تەكان/tekan: كتن:
1 – جوولان، ڕاجفرین، ڕاچەڵەكین.
2 – بەراد( كباك)، لێدان، لەرز.
3 – تەوژم.
تەكانە/tekane: نتـ:[ هـ ][ تەكان+ئە] تەكان.
تەكانەوە/tekanewe: كتن:[ كهـ، كرما] خۆلێ دوورخستنەوە، وازلێهێان، بەجێهێشتن، تەكێنەوە.
تەكانپێدان/tekanpědan: كتن: جووڵەپێدان، تەكاندان، جووڵاندنەوە.
تەكانتێكەوتن/tekantěkewtin: كتن:جووڵە تێكەوتن، وەجووڵەكەوتن.
:: دوای كاژێرێك ڕاوەستان ئەو پۆلە تەكانێكی چووكی تێكەوت.
تەكانخواردن/tekanxwardin : كتن: جووڵەكردن لەسەرجێی خۆ، جووڵەتێكەوتن بەهۆی تەوژمێكەوە، وەجووڵەكەوتن، داخورپڕن، داخورپیان، دڕچڵەكان، دڕچڵەكیان.
:: منداڵ دە نێو زگی دایك دا جاروبار تەكان دەخوا.
تەكاندان/tekandan: كتن:[ تەكان+دان] تەكەنێ( ل)، تەكۆندەن( بیر)، فەتەكانێن( گیل)، تەكنای( هـ).
1 – ڕاوەشان و ڕاتڵەكاندنی رایەخ و جل و شتی لەم بابەتە بۆ جیاكردنەوەی تۆز و خۆڵ.
2 – جووڵاندنەوە، هەژاندن، چندكدان.
:: شانی گرت و بەتووڕەیی تەكانی دا.
3 – بەدەست و پتەلێكردنە وەی پەڵە وشتی وردە لە لەش و جل.
:: سەرت هێندێكی ئارد پێوەیە بتەكێنە با لێبێتەوە.
4 – تەكاندان و ڕاوەشاندنی دار و درەخت بۆ هەڵوەراندنی بەر و میوە.
5 – پاڵپێوەنان.
تەكاندانەخۆ/tekandanexo: كتن: خۆبزاوتن، چندكانخووەدان، زلقدانەخۆ، خۆتەكاندن بەتەوژم، وەهەوڵكەوتن بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجام دانی كارێك.
:: ڕۆڵە چەندە دەست لەسەردەست دادەنێی
:: هەستە تەكانێك بدە خۆت و كارێك بدۆزەوە.
تەكاندەر/tekander: نفا: بزوێنەر، دروندە، خاوەنی ووزەی زیاد.
تەكاننەخواردن/tekannexwardin: كتن: نەجووڵانەوە، هیچ نەكردن، هەروامانەوە.
:: دوو مانگ لە ماڵ دانیشتم وتەكانم نەخوارد.
تەكاندن/tekandin: كتپ: زیواندن، بزوواندن، شەكاندن، وەشاندن، ڤەخوماندن، داكوتاندن، گجگجاندن، هلپفاندن، ڤەوەژاندن، ڤەوەشاندن.
تەكاندنی دار/tekandinî dar: كتپ: بەروەراندن، ڕاچاندن، ڕاوەشاندن، هەژاندن.
تەكاندنی كەلوپەڵ/tekandi nî kelǔpel: كتپ: داتەكاندن، داوەشاندن، تۆزلێكردنەوە.
:: كراسەكەت بتەكێنە.
تەكانن/tekanin: كتپ:[ ئەردە] تەكاندن.
تەكانی/tekanî: نتـ:[ هـ ] تەكان.
تەكاو/tekaw: ئانفا: زیوە، بزاو، جووڵاو، داتەكاو.
.
ئهڵتهكان/eľtekan: كتن:[ ئەڵ+ تەکان][ كهـ] هه‌ڵته‌كان.
ئهڵتهكانن/eľtekanin: كتپ:[ كهـ][ ئهڵتهكاندن] ههڵتهكاندن.
ئهڵتهكیاگ/eľtekyag: ئانفا:[ كهـ][ ئهڵتهكان] ههڵتهكاو.
راتەكان/řatekan: كتن:[ ڕا+ تەکان] راپسكاوتن، موچوڕك، راوەشان، هەڵتەكان، راتڵەكان، راچڵەكین : جووڵانەوەی چشت بەهۆی راتەكانیەوە.
راتەكاندن/řatekandin: كتپ: راتڵەكاندن، هەڵتەكاندن، راوەشاندن، جووڵاندن.
راتەكانی دەروونی/řatekanî derǔnî: نتـ: كۆستی دەروونی، زامی رۆح. [ ئینگـ: Trauma].
راتەكیان/řatekiyan: كتن: راتەكان، تەكاندان، راوەشان.
لەجێی خۆتەكان/lecěy xotekan: كتن: زیوان _ زیویان، جووڵان، بزووان.
هه‌ڵته‌كان/heľtekan: كتن:[ هەڵ+ تەکان] ئهڵتهكان( كهـ).
ههڵتهكاندن/heľtekandin: كتپ: ئهڵتهكانن( كهـ).
ههڵتهكاو/heľtekaw: ئانفا: ئهڵتهكیاگ( كهـ).
.
.
.
.