پیا/piya: ن:

1 .  بەناودا، پێدا( پێ+ داپێیا، تێپەڕ.

2 . [ ل] پەیدا، دیاریدان.

3 . دابەزین، پیابوون.

پیابییە/pyabîye : كتن: پەیدابووە.

پیابردن/piyabirdin: كتن:[ پیا( پێدا)+ بردن] پێدابردن، بردنی شتێک بەناوشتێکدا، پێتێپەڕاندن، وەناوخستن، بواڕاندن، تێپەركردن، تێچەقاندن.

پیابوون/piyabûn: كتن:[ پیا+ بوون] دابەزین، هاتنەخوارەوە.

پیاتسان/piyatisan: كتن:[ پیا( پێدا)+ تسان] پێداتسان، پیدافسان.

پیاتسین/piyatisîn: كتپ:[ پیا+ تسین] پێداتسین، پێدافسین.

پیاتێبەربوون/piyatêberbûn: كتن:[ پیا( پێدا)+ تێ+ بەر+ بوون] سمین بڕین، دڕدان.

پیاچەقان/piyaçeqan: كتن:[ پیا( پێدا)+ چەقان] پیاچەقین.

پیاچەقاندن/piyaçeqandin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ چەقاندن] چەقاندنی شتێك بەشتێكدا.

پیاچەقێن/piyaçeqěn: كتن:[ پیا( پێدا)+ چەقین] چەقینی شت بەشتێكدا.

پیاچزان/piyaçizan: كتن:[ پیا( پێدا)+ چزان] چزانی شوێنكی ئەندام بەشوێنكی داخدا.

پیاچزاندن/piyaçizandi n: كتپ:[ پیا( پێدا)+ چزاندن] چزاندنی شوێنێك لە ئەندام بە شتێكی داخدا یان چزاندنی شتێكی داخ بەجەستەدا. داخ بەلەشەوەنان.

پیاچوون/piyaçûn: كتن:[ پیا( پێدا)+ چوون]

1 . داچوون، چوونەخوارەوە، خوارەوەڕۆیشتن.

2 . دوابینی، لێ كۆلینەوە.

پیاچوونەوە/piyaçûnewe: كتپ:[ پیا( پێدا)+ چوون+ ئەوە]

1 . گووتنەوەی شتێک لەبری یان لە ناو نووسراوێكدا

:: بەوانەكەتدا بچۆرەوە.

2 . دووپات كردنەوەی شتێك.

:: بەو دوورمانەدا بچۆرەوە.

3 . سەرنجدان.

پیاخشان/piyaxiŝan: كتن: پێداخشان، بەسەرداچوون، بەسەرداتێ پەڕین.

پیاخشاندن/piyaxiŝandin: كتپ: بەسەرداتێپەڕاندن، لێخستن. تەماشاكردن، لێ ووردبوونەوە، لێنۆرین، چەوت و چیلەدان.

پیادان/piyadan: كتن:[ پیا( پێ+دا)+ دان]

1 . پاڵینی شتێک بەشتێک. لەسەر وگوێلاک دان

:: دارێكی پیادا .

2 . داپۆشینی شتێک بەشبێک، بەسەردادان، بەسەردابلاوكردنەوە (پۆشە).

:: لێفەكەی پیادا.

3 . شەق هەڵدان

:: هەركەدی دەستی كرد بە پیادانی.

4 . دزینی شتی كەم بەها. گەندەدزیی كردن.

:: هەرچی بەردەستی كەوێت پیادەدا.

پیادروون/piyadirûn: كتن:[ پیا( پێدا)+ دروون] دروونی كوتالێك بەسەر كوتاڵێكی تردا.

پیاڕاگەیاندن/piyařageyandin: كتپ :[ پیا+ ڕا+ گەیاندن]

1 . بەگوێ دادانی هەواڵ و فەرمانێك.

2 . بەشدانی هەمووان.

3 . دابەشكردن و گەیاندنی شتێك بەشتێكی تردا، ئەگەر بەكەم و كوریش بێت.

:: ئەم چێشت و نانە بە میوانەكان ڕاگەیەنە. ئەگەرچی خواردنە كەمیش بێت و میوانەكان زۆربن.

4 . فریاخستنی شتێک بە شتێكی دیكە بەچالاكی.

:: ئەم ئاوە ڕاگەیەنە بەو ئاگرە.

پیاڕەتبوون/piyařetbûn: كتن: [ پیا+ ڕەت+ بوون] گوزەركردن.

پیاساوین/piyasawyn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ ساوین] پیاسوون، پێداسوون، تێهەڵسوون. سونەوەی شتێ بەشتێك، رێخستن.

