سی ¹ /sî: ن:[ توێ] پشک:pişik _ پشکە:pişike، جگەرا سپی:cigera spî، زەرری:zerrî( کباک)، سیپەلاک:sîpelak، کەزەبا سۆر : kezeba sor( کباک): بەتایبەت لە گیانلەبەرە شیردەرەکاندا ئۆرگان یان ئەندامێکی سەرەکییە بۆ ھەناسەدان.

سییەکان/sîyekan: نتـ:[ توێ][ سی+ یەکان] بریتین لە دوو ئەندامی ئیسفەنجی نەرمی گەورەی شێوە قووچەکی کە زۆربەی بۆشایی ئه‌ملاولای سینگ پڕده‌که‌نه‌وه‌؛ کە بە پەراسووەکان دەورەدراون. بەشی لای ڕاستی سێ پارچەیە و بەشی لای چەپی دوو پارچە یە. بەشی لای چەپی بچووکترە لە هی لای ڕاستی، ئەو بۆشاییە زیادەیەی سی دڵ پڕی دەکاتەوە. بنکی سییه‌کان له‌ سه‌ر گلێجه‌ یا دیافراگمه‌ و لووتکه‌شیان له‌ ئاستی یه‌که‌مین مۆره‌ی بڕبڕاگه‌ی پشته‌. برۆنشیۆله‌کان له‌ ناو سییه‌کاندا به‌ ئالوێئۆله‌کان کۆتاییان دێت و به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک ورده‌ ڕه‌گی خوێنی باشه‌وه‌. ئەرکی سەرەکی سییەکان گۆێزانەوەی( ئۆکسجین)ـە لە ئەتمۆسفێری زەوی یەوە بۆ ناو تەووژمی خوێن و وەرگرتنی( دووەم ئۆکسیدی کاربۆن) لە تەووژمی خوێنەوە و دەردەانی بۆ ئەتموسفیری زەوەی. کە ملیۆنەها توورەکەی هەوای پەردە تەنکی ئاوارتەیی زۆربچووک پێکهاتوون کە پێیان دەگووترێت کیسۆڵە یان کونکی( کباک). ئەم گازگۆڕینەوەیە بەشێوەیەکی مۆزایکی ڕوودەدەن لە خانە تایبەتمەندییەکان.[ لاتینی : pulmones] 

              بەشەکانی پێکهاتەی سییەکان لە لەشی مرۆڤ دا                

 بۆڕی هەوا/bořî hewa: نتـ:[ توێ] بۆری هەوا_ بۆری هەناسە، داری برۆنکی : درێژییەکەی نزیکەی 13 سانتیمەترە، و بازنەییەکەی 2.5 سانتی مەتر دەبێت لە لەشی مرۆڤدا. [ ئینگـ : Trachea]

دابەش دەبێت بە دووبەش 
بەشی قوڕقوڕاگە  لەبۆری هەوادا نزیکەی 16 – 20 بازنەی کرۆژە( کڕکڕاگەیی) هەیە، ئەم بازنانە یارمەتی دەرن بۆ کراوەوەیی بۆری هەوا
بەشی سینگ   لە کۆتایی بۆری بەشی سینگ دا لە جێکەوتەی کارینا : carina، دابەش دەبێت بۆ دوو بەشی سەرەکی، بۆریکەی هەوای ڕاست و بۆریکەی هەوای چەپ. 
ئەم دابەش بوونەش دەکەوێتەی ئاستی گۆشەی بڕبڕەی پێنجەمی سینگی.

