بەرخ/berx: ن:

نەشناس شناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

1 –[ ئاژ][ هەخ : ڤەرمەكە. ئاڤێـسـ : kNrW : ڤرناک][ پهـ : ڤەرەک، ڤەررەک][ تاتـ: ڤەرە][ زا : ڤارا _ ڤاراک، ڤارە _ ڤارەک، ڤەرە _ ڤەرەک _ ڤەرەکە: vereke][ فار : برە _ بیر][ ل : بێرە][ باکـ: بەرخ، بەرڤەک][ ناو: بەرخ، باش: وەرک( هـ) وەرە] ئەملکن، بەرە، بەڕا، بەرا، بەرخک، بەردل، خفش، کاڤڕ، وەرخ، وەرخک، وەرک.

 تێبینی 
 لێرەدا بە ڕوونی گۆرنكاری بەسەر شێوەی ووشەی كوردی لەسەردەمەكاندا دیارە. 

 

 ساوای پەز  ( بەرخەمێ)  ( بەرخەنێر)
 پێش كاتی بڕینەوەی بەرگنەكەی  وەرلە ( بەرخۆڵە)  وەرلە ( بەرخۆڵە)
 لە 5 – 6 مانگانەوە دەبێت بە  كاورە  کاور
 پاش ساڵێک دەبێت بە  شەکە، مەی  شەک
 پاش چوار ساڵی دەبێت بە  مەر  بەران

2 – ( مجـ) لەبەرخۆشەویستی یا بۆ سەركۆنەنەكردن بەمنداڵ و هێندێک جار بە گەورەش دەگووترێت.

:: بەرخی بابم تۆزێک خۆش بێنەوە بەرخۆت.

3 – [ فەل] یەكێكە لەداونزە كەڵۆیەكەی ئاسمان كە بە عەرەبی : حمل

:: [ ئد] بەرخی نێر بۆ سەربڕینە : مرۆڤ شایستەی ئەوەی خۆی بەخت بكات بۆ ووڵاتەكەی .

:: بەرخی مێ سەرنابڕن.

بەرخ ئاڤێتن/berx avêtin: كتن:[ کباک] بەرخ لەوەڕاندن.

بەرخەبەران/berxeberan: نتـ: كاووڕەبەران.

بەرخەگەل /berxor: نتـ:[ بەرخ+ ئە+ گەل] ڕانێک كە هەمووی بەرخ بێت، گەلەبەرخ، بەرغەل، بەرگەل.

بەرخەڵ/berxeľ: نتـ:[ بەرخ+ ئەڵ( گەڵ)] بەرغەڵ، گەڵەبەرخ.

بەرخەڵ چێشتەودان/berxeľ çêştewdan: نتـ: بەرخ تێبەردان بۆ شیرژین.

بەرخەلەوان/berxelewan: نتـ:[ بەرخەڵ+ ئەوان] بێچیڤان، بەرخڤان، بەرخوان. ساوالەوان.

بەرخەوان/berxewan : نتـ:[ بەرخ+ ئەوان] بەرخەلەوان، وەرەوان، بێچوەوان، ساوەلەوان، بێچڤان.

{

بۆ خۆت ئەحواڵی لادێ چاک ئەزانی 

یەكێ جووتیار، یەكێكی بەرخەوانە

}{ -}.

بەرخ بڕ/berx biř: نفا:[ بەرخ+ بڕ(بڕین)] ئەو كەسەی بەرخ دەبڕێتەوە.

بەرخ چێراندن/berx êêrandin: كتپ:[ کباک] بەرخ ئاڤێتن. بەرخ لەوەڕاندن.

:: berxê ĉê li ber kozê belu ye.

بەرخ زایین/berx zayîn: كتن: بەرخی زاوزێ.

بەرخ زایینان/berx zayînan: نتـ:[ کباک] بەرخی زایاندن.

بەرخ فرچدان/berx firçdan: كتن:[ بەرخ+ فرچ+ دان] یەكەم ژەک بەبەرخ دان، ژەكیش ئەو شیرە خەستەیەكە لە گوانی ئاژەڵی ئاووسدا لە سەروبەرری زاندا پەیدا دەبێت و لە جیاتی ماست دەبێتە فرۆ.

بەرخڤان/berxvan: نتـ:[بەرخ+ ڤان] بەرخەوان، ساواڵەوان.

بەرخک/berxik: نتـ:[بەرخ+ ک] بەرخۆڵە.

بەرخۆڵە/berxoľe: نتـ:[ بەرخ+ ئۆڵە] بەرخی ساوا، ئاوەڵەمە، كۆرپە، بەرخک.

بەرخوان/berxwan: نتـ:[ بەرخ+ وان] بەرخەلەوان، بەرغەلەوان.

بەرخێ بەرێن/berxêberên: نتـ:[ کباک] بەرخی نۆبەرەی مەڕ.

بەرخێ چرماق/berxê çirmaq: نتـ:[ کباک] بەرخی زۆر لاواز.

بەرخێ شەمزە/berxê şemze: نتـ:[ کباک] بەرخی لە مانگی ڕەشەمێ دا زا بێت.

بەرخەمێ/berxemê: نتـ: وەرەما: بەچكە مەڕی مێ.

بەرخەنێر/berxe nêr: نتـ: وەرەنێر.

{

قەومەكان بەو زاتە وا حوكمی لەسەربەحرو بەڕە  

بەرخەنێرێ گەر نەنێرێ هەركەسێ خاوەن مەڕە

}{ ڕەزا}.

بەرخ ئاهوو/berx ahû: نتـ:[ ئاژ] كارمامز.

.

.

_______________

کەلووی بەرخ/berx: نتـ:( برج)ی بەران :Beran (birc) ( کباک): یەکەمین کەلووی خولگەی خۆر و کەوانی 30 پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی سەرەتای یەکی خاکەلێوە واتا 21′ adar  هەتا 20′ avrêlê یان هەتا سەرەتای مانگی گوڵان دێت. دەکەوێتە نێوان کەلووی ماسی و گا وە.[ لا: aries]

.

.

.

.