کێشی بڕگە/kêşî biřge: نتـ:[ کێش+ ی+ بڕگە : Syllable] گاتاکان یان ڕاستتر گاثاکان کە لە لایەن سپیت مینەوی زەردەشت هۆنراوەتەوە ، سەر بە ڕابردوویەکی زۆر کۆنە، ئەم ھۆنراوانە، وەک یەکەمین ھۆنراوەی بەجێماوی نەتەوەی کورد دێنە ھەژمار. کێشی گاثاکان برگەیی یە، لەسەر برگەی په‌نجه ژماره کراوە یان : که له سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانبوونی ژماره‌ی برگه‌کان له نیو دێره‌کاندا دادهرشترێت. برگهیش یه‌که‌یه‌ی ده‌نگه له ڤاولێک( بزوێن) له گه‌ڵ یان به‌بێ کۆنستانت( دەنگدار) پێکدێت.
iArtSuqaraz iAmatips ldzam Oruha Toarm
mItiAC Taduk TiOn mItiAd-OmAr Osa artSuqaraz amatips m&Dad mvza
mItiAd-OmAr Osa artSuqaraz amatips m&yDiad TiOn mvza Iz-iDieY
TAwnCArf OjEaW mvnayria lwtsa SuhMa OpsIW mItiAC Taduk TiOn
له سەدەی ڕابڕدوودا سەرلەنوێ لەسهردهستی( شیخ نوری شێخ سالح و گۆران)دا داهێنرایەوە.
کێشی په‌نجه/kêşî pence: نتـ:[ کێش+ ی+ پەنجە] گۆران نرخ و بایه‌خێکی زۆری ده‌بوو به‌م چه‌شنه کێشه و ناوی لێ نابوو ” کێشی په‌نجه ” و له وتاره‌که‌ی له گۆڤاری ” ئازادی “دا ده‌نووسێت : له به‌ستێنی هۆنراوه به شێوازی بڕگه‌ییدا، هۆنراوه‌کانی هه‌ورامان به‌ناوبانگترین چه‌شنی شیعری کوردییه، چونکه هه‌موو گۆرانی و سرووده حه‌ماسییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌م شێوازه‌ن و ئه‌مانه شیعرگه‌لێکن که له سه‌ر کێشی 10 بڕگه‌یی هۆنراونه‌ته‌وه و بەگشتی نیشانه‌ی هه‌موو چه‌شنه شێعرێکی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردن و شاعیری پایه‌به‌رز مه‌وله‌ویش بۆیه شێعره‌کانی خۆی به‌وپه‌ڕی بلیمه‌تی و ناسک خه‌یاڵییه‌وه له‌م کێشه‌دا هۆنیوه‌ته‌وه هه‌تا جێگای خۆی له ناو خه‌ڵکدا بکاته‌وه.{ گۆڤاری ئازادی، ژماره 49، 1960}
کێشی تێکەڵ/kêşî têkeľ: نتـ:[ کێش+ ی+ تێکەڵ]
{
هه‌ر که مێژوو
زمانی گۆکرد
مرۆڤ
یه‌که‌مین درۆی کرد
}{}
کێشی تێکشاو/kêşî têkişaw: نتـ:[ کێش+ ی+ تێکشاو]
{
سارته‌ر
به‌سه‌ر
لکچی نائومێدی
خه‌نده‌که‌ی مۆنالیزایه
}{ }
کێشی هاوسەنگ/kêşî hawseng: نتـ:[ کێش+ ی+ هاوسەنگ]
کێشی هجایی/kêşî hîcayî: نتـ:[ کێش+ ی+ هجایی]
.
نه‌خشه‌ی هێلکاری کێشی برگه‌یی/nexişey hêľkarî kêşî biřgeyî: نتـ:[ کێش+ ی+ بڕگەیی]
سێ بڕگه‌یی/sê biřgeyî: نتـ:[ سێ+ بڕگە+ یی ]
چوار بڕگه‌یی/çiwar biřgeyî: نتـ:[ چوار+ بڕگە+ یی ]
پێنج بڕگه‌یی/pênic biřgeyî: نتـ:[ دەهـ+ بڕگە+ یی ] دروسته که هه‌وه‌ڵین نموونه‌ی هۆنراوه‌ی بڕگه‌یی له شیعری نووسراوه‌ی کوردی‌دا هی شاعیر و عارفی مه‌زن مه‌وله‌وییه، به‌ڵام ئه‌م شیعرانه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له نێو ته‌واوی هۆزه‌کانی کورددا بڵاو نه‌کرابووه‌وه و بێجگه له‌مه هه‌موو چامه‌کانی دیوانی مه‌وله‌وی له سه‌ر بڕگه‌ی ( 5 + 5 )ـه.