بۆڕیکەی سی/bořî sî: نتـ:[ توێ] بۆریا کەشێ : boriya keşê، برۆنش( کباک). لقوپۆی هەو.[ ئینگـ: primary bronchus، main bronchus] 

بۆڕیکەی هەوای ڕاست/bořî heway řast: نتـ:[ توێ] ئەم بۆریکەیە لەسەرەتاوە کورتترە، فراوانترە لە بۆرێکەی هەوای چەپ، دابەش دەبێت بۆ سێ بۆرێچەی لاوەکی یان بچووکتر. هەر بۆریچەکیش دەچیتە ناو چینێکی سی ڕاستەوە.(  eparterial bronchus).[ ئینگـ: right main bronchus] 

بۆڕیکەی هەوای چەپ/bořî heway çep: نتـ:[ توێ] ئەم بۆریکەیە باریکتر و درێژترە، 5 سانتیمەترە. ئەم بۆریکەیە دەچێتە نێو سی لای چەپ لە ئاستی بڕبڕەی شەشەم. دەکەوێتە ژێر گۆچانی خوێنبەر : aortic arch، تێدەپەرێت بەسەر بۆری خوراكدا. [ ئینگـ: left main bronchus] 

بۆڕیچەی سێیەمی سی/bořîçey sêyemî sî: نتـ:[ توێ] لەم جۆرە بۆریچکۆکەیەی 10 دانەی لە لای سی ڕاستە و 8 دانەی لەلای سی چەپدا یە.[ ئینگـ: Tertiary bronchus]

بۆڕی قوڕقوڕاگەیی/sî: ن:[ توێ][ ئینگـ : ]

بۆڕیچەی سوورێنچکی/sî: ن:[ توێ] . [ ئینگـ : ]

بۆڕیچەی سیییەکی/sî: ن:[ توێ] . [ ئینگـ : ]

بۆڕیچيکانی ناو سی یەکان/sî: ن:[ توێ] . [ ئینگـ : ]

په‌رده‌سی/perdesîنتـ:[ توێ][ پەردە+ سی] په‌رده‌یه‌کی دوو تۆی ده‌ور سییه‌کانه‌ که‌ به‌جیاواز سییه‌کان داده‌پۆشێت. له‌ نێوان دوو تۆی ئه‌م په‌رده‌دا، شله‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی خزبوون و نه‌رمی بزاوه‌کانی سی.

پەردەی لاتەنیشتی دیواری. ئەو توێیەی بەرسی دەکەوێت لە تەنیشتە پەردە بەتەنیشتە پەردەی ناوەوە پێیدەگووترێت:

تەنیشتەپەردە( پەردەی سی) کە توێی دەرەوەی قەفەزەی سنگ ناوپۆش دەکات و پێیدەگووترێت:

تەنیشتەپەردە کیسەیەکە کە سیی‌یەکان دادەپۆشی‌ولە دوو چین پێکھاتووە. بەو چینەی کە سیی‌یەکان دادەپۆشی تەنیشتە پەردەی سیپەلک و بەو چینەی کە دیواری ڕکەی سینگ دادەپۆشێ تەنیشتە پەردەی دیوارەیی دەکوترێ. لە نێوان ئەم دوو چینەدا، توێژێکی ناسکی تراو ھەیە کە پێش بە لەیەکخشانی ئەوان دەگرێ.

تەنیشتە بۆشایی کە کەمێک شلاوی تێدایە بۆ ئاسان کردنی جوولەی سی یەکان لە کاتی هەناسەداندا. فرمانی سی یەکان بە پلەی یەکەم گازگۆرکێ یە لە نێوان هەوای سیکپدانۆچکەکان و خۆێنی ناو موولوولە خوێنەکانی دەورەی دیواری ئەم سیکپدانۆچکانە. [ ئینگـ : Lung، Pulmonary

سییەخوێنبەر/sîye xiwênber: نتـ:[ توێ] لە سکۆلەی ڕاستەوە دەردەچێت، خوێن لە دڵەوە دەبات و دەبێت بەدوو لقەوە کە هەرلقێکیان دەچێتە یەکێک لە سی یەکانەوە.

سییەخوێنهێنەر/ sîye xiwênhëner: نتـ:[ توێ] چوارلوون، خوێن لە سی یەکانەوە کۆدەکەنەوە و ڕۆی دەکەنە گوێچکەپەی چەپەوە.      

