochs (extinct)   6000ساڵ پ.ز  باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا، باکووری ئەفەریقا، هیند.  گۆشت ، شیرەمەنی، پێست, ڕاکێشان
 مەڕ  ماڵی  Asiatic mouflon sheep  لە نێوان 11000 – بۆ 9000 ساڵ پ.ز  باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا  خوری, شیرەمەنی ,پێستگۆشت
 لاما  ماڵی  Guanaco  3500 ساڵ پ.ز  زنجیرە چیای ئاندس: Andes  چیای ئاسانبار , ڕاکێشان ,گۆشت, موو
 وشتر  یەك كۆپار کێویدوو كۆپار ماڵی  Wild Dromedary and Bactrian  لە نێوان 4000 – بۆ 1400 ساڵ پ.ز  ئاسیا  چیا، بار , گۆشت, شیرەمەنی
 هێستر / قاتر  ماڵی  لە لێکدانی کەر و ئەسپ پەیدا دەبن      چیا،, بار , ڕاکێشان
 یاك  ماڵی  یاكی کێوی    تبت و نێپال  گۆشتشیرەمەنی, موو، چیا، بار, ڕاکێشان

.

کوشتارگەی ماڵات/maľat: نتـ: ئەو شووینەی کە گیانلەبەری لێ سەردەبڕن.

نەخۆشییەکانی ماڵات/maľat: نتـ:  

.

.

.