ڕەق/řeq: ئان:
1 – پالەپال( کباک)، ڕقڕقڕۆک، زۆپ، سەخت، قایم، کەللەڕەق، لەڕێ لانەدەر، نەگۆڕ، هەمیز( کباک).
2 – ڕەپ، نانوشتێتەوە،
3 – پتەو، پەستیاگ، كەماچ، توورت : شتی توند و تۆڵی مایەدار، نێوپر، بە ناو بۆ ماددەیەكی یەكگرتوو وەك( بەرد و ئاسن).[ ئینگـ : rigid ]
4 – ووشک، ڕەقە( کباک).
5 – بێگۆشت.
ڕەقان/řeqan: ن: ڕەقەن، چەقەن، خرپ، زریان( ئەردە)، گیرێن، چەقین، زەوی ڕەق و سەخت، گوولات، سەخناخ( ئەردە)، شووێنی ڕەق.
ڕەقاندن/řeqandin: كتپ:
1 – كوتان( بۆ بزمار و چشتی تر). بێزاركردن، لێدان، كوتەك كاری، تەقاندن.
2 – لەدەركەدان.
ڕەقاندنەوە/řeqandinewe: كتپ: گەڵاڵەكردن، كوتانی ئاسن بە چەكوچ لەپاش ئەوەی كە لە كوورە دا سوربۆوە لە كاتی ساردبوونەوەی چشتی لێدروست دەكەن.
ڕەقانن/řeqanin: كتپ:[ ئەردە] ڕەقاندن.
ڕەقانی/řeqanî: ن: شوێنی ڕەقەن.
ڕەقایی/řeqayî: ن: ڕەقانی.
ڕەقەڵ/řeqeľ: ئانتـ: ڕەقەڵە.
ڕەقەن/řeqen: ئانتـ: بەردانی، تیەت : زەوی سەختی بەردەڵان.
ڕەقەوبووگ/řeqewbûg: ئانتا: گیانداری ڕەق بووەوە.
ڕەقەوبوون/řeqewbûn: كتن: ڕەق بوونەوە، وشك بوونەوە.
ڕەقەڵاتن/řeqeľatin: كتن:[ ڕەق+ ئەڵاتن( هەڵاتن)] ڕەقهەڵاتن.
ڕەقبوو/řeqbû: ئانفا:[ ڕەق+ بوو( بوون)] ئێرەق، خڕهەستاو، بەلبوو، ڕەپبوو.
ڕەقبوون/řeqbûn: كتن:
1 – ئێرەق بوون، بەلبوون، ڕەپبوون، هەڵسان، یەرەق بوون: ڕەقبوونی ئەندامی زایەندی نێریینەی مرۆڤ و یەكسم.[ ئینگـ : rigidness ]
2 – ڕەقیتەكردن لە سەرمان.
3 – توندبوون و وشك وسەخت بوونی هەندێك چشت وەك : چیمەنتۆ، قسڵ، گێچ، قوڕ.
ڕەقبوونەوە/řeqbûnewe: كتن:
1 – مردنی گیاندارە لەبەر تەووژمی ساردی.
2 – ڕەق و وشكبوون.
ڕەقبوون و نەچەمینەوە/řeqbûn û çemînewe: كتن:[ نخ] ڕەقبوونی پەلەکان. [ ئینگـ: Acampsia]{ پەزیشكی، ل، 16}.
ڕەقبردنەوە/řeqbirdinewe: كتن: ڕەقبوونەوەی گیاندار.
ڕەقبیەی/řeqbiyey: كتن:[ هـ ] ڕەقبونەوە، ڕەقیتە.
ڕەقكردن/řeqkirdin: كتپ:
1 – ئێرەق كردن، بەلكردن، هەڵساندن، یەرەق كردن: ڕەق كردنی خڕی ووڵاخی یەكسم. [ ئینگـ : rigidifying].
2 – پتەوكردن : میتالكردن، بەلینان، مەزنكردن، خورتكردن، شداندن.