پیاسوون/piyasûn: كتپ:[ پیا( پێدا)+سوون] پیاساوین.

پیاكردن/piyakirdin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ كردن]

1 . تێبڕین، تێكوتاندن، تێنان، داخون، تێخستن.

2 . قرساندن.

3 . پێوەكردن، پێوەبەستن، لێبەستن.

4 . بەسەردڕاشتن، بەسەرداكردن، بەسەرداپرژان.

پیاكێشان/piyakêŝan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ كێشان]

1 – ماڵینی شتێك بە شتێكدا، تێسرەواندن، لێدان.

2 – شان پێداكردن، لرف لێدان، ماڵی خەلك بەخۆڕایی و بێ پرس بردن. گەنگە دزیی كردن، بەسەردادان.

پیاگەنین/piyagenîn: كتپ، ن:[ ئەردە][ پیا (پێدا) + گەنین] پێڕاگەیشتن، ئازایی، جووامێری.

پیاگەیاندن/piy ageyandin: كتپ:[ پیا( پێدا)+گەیاندن] بەدەست گەیاندن، فریاخستنی شتێك بەشتێكا، لەكاتی پێویستدا شت هێنان.

پیاگەیشتن/piyag eyiŝtin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ گەیشتن ]

1 – فریاكەوتنی شتێك بە شتێكدا ، دەستی یارمەتی بۆدرێژكردن، یارمەتی دان، یاریدەدان، یاریەدان.

2 – پێڕاگەیشتن، بەشی خۆبردن، بەشی خۆدەست كەوتن.

پیاگرتن/piyagirtin: كتن:[ پیا( پێدا)+ گرتن] داپۆشین، گرتنی شتێك بەڕووی شتێكی تردا، شاردنەوە، پەردە بەسەر داگێڕان.

پیاگێڕان/piyagěřan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ گێڕان] بەسەردابلاوكردنە وە، گێڕانی شتێك بەسەر شتێكدا.

پیاگیڕان/piyagîran: كتپ:[ پیا( پێدا)+ گیران] بەدەورەداگرتن.

پیاماڵین/piyamaľîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ ماڵین]

1 – پێداماڵێن، پێداماڵێنی شتێك بە شتێكی دیكەدا.

2 – لێدان بەدار.

پیانان/piyanan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ نان] لەسەردانان، دانانی شتێك لەسەر شتێكی دیكە بەنهێم.

پیانووسان /piyanǔsan: كتن:[ پیا( پێدا)+ نووسان]

1 – پێوەچەسپان، پێدانووسان، لكانی شتێك بە شتێكی ترەوە.

2 – گازلێگرتن.

3 – ئاو هەر بەدەم فڕكردن.

پیانووساندن/piyanǔsandin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ نووساندن]

1 – بەسەرالكاندن، پێدانووساندن، لكاندنی شتێك بەشتێكی تردا.

2 – بە سەرداچەسپاندن.

پیاهاتن/piyahatin: كتن:[ پیا( پێدا )+ هاتن]

1 – بەلەش دابورین.

:: مچوڕكم پیاهات.

2 – درێژەدان بەقسە. لەسەرڕۆیشتن.

پیاهاتنەوە/piyahatinnewe: كتن:[ پیا( پێدا)+ هاتن+ەوە] دیسان خوێندنەوەی دەرس و كتێب.

پیاهانین/piyahanîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هانین]

1 – پێداماڵین.

2 – بەسەرداهێنان.

پیاهاوردن/pyahawrdin: كتن:[ پیا ( پێدا)+ هاوردن]

1 – پێخشان

:: دەست بەسەردا هاوردن.

2 – دەرچوون لەزماندا

:: هەم گەنێ پیاهاورد.

پیاهەڵبژاردن/ piya heľbijardin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵبژاردن] پیداهەڵبژاردن.

پیاهەڵپەڕایین/piyaheľpeřîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵپەڕایین ] هەستان و بەگژ یەكێكداچوون.

پیاهەڵپەساردن/piyaheľpesardin: كتن:[ پیا+ هەڵ+ پەساردن] پیهەڵپسارتن، پێهەڵپەساردن، ئامراز و شتی درێژی وەك پەیژە و چەڵەكە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێكەوە نان بۆ ڕاگرتنیان. پا ڵدانی شتێك بە شتێكەوە

:: بێل بە دیوارەوە هەڵپەسێرە.

پیاهەڵپژان/piyaheľpijan: كتپ:[ پیا( پێدا )+ هەڵپژان] پیدا هەڵپژان.

