تەکە¹/teke: ن:[ گیان][ كباك][ پهـ: تەكەل، پەش: تكە، فار: تكە. بیر: تەككە] تەگە_ تگە، تەژە، تەچە، تەجە، نێری، سابرێن _ ساورێن: بزنی نێر كە پێشەنگی ڕانە.
تەكەگرتن/ tekegirtin: كتن:[ تەكە+ گرتن] جووتبوونی بزن و تەگە، تگەگرتن.
.
.
__________________________
تەكە²/teke: نتـ:[ تەك+ ئە] ناوی چوار پەڕی یاریی و قومار كەیەك خاڵی دڵ، گشتنیز، خشت یا خاچ بێ، تەكخاڵ ، تەككە.
لەشاتەكەهێنان/le ŝateke hěnan: شڕ:[ ئد] زۆرسەركەوتووبەخت و شانس
:: كەریم نەتەنیا ژنێكی خانەوادەی وەگیر كەوتووە ماڵ و سامانێكی زۆریشی پێبڕاوە لەشای تەكەی هێناوە.
تەككە/tekike: نتـ:[ تەك+ ك+ئە] تەكە.
لەشا تەككەهێنان/leŝatekike hěnan: شڕ:[ ئد]لە شایتەكەهێنان.
تەكەی قەلـی/tekey qelî: نتـ:[ مكـ] تاكە خاڵێكە لە كارتی قوماری پەڕانتوویدا.
.
.
_______________________
تەكە³/teke: ن:[ ئاڤێسـ : akat : تەكە، پهـ: تەك]
1 – پاڵ و زەخت ب جێ كردنەوە.
2 – جووڵە، لەز، تەكان و لەرە ی شتی هەڵواسراو.
تەكەتەك/teketek: نتـ:[ تەك+ ئە+ تەك] جووڵە و لەرەی پەیتاپەیتا، بەلەبەل، لەرەلەر _ لەرەی زۆر.
تەكەدان/tekedan: كتن: هەڵكشان و پاڵ دانی چەند كەسێك بۆ جێكردنەوەی كەسێكی دیكە، تەكەكردن.
تەكەكردن/teke kirdin: كتپ:
1 – تەكەدان.
2 – جووڵانەوە و لەرانەوەی شتی هەڵواسراو.
تەکەهاتن/tekehatin: كتن: جووڵانەوە، لەرانەوە.
{ تێبـ : تەكە لە ئاڤێستا دا بە مانای را، توندوتیژ لە ڕیشەی تەك بە مانای ڕاكردن كەوتووە، هەروەها تر هەڵتەك _ یش لە كوردییدا هەر لەم ڕیشەیە}{ نانەوازادە}.
.
.
.
.
.