ڕەقكری/řeqkirî: ئانفا:[ کباک] ڕەقکراو.[ ئینگـ : rigidified]
ڕەقڵە/řeqiľe: ئانتـ:[ ڕەقەڵە] لەأ، لاواز، بچێ تووک، باریک.
ڕەق و تەق/řeq û teq: نتـ:[ ڕەق+ و+ تەق]
1 – زەوی بێ ئاووگیا.
2 – چشتی ڕەق و وشک : شوێنی خاڵی.
:: لە خانوویەكی ڕەق و تەق دا دانیشتووم.
3- خواردەمەنی بێ پێخۆر.
4 – لەر و لاواز و ئیشک( بۆ گیانلەبەرانە).
ڕەق و راستی/řeq û řastî: نتـ: یەكلایی.
ڕەق و ڕەواڵ/řeq û řewaľ: نتـ:[ ئەردە][ ڕەق+ و+ ڕەواڵ] ڕەق و تەق، سەخت.
ڕەق و ڕوواڵە/řeq û řuwaľe: نتـ:[ ئەردە][ ڕەق+ و+ ڕوواڵ] ڕەق و تەق.
ڕەق و فیق /řeq û fîq: نتـ:[ ئەردە] ڕیق وفیق، ڕەق وتەق، لەرولاواز.
ڕەق و وشک/řeq û wişk: نتـ:[ ڕەق+ و+ وشك] چشتی لەر ولاواز، وشک وسەخت، ڕەق وتەق.
ڕەق هەڵاتن/řeq heľatin: كتن:[ ڕەق+ هەڵاتن] وشک و ڕەق بوونەوەی چشت.
ڕەق هەڵاتوو/řeq heľatû: ئانفا:[ ڕەق+ هەڵاتوو( هەڵاتن)] ڕەق هەڵاتوو : چشتی وشک و ڕەق بووەوە.
ڕەق هەڵگەران/řeq heľgeřan: كتن: وشك هەڵگەران.
ڕەق هەڵگەراندن/řeq heľgeřandin: كتپ: وشك هەڵگەراندن.
ڕەق هەڵگەراو/řeq heľgeřaw: ئانفا: وشك هەڵگەراو.
ڕەق هەڵهاتن/řeq heľhatin: كتن: ڕەق هەڵاتن، ڕەقبوونەوە، وشك بوون.
ڕەق هەڵهاتوو/řeq heľhatû: ئانفا: وشك هەڵـهاتوو.
ڕەقێتی/řeqêtî: نچ:[ ڕەق+ ئێتی] ڕەقی تی.[ ئینگـ : rigidity]
ڕەقێڵە/řeqêľe: نتـ:[ ئەردە] چەقێن، ڕەقان، ڕەقێن _ ڕەقێنە، زەوی ڕەق، كەمێل _ كەمێلە، كڕێن، گوولات.
ڕەقی/řeqî: نچ:
1 – ڕەپی.
2 – پتەوی، خۆگری، قایمی، سفتی، قورسی..[ ئینگـ : rigidity ]
ب ڕەقی/bi řeqî: ئاکتـ: ڕەقەکی.[ ئینگـ : rigidly ]
پردی ڕەقەواڵە/pirdî řeqewaľe: نتـ: [ ئینگـ : hardware bridge ]
.
.
________________________
ڕەق/řeq: ئان: [ ئینگـ : sclerous ، scirrhous ].
ڕەقبوون/řeqbûn: کتن: [ ئینگـ : sclerois ].
ڕەقبوونی پەرش/řeqbûnî periş: کتن:
ڕەقبوونی بڵاو/řeqbûnî biľaw: نتـ:[ ئینگـ : diffuced sclerois].
ڕەقبوونی بڵاو/řeqbûnî biľaw: نتـ:[ ئینگـ : diddeminted sclerois].
ڕەقبوونی تەنیشت/řeqbûnî tenîşt: ئان: [ ئینگـ : lateral sclerous ].
ڕەقبوونی مۆخی بڕبڕەی پشت/řeqbûnî moxî biřbiřey pişt: نتـ: [ ئینگـ : dorsal sclerous ].
.
.
.
.