زەبر ¹ /zebir: ن:[ ئەند][ فیز][ ئینگـ: Moment].

زەبری بارنەگۆرین/zebirî bar negořîn: نتـ:[ فیز] زەبری سستی، زەبری وەستان : هێندێکە بۆ دەربڕینی ویستی لەشێک بۆ بەرگری گۆشە تاودان، کە بریتیە لە سەرجەی لێکدانی بارستایی هەر تەنۆلکەیەک لە لەشەکەدا لەگەڵ دووجای دوری لە تەوەری خولانەوە.[ ئینگـ: Moment of inertia]{ کوردیپێدیا}.

زەبری بەرگر/zebirî bergir: نتـ:[ فیز].[ ئینگـ: Moment of load].

زەبری جەمسەری/zebirî cemserî: نتـ:[ فیز][ کیمیـ][ زەبر+ ی+ جەمسەر+ ی] ئارەزووی خۆ خولاندنەوەی گەردە لە کایەی کارۆستاتیکیدا و گەردی جەمسەردار زەبری جەمسەری هەیە.[ ئینگـ: dipole moment]

زەبری جووت جەمسەر/zebirî cût cemiser: نتـ:[ فیز].[ ئینگـ: dipole moment].

زەبری جووڵانەوە/zebirî cûľanewe: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: Moment of momentum].

زەبری سەرگر/zebirî sergir: نتـ:[ فیز].[ ئینگـ: Moment of the force]{ فیزیا، ج. نەبەز، ل، 28}.

زەبری سفر/zebirî sifir: نتـ:[ ئەند] زەبری نەبوو.[ ئینگـ: zero moment].{ پەیامی ڕەنج، ل، 631}

زەبری فرەجەمسەرەكان/zebirî fire cemiserekan: نتـ:[ فیز].[ ئینگـ: Multipolar moment].

زەبری موگناتیسی/zebirî muginatîsî: نتـ:[ فیز] تینی موگناتیسی.[ ئینگـ: magnetic moment]

زەبری هێز/zebirî hêz: نتـ:[ فیز].[ ئینگـ: torque].

تەنگەشەی پاش زەبری دەروونی/tengeşey paş zebirî derûnî: نتـ:[ نخ][ دەروون].[ ئینگـ: Post-traumatic Stress Disorder]{ تەها ئەحمد}.

.

.

_______________

زەبر ² /zebir: ن: تین.

:: دیکتاتۆر بە زەبری هێز لادەبرێت.

زەبروزەنگ/zebirûzeng: نتـ:[ زەبر+ و+ زەنگ] دەستەڵات، زۆرداری، توندوتیژی لەكاروباردا.

:: بەرەو کۆمەڵگایەکی بێ زەبر و زەنگ.

{

لێرەش لە نێو زەبروزەنگی زاڵمدا

لە نێو ساچمە و دووكەڵی ناپاڵمدا

}{هێمن}.

زەبروزەنگی/zebir û zengî: ئاكتـ:[ زەبرو زەنگی] دەستڵاتداری.

.

.

.

.