کیسۆڵە/sîsoľ: نتـ:[ توێ] توورەکەی زۆر بچووک : ئەو توورەکە ووردانەی لە کۆتایی بۆڕییە باریکەکانی ناو سییەکان. [ ئینگـ : alveolus]  

ناوپەنجک دڵیش دەکەوێتە نێوان سییەکانەوە بە ناتەواوی داشیان پۆشیوە. سیی ڕاست لە سیی چەپ گەورەترە، لە سێ پل پێکدێت، بەپام هەرچی سیی چەپە لە دوو پل پێکدێت. بۆریچکەکانی هەواو لوولەخوێنبەرو هێنەرەکانی سی و بۆرییە لیمفەکان و دەمارەکان لە خاپێکەوە دەچنە ناوسییەوە، کەپێی دەلێن:

ناووک هەر سیی یەک بە پەردەیەکی دوو تۆێ ی تەنک دەورە دراون پێدەگوترێت :  هەناوی:  بەڵام بەو بۆشایی یەی نێوان هەردوو پەردە دەلێن :

سییەکزی/sîye kizî: ن:[ نخ] هەوکردنی لقەکانی بۆریچکەی هەوا بە جۆر وپلەی جیاواز ڕوو دەدات، هەیانە سووکە و تای لەگەپدا نی یە، هەشیانە توندە و تای لەگەپدایە. ئەم جۆرەیان زۆرترینی ئەو نەخۆشی یانەیە کەتووشی منداڵ و هەرزەکارە لاوازەکان دەبێت. ئەویش پاش تووش بوونیان بەهەندێک نەخۆشی وەک: هەوکردن ئاپووەکان یان خۆدانە بەر سەرما. هەوکردنی لقەکانی بەئاسانی ئەوە دەگەیەنێت کەبۆری یەکانی هەواشی گژتۆتەوە.

پەردەی سی/perdey sî: ن:[ توێ][ پەردە+ ی+ سی ( پەردە سی)] [ ناوی زانستی : pleura]{ پەزیشکی، ل، 271}. 

پەردەی سی ملی/perdey sî: ن:[ توێ][ پەرەی سی+ ملی] نزیک مل.[ ناوی زانستی : cervical pleura]

پەردەی سی پەراسوویی/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ پەراسوو ] .[ ناوی زانستی : costal pleura]

پەردەی سی ناوپەنچکی/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ ناوپەنچک] [ ناوی زانستی : diaphragmatic pleura]

پەردەی سی ناوەندی سنگ/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ ناوەندی سنگ][ ناوی زانستی : mediastinal pleura]

پەردەی سی ناوەندی دیواری/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ ناوەندی دیواری]  [ ناوی زانستی : parietal pleura ]

پەردەی سی دڵی/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ دڵی] [ ناوی زانستی : pericardial pleura]

پەردەی سی هەناوی/perdey sî: ن:[ توێ] [ پەرەی سی+ هەناو ] [ ناوی زانستی : visceral pleura]

سییەکی جگەری/sîye cigerî: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ :Pulmonohepatic

سی بڕین/sî biřîn: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ : pulmonectomy] 

زیخی سییەکی/sî: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ : Pulmolith

                نەخۆشییەکانی سییەکان                 

ئاسم

ئانفوڵانزا

پۆنۆمۆنی

برۆنشیت

برۆنشیتازی

سیلی سی/sî: ن:[ توێ] سیپەلاك.[ ئینگـ : Pulmonary tuberculosis

سووتانەوەی سی/sûtanewey sî: نتـ:[ توێ] هەوکردنی سی. .[ ئینگـ : Pulmonitis]{ پەززیشکی، ل، 286} 

شێرپەنجەی سییەکان/šěrpencey sîyekan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ سییەکان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن.[ ئینگـ : Cancer of the lungs (pulmonary Cancer)]

شێرپەنجەی سیی یەکان/sî: نتـ:[ توێ] شێرپەنجەی سیپەلك : مەبەست لە زۆربوونی سەربەخۆو کۆنتروڵ نەکراوی سیللولەکانی تانوپۆی سیی‌یەکانە.

