مەیمون/meymun: ن:[ گیان][ فار : میمون] مەمينە، مەيموون، مەيمينک : جۆرە گیانلەبەرێکی شیردارە، کە نزیکەی 264 جۆری هەیە، هەرەمەزنەکانیان وەک گۆریلا و هۆرانهۆتنا و شامپانزییە و بجووکترین مەیموون جۆری مارموسیتە کە باڵاکەی دەگاتە 14 – 16 سانتی مەتر و کێشی لە نێوان 120 – 140 گرام دەبێت. لە چەندین شوێنی جیهان بوونی ھەیە بەڵام شوێنگەی سەرەکیان کیشوەری ئەفریقایە، ووڵاتی هیندستانە، ئەمەریکای لاتینی یە. زۆربەی جۆرەکانی مەیموون لەناو جەنگەڵ دەژین، لەسەر دار و خۆراکیان گەڵا و پەلکی دارە، هەندێکی لە ساڤانا دەژین و خۆراکیان میوەیە، گوڵ و هێلکە و هەندێکی دیکەش کرم و زیندەوەری بچووک دەخۆن. هەندێ جۆری مەیمون نزیکەی 40 ساڵێک دەژێت.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||||
Kingdom | Phylum | Class | Order | Suborder | Infraorder | family | Genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | بن پلە | ژێر بن پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Animalia | Chordata | Mammalia | Primates | Haplorhini | Simiiformes | Cercopithecidae | Piliocolobus | Piliocolobus tephrosceles |
جیهانی زیندەوەر | شیردەرەکان | سوورە کۆلوبوس |
:: سوورە کۆلوبوس نزیکەی نۆ جۆری هەیە.
مەیمونەوان/meymunewan: نفا:[ هـ][ مەیمون+ ئەوان] کەسێک پیشەی بەخێوکردنی مەیمون بێت.
مەیمونەوان/meymunewanî: نفا:[ هـ][ مەیمون+ ئەوان] ئەوەی پەیوەندی بە مەیمونەوانی یەوە هەبێت.
مەیمونباز/meymunbaz: نفا:[ مەیمون+ باز] کەسێك حەز بە بەخێوکردنی مەیموون بکات یان مەیموون هەڵپەڕێنێت بۆ بژێوی ژیانی خۆی.
مەیمونبازی/meymunbazî: نچ:[ مەیمونباز+ ی] ئەوەی پەیوەندی بە مەیموونبازی یەوە هەبێت.
مەیمونی جاڵجالۆکەیی/meymun: نتـ:[ گیان] سپایدەر مۆنکی.[ ئینگـ : spider monkey , Ateles]
بەچکەی مەیمون/Bečikey meymun: نتـ:[ گیان] بێچووی مەیمون، فەرخەمەیموون، قەشمەر، قەشمەڕ، کۆڵە، نەنۆ.
ساڵی مەیمون/saľî meymun: نتـ:[ گیان] بە گوێرەی ڕۆژمێری چینی ساڵێكی باش دەبێت، بەیانی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو چونە ناو ساڵی مەیمونەوە و ماڵئاواییان لە ساڵی مەڕ كرد. شارەزیان باس لەو دەكەن ئەمساڵ ساڵێكی باش دەبێت لە ڕووی ژینگەیییەوە، و پێویستە ئاژەڵان بپارێزرێن.
هەندێک لە جۆرەکانی مەیموون |
ماندریل : Mandrillus sphinx
پیگمی تارسیێر: Tarsius pumilus
سوورە کۆلوبوس : Piliocolobu
سوورە کۆلوبوسی ڕۆژئاوای ئەفەریقا : Procolobus badius
ئالۆواتا : Alouatta
بۆنۆبۆ : Bonobo
ماکاکای ڕەش : Macaca nigra
شامپانزه : Chimpanser
مارموست : marmoset
.
.
__________________________
مەیمون/meymun: ئان:[ جنێو] بەکەسێک دەگووترێت کە کارێکی نەشیاوی کردبێت.
:: هەی مەیمون.
.
.
.
.