{
ته‌نیا دارێک بیم، کانیه‌ك له پام بی
گه‌ل گه‌ل نازداران، دایم له سام بی
ئێسته پیر بیمه، پهلگم ڕزیایه
گه‌ل گه‌ل نازداران، لێلم تۆریایه
}{ مەولەوی}.
شەش بڕگه‌یی/şeş biřgeyî: نتـ:[ شەش+ بڕگە+ یی][ کێشی 6 بڕگه‌یی (3+3)]
حەوت بڕگه‌یی/ĥewt biřgeyî: نتـ:[ حەوت+ بڕگە+ یی][ کێشی 7 بڕگه‌یی ( 4+3)] گرینگ‌ترین کێشی هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری کوردییه.
هەشت بڕگه‌یی/heşt biřgeyî: نتـ:[ هەشت+ بڕگە+ یی][ کێشی 8 بڕگه‌یی ( 4 + 4)] گرینگ‌ترین کێش له شێعری گۆران‌دا کێشی 8 بڕگه‌ییه، ئه‌م کێشه بۆ هۆنینه‌وه‌ی زۆربه‌ی شیعره فۆلکلۆرییه‌کانی کوردی هاسان و خۆشه، به‌ڵام یه‌که‌م که‌سێ که ئه‌م کێشه‌ی له شێعری نووسراوه‌ی کوردی‌دا دانا و که‌ڵکی لێ وه‌رگرت گۆران بوو. ئه‌م هۆنه‌ره نموونه‌ی جۆراوجۆری شیعری فۆلکلۆری کوردی کۆ کرده‌وه و پاش لێکۆڵینه‌وه به پێی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رکام له‌وان، ده‌سته‌به‌ندی کردن و هێندێک وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م فۆلکلۆرانه نووسی که داگری زۆر بیروڕای پڕبایه‌خ و پوختهن.
بۆ نموونه له سه‌ر کێشی 8 بڕگه‌یی دوو شیعری “بت و بته‌وان” و “لاوکی سوور بۆ کۆریای ئازا”ی هۆنیوه‌ته‌وه که دوو شاکاری بێوێنه و ناسکی شیعری سیاسین. هه‌روه‌ک چامه و شیعری ته‌مسیلی زۆری دیکه‌ی له‌م کێشانه‌دا هۆنیوه‌ته‌وه.{ گۆران}.
ئه‌م شێوازه له‌به‌ر موسیقایه‌کی بزوێنه‌ر و ئاهه‌نگێکی دڵخۆشکه‌ر و سووکی و بزووتن و خێراییه‌کی که هه‌یه‌تی، ڕێگای خۆی له شیعری گۆران‌دا کرده‌وه، شاعیر ته‌نیا پابه‌ندی کێشی 8 بڕگه‌یی که هه‌ر دوو به‌شه‌که‌ی به‌رامبه‌ر بێ (4+4) نییه، به‌ڵکوو که‌ڵک له چه‌شنی نابه‌رامبه‌ری ئه‌م بڕگه‌یه‌ش وه‌رده‌گرێ (5+3):
{
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆریای نه‌به‌ز
ئه‌ی سێ ملیۆن له زه‌رد ڕه‌گه‌ز
}{ گۆران}
نۆ بڕگه‌یی/no biřgeyî: نتـ:[ نۆ+ بڕگە+ یی] کێشی 9 بڕگه‌یی (3+3+3)،
دەهـ بڕگه‌یی/deh biřgeyî: نتـ:[ دەهـ+ بڕگە+ یی ] هه‌روه‌ك ده‌بینین ئه‌م گۆرانییه، هه‌ر به‌شێکی له 5 بڕگه پێك دێت و به‌م شێوه‌یه هه‌ر دێڕێك ده‌بێته 10 بڕگه.