  تیبینی
  ئەم سەرەتانە لە پیاواندا ھۆی مردن تا سەتا 32 و لە ژناندا ‌ سەتا 20 ـ 5. شێرپەنجەی سیی‌یەکان زۆرتر لە تەمەنی 55 تا 60 ساڵدا دەبیندرێ

شێرپەنجەی سیللولە بچووکەکان /sî: نتـ:[ توێ]

شێرپەنجەی سیللولە نابچووکەکان/sî: نتـ:[ توێ]  نموونەگرتن لە تان‌و پۆی سیی‌یەکان‌و تاقی‌کردنەوەی بۆ دیاری‌کردنی سیللولەکانی سەرەتانیی، تاقیکردنەوی خڵت بۆ دیاریی‌کردنی سیللولەکانی سەرەتانیی، دیاریی‌ کردنی مارکێرەکانی سەرەتانی وەکو: NSE ,SCC ,CYFRA CEA ، بە پێ پەرەسەندنی سەرەتان لە سیی‌یەکان‌و ئەندامەکانی‌تردا، نەخۆش بە نەشتەرگەریی، تیشک دەرمانیی، شیموتراپیی (بەکارھێنانی دەوا) چارە دەکرێ.

ھەوی تەنیشتەپەردە/sî: ن:[ توێ] لەوە دەچێ دوکتور بە پێی نیشانەکان‌و گوێدان بە نیخەی سینگ، ئەم نەخۆشیی‌یە دیاری بکا. لە کاتی گوێدان بە نیخەی‌سینگ دەنگێک وەک سیڕەی بەفر لە ژێر پێدا دەبیسترێ. ھەروەھا دوکتور دەتوانێ لە ‌وێنەگرتن (بۆ دیاریی‌کردنی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان یا سلی سیی‌یەکان)، تاقی‌کردنی خوێن (زۆر‌بوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان یان نیشانەکانی شێرپەنجە لە خوێندا وەکو ٩-١٩ CA لە شێرپەنجەی شپیلک و١٢٥CA- لە شێرپەنجەی تۆودان دا) کەڵک وەرگرێ.[ ئینگـ : pleurisy or pleuritis] 

