سوورەداڵ/sǔredaľ: نتـ:[ باڵ][ سوور+ ئە+ داڵ] بڵح : گەورەترین باڵندەی خێزانی داڵاشەکنە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور ئەوڕوپا و باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقا دەژێت. ئەم داڵە ئێسکی ئاژەڵی مردوو بە دەنووکی هەڵدەگرێت و بەرز دەفڕێت و پاشان بەری دەدات تاکو بکەوێتە سەر بەردی دەشت و شاخ و بشکێت ئەوجار قووتی دەدات. بۆیە بە داڵی ئێسک خۆر دەناسرێت. ئەم داڵە نزیکە لە جۆری داڵی میسی کە لە کوردستان دەژیی.[ ئینگـ : Bearded vulture ].

.

.

.

.

{ سروشتی کوردستان}