پیاهەڵتەقان/piyaheľteqan: كتپ:[ پیا( پێدا )+ هەڵتەقان] پیداهەڵپەڕان.

پیاهەڵتەقین/piyaheľteqîn: كتپ: [ پیا( پێدا )+ هەڵتەقیین] پیداهەڵپەڕین.

پیاهەڵچوون/piyaheľčǔn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ چوون] پێهەڵچوون، جۆرێك وەسەركەوتنە، كە پتربۆچوونە سەر دار و بەرزاییەكی لەم چەشنە، كە دار یا دارتێل لە باوەش داكرێت و بە پێ لە شوو ێنێكی چەقاندن خۆ هەڵدەكێشننە سەر.

پیاهەڵچەقین/piyaheľčeqîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ چەقیین] تێچەقینی دڕك و تەلاش و بزمار بەلەشدا.

پیاهەڵخۆنین/piyaheľxonîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵخۆنین] پیاهەڵخوێندن.

پیاهەڵخوێندن/piyaheľxwěndin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ خوێندن] غەیبەت كردن، خراپ گووتن دەربارەی كەسێك.

پیاهەڵدان/piya heľdan: كتپ:[ پیا( پێدا )+ هەڵدان] مەدح كردن، تاریف كردن.

پیاهەڵڕوانین/piyaheľřwanîn: كتپ:[ پیا( پێدا )+ هەڵ+ ڕوانین] لەخوارەوە بۆ بەرەووژوور ڕوانین. تەواشای بەرەوژووكردن.

پیاهەڵزنین/piyaheľzinîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ زنین]

1 – پێهەڵگەڕانی گیاندار بەشتێكدا.

2 – تێوەپێچان، هەڵزەنین.

پیاهەڵسپاردن/piyaheľsipardin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵسپاردن]

پیاهەڵشاخان/piyaheľŝaxan: كتپ:[ پیا( پێدا )+ هەڵ+ شاخان]

1 – ڕووبەڕوو و بەگژداچوون.

2 – تەریقكردنەوەی كەسێك لە ناكۆكیدا.

پیاهەڵشاخینpiyaheľŝazîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵشاخیین] پێداهەڵشاخان.

پیاهەڵكالان/piyaheľkaľan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ كالان] ئێرەیی بەكەسێ بردن. قسەی حەسودانەی كردن.

پیاهەڵ كاڵین/piyaheľkaľîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ كاڵین] پێداهەڵكالان.

پیاهەڵگەڕان/piyaheľgeřan: كتن:[ پیا+ هەڵ+ گەڕان] پێداهەڵگەڕان.

1 – وەسەركەوتن لەخوارەوە بەرەوسەر، چوونە سەرلەكێو و بەرزایی.

2 – جڕوجانەوەر كەوتنە لەش.

:: ئەسپێم پێهەڵگەڕە،

:: لەو مێروولانە نزیك مەبەوە پێتهەڵدەگەڕێن.

پیاهەڵگەڕاندن/piyaheľgeřandin: كتپ:[ پیا+ هەڵ+گەڕاندن] پێداهەڵگەڕاندن.

پیاهەڵمێزان/piyaheľmězan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ مێزان] بەسەردامێزتن، لەبالا وەمێز بەشتێكدا كردن.

پیاهەڵمێزتن/piyaheľměztin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+مێزتن] پیاهەڵمێزان، لەبالاوە مێز بەشتێكدا كردن.

پیاهەڵمیزتن/piyaheľmîztin: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵمیزتن] پیاهەڵمێزتن.

پیاهەڵمیزین/piyaheľmîzîn: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵمیزین] پیاهەڵمێزان.

پیاهەڵنان/piyahelnan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هەڵنان] پیا هەڵپەساردن.

پیاهەڵواسین/piyaheľwasîn: كتن:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ واسین] پێهەلاواسین، پێهەڵواسین، پیداشۆركردنەوە، پیانان. هەڵواسینی شتێك بە شتێكی بەرزتردا.

پیاهەڵنوڕڕین/piyaheľnwařîn: كتن:[ پیا( پێدا)+ هەڵنوڕڕین] لەخوارەوە بۆسەرەوە تواشاكردن.

پیاهەڵووتن/piyaheľǔtin: كتن:[ پیا( پێدا)+ هەڵ+ ووتن] پیداهەڵدان.

پیاهێنان/piyahěnan: كتپ:[ پیا( پێدا)+ هێنان]

1 – پیاماڵین، پیاساوین.

2 – بریتی یە لە خەلاس كردن.

:: دەستێكی بەماڵەكدا هێنا.

3 – پێداهێنان، پیاهانین.

.