جەڵتەی سیی‌یەکان/sî: ن:[ توێ].[ ئینگـ : pleurisy or pleuritis] 
 .
ھەوی کتوپڕی بۆریچەکانی ھەناسە/sî: ن:[ توێ].[
چڵکی ویروسیی (لە سەدی ٩٠) وەکو ئادنۆویروس، کۆکساکی ویروس، ڕینوویروس،
چڵکی باکتریی‌یایی: ستافیلاکۆک، پنومۆکۆک، ھمۆفیلۆس،
چڵکی کارگیی،
گاز(بۆ وێنە ئامۆنیاک)، تەپوتۆز،
سورێژە، کۆخەرەشە.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
ئێشی دەست‌و ڵاق، پشمین، یاو، قرچانەوەی چاو، ئێشی ماسولکەو جومگەکان، سەرئێشە،‌ گەروئێشەو دژواری لە خواردن‌و خواردنەوە، بەڵغەمی چڵکیی.
ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
برۆنشۆپنومۆنی(ھەوی ھاوکاتی بۆریچەکانی ھەناسەو سیی‌یەکان)،
خەراپترکردنی نیشانەی نەخۆشیی‌یەکانی‌تر وەک گیروگرفتی دڵ‌و ھەناسەیی. دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێن‌و خڵتەی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ (زۆربوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان لە حاڵەتی باکتریی‌یایی‌و کەم‌بوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان‌و زۆربوونی لنفوسیتەکان لە حاڵەتی ویروسیی لە خوێندا دەبیندرێن). ڕادیۆگرافیی لە سیی‌یەکانیش دەکرێ.ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە ‌دەکرێ؟
ئامانجی سەرەکیی، چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یەیە:
پشوودان، تەب‌و ئازارشکێن وەک ئاسپرین‌و پاڕاستامۆل، دەرمانی کۆخە (کۆخەبڕ) وەکو پاراکۆدئین، دەرمانی خڵتە، ئانتی‌بیۆتیک لە حاڵەتی باکتریی‌یایی بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا، ئانتی‌ویروسەکان وەکو ئامانتادین لە ‌حاڵەتی ویروسی‌بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا.
.
ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان/sî: ن:[ توێ]. ھۆ و ھۆکارەکانی سەرەکیی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان بریتین لە:
چڵک‌کردنی باکتریی‌یایی (ستافیلاکۆک، پنومۆکۆک، ھەمۆفیلوس ئینفڵۆنزا و …)،
چڵکی ویروسیی (ویروسی ئینفلۆنزای ئا و ب، سیتامگالۆویروس و …)،
چڵکی کارگیی ( کاندیدا، کریپتۆکۆکوس نیوفۆرمانس)، پنومۆسیتیس کارنی و میکۆباکتریی بە تایبەتیی لەو کەسانەی کە ھێزی بەرگڕیی لەشیان لاوازە،
تیشک دەرمانیی، سەکتەی سیی‌یەکان و …،
ئەم نەخۆشیی‌یە لەو کەسانەی کە باکتریی‌گەلێک وەکو پنومۆکۆک‌و ستافیلاکۆک ھۆی ئەون، بە شێوەیەکی کتوپڕ دەست‌پێدەکا‌و نیشانەکانی خوارەوە وەبەرچاو دەکەوێ: یاو، کۆخین، خڵت‌وچڵمی قاوەیی ـ سوور، ھەناسەبڕکێ، سینگ‌ئێشە لە کاتی ھەناسەکێشان‌دا، ماندوویی‌و لاوازیی.
ئەم نەخۆشیی‌یە لەو کەسانەی کە ویروس یان میکۆپلاسما ھۆی ئەوە،‌ ئارام دەست پێدەکا‌و ئەم نیشانانە دەبیندرێن:
سەرئێشە، ئێشی ماسولکە، یاو، کۆخەی ویشک.
لەو نەخۆشانەی کە بە ھۆی لژیۆنێلا تووشی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان بوون نێشانەگەلێک وەکو: یاو، لەرز، سینگ‌ئێشە، کۆخەی ویشک، سەرئێشە، ئێشی ماسولکەو جومگە، زگ ئێشە، دڵتێکەڵاتن‌و ڕشانەوە وەبەرچاو دەکەون.ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
لەم نەخۆشانەدا مەترسیی سپسیس، ئابسە، کۆبونەوێ تراو یان چڵک لە تەنیشتەپەردە، ناتەواویی ھەناسەیی‌و جوێ‌بوونەوی دەلەمەی خوێن لە دیواری ڕەگ و ڕۆیینی لە گەڕانی خوێندا ھەیە.
دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێن‌و بەڵغەمی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ (لە خوێندا زۆربوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان و CRP- c-reactives protein دەبیندرێ)  پرۆتێئینێکە لە جەرگدا دروست دەبێ، زۆربوونی لە خوێندا نیشانەی ھەو و چڵکی لەشە.
برۆنشسکۆپیی
ڕادیۆگرافیی لە سیی‌یەکان دەکرێ، ھەروەھا بە یارمەتی دەزگای برونشسکۆپ  Bronchoskope بۆریجەبین ,تەماشای بۆریچەکان دەکرێ‌و نموونەبەرداریش لە سیی‌یەکان دەکەن.    
ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە ‌دەکرێ؟
چارەسەرکردنی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان لە پێوەندیی لەگەڵ ھۆی پێکھێنەری نەخۆشیی‌یەکەیە. بۆ وێنە بۆ دەرمانی چەشنی باکتریی، بە پێ ناسینی باکتریی‌یەکە بە یارمەتی باکتریۆگرام، لە ئانتی‌بیۆتیکەکان کەڵک‌وەردەگیرێ..
ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە/sî: ن:[ توێ] بە پێ ڵێکدانەوەی رێکخراوەی بێھداشتی جیھانی بەو حاڵەتەی کە نەخۆش لە ماوەی ٢ ساڵداو ھەر ساڵ بەڵانی‌کەم سێ مانگ تووشی کۆخین‌و خڵت‌ھێنانەوە بێ، ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە دەکوترێ. لەم نەخۆشانەدا بۆریچەکان تووشی ھەو و وەرەمێکی نەگۆرو بەردەوام دەبن.
ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟ 
جگەرەکێشان (سەتا نەوەدی ھۆی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یەیە)، تەپوتۆز‌و پیس‌بوونی ھەوای دەوروبەر، چڵکی دەزگای ھەناسە،‌ گازە سەمیی‌یەکان.
نیشانەکان ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە کامانەن؟
کۆخین، خڵتە، نەفەس بڕکێ، بۆربوونەوەی رەنگی پێست، چونەسەرێی قورسایی لەش.
ئاڵۆزیی‌یەکانی ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە کامانەن؟
ھەوی ھاوکاتی بۆریچەکانی ھەناسەوتان‌و پۆی سیی‌یەکان، ھەوی چڵکیی ڕێگای ھەناسە، ئاوسانی سیی‌یەکان.چاندنی خڵتەو ئانتی‌بیۆگرام بۆ دیاریی‌کردنی ھۆیەکان‌و دەسنیشان‌کردنی جەشنی دەرمان، بڕۆنشسکۆپیی‌و نموونەبەرداریی،ھەڵسەنگاندنی کارو فونکسیۆنی سیی‌یەکان.
تاقی‌کردنەوەی خوێن (لە کاتی ویروسیی‌بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا، ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکان کەم دەکا‌و لنفوسیتەکان زۆر دەبن، بە پێچەوانە لە کاتی باکتریی‌یایی بوون‌دا ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکان زۆر دەکا) و گازەکانی خوێنی خوێنبەرەکان(ھاتنە خوارێ ٢ Po و زۆربوونی ٢ CO) لە کاتی ناتەاویی ھەناسەیی‌دا.
.