{
به ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌م دیوه
له باغچه‌ی به‌هار گوڵم چنیوه
یان
ڕۆڵه‌ی تاقانه‌م هیوای ژیانم
ئه‌ستێره گه‌شه‌ی به‌ری به‌یانم
}{ گۆران}
یانزدە بڕگه‌یی/yanize biřgeyî: نتـ:[ یانزدە+ بڕگە+ یی ][ کێشی 11 بڕگه‌یی (4+4+3)] له هۆنراوه‌ی ئینگلیزی و تورکیدا شێوازی 11 بڕگه‌یی هەیە.
له لاوک و حه‌یراندا له سه‌ر کێشی 11 بڕگه‌یی که دێڕی یه‌که‌م له 6 و دێڕی دووهه‌م له 5 بڕگه (6+5) یان دێڕی یه‌که‌م له 3 و دێڕی دووهه‌م و سێهه‌م له 4 بڕگه پێکبێ (3+4+4)، هۆنراوه‌یه‌کی زۆر که‌م له کوردی‌دا هه‌یه، به‌ڵام هۆنهرهکانمان بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێباز و کێشه تازانه‌ی میراتی ئه‌ده‌بی کوردی، هه‌وڵیان نه‌داوه، مه‌گه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نه‌بێ.
دوانزەبڕگهیی/diwanize biřgeyî: نتـ:[ دوانزە+ بڕگە+ یی ][ کێشی 12 بڕگه‌یی (4+4+4 و 3+3+3+3)] له شێعری فه‌ڕه‌نسیدا، شێوازی 12 بڕگه‌یی هەیە.
سیانزەبڕگهیی/siyanze biřgeyî: نتـ:[ سیانزە+ بڕگە+ یی ][ کێشی 13 بڕگه‌یی (4+4+5)]
چواردەبڕگهیی/çiwarde biřgeyî: نتـ:[ چواردە+ بڕگە+ یی ][ کێشی ]
پانزەبڕگهیی/panize biřgeyî: نتـ:[ پانزە+ بڕگە+ یی ][ کێشی 15 بڕگه‌یی (5+5+5)]
شانزەبڕگهیی/şanize biřgeyî: نتـ:[ شانزە+ بڕگە+ یی ][ کێشی 16 بڕگه‌یی (6+5+5)]
حه‌ڤده بڕگه‌یی/ĥevde biřgeyî: نتـ:[ حەڤدە+ بڕگە+ یی ]
{
قه‌ت له به‌رزایه‌وه
ته‌ماشای خواره‌وه‌م نه‌کردوه
له خواره‌وه وه‌ک ره‌نجی دڵ
له بهرزاییم ڕوانیوه
}{ سه‌باح ره‌نجده‌ر}
یان
ئه‌ی چاو! چه‌شنی بازی قه‌فه‌س هه‌ڵوه‌ری په‌ڕت
کوا باڵه تیژه‌کانی نیگای حوسنی دڵبه‌رت؟
کوانێ دوو چاوی مه‌ست؟ کوانێ؟
کوانێ برۆی په‌یوه‌ست؟ کوانێ؟
کوانێ زولفی ڕه‌ش؟
کوڵمی ئاڵ و گه‌ش؟
کوا هه‌یکه‌لی جه‌مال؟
کوا حوسنی بێمیسال؟.
به‌م چه‌شنه هه‌موو به‌نده‌کان هه‌تا کۆتایی به‌م شێوه‌یه، یه‌ک له دوای یه‌ک دێن. لێره‌دا ده‌بینین کێشی به‌یتی یه‌که‌م (موزاریعی تاممه)، واته (مفعول فاعلات مفاعل فاعل)، به‌ڵام به‌یته‌کانی دیکه له سه‌ر کێشی بڕگه‌یین
به‌یتی دووهه‌م 8 بڕگه‌یی ( 2+ 4+ 2)
به‌یتی سێهه‌م 5 بڕگه‌یی ( 2+ 3)
به‌یتی چواره‌م 6 بڕگه‌یی ( 4+ 2)
یانی هۆنه‌ر ته‌نیا له یه‌ک کێشی عه‌رووزی که‌ڵکی وه‌رگرتووه، که‌چی 3 چه‌شنه کێشی بڕگه‌یی هێناوه که ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه له به‌ر ئه‌وه‌یه موسیقای شیعره‌که دروست و ڕاستتر بێت و جوانتر هه‌ستی حه‌سره‌ت و خه‌فه‌ت و چاوه‌ڕوانی ده‌رببڕێت.
.
.
.
.