پسپۆری سی/sî: ن:[ توێ] پسپۆری سیپەلاك.

شێرپەنجەی سییەکان/šěrpencey sîyekan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ سییەکان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن.[ ئینگـ : Cancer of the lungs (pulmonary Cancer)]

پێنۆڕی سییەکان

.

.

{ د. کامەران ئەمین ئاوە }

__________

سی ² /sî: ن:[ ژمارە] 30 سسی : بیست و دەهـ. 

:: سێ جار دەهـ،

:: شەش جار پێنج دەکاتە سی.

.

.

__________

سی ³ /sî: ن:[ کباک] سێبەر، نیسێ.

سیبەر/sî: ن:[ کباک] سێبەر، نیسێ.{ گیو، ل، 613}

.

.

____________

سی 4 /sî: ن:[ کباک] سهـ، سیهـ، قوڵینگ : باڵندەیێکی سپی و بۆرە، گەورەیە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 452}. 

.

.

__________

سی 5 /sî: ن:[ کباش، ل] ئەڕا، بۆ، سەبا، سەوا، لەبەر، لۆ، جما.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 452}. 

.

___________

سی 6 /sî: ن:[ مۆسیقا] یەک، حەوتەم پلەتۆن لە پلەتۆنی / دۆ : do وە.[ ئینگـ  : Si ( I), B( E), H( G)]{ فەرهەنگی مۆزیک : ئەسعد قەرەداخی، ل، 423}

سی بیمۆڵ – مێجەر/sî bîmol- mêcer: نتـ:[ مۆسیقا] [ ئینگـ  : Si bémol majeur ( F), Si bemolle maggiore( I), B – flat major ( E)]

سی مێجەر/sî mêcer: نتـ:[ مۆسیقا] [ ئینگـ : Si maggiore ( I)، Si majeur ( F), B major ( E), H- Dur( G)] 

سی ماینەر/sî mayiner: نتـ:[ مۆسیقا] [ ئینگـ : Si mineur ( F)، B minor ( E), Si minore ( I), H – moll( G)]. 

.

.

______________

سی 7 /sî: ن:[ ڕەنگ] ڕەش، سیا. >< سپی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 452}.  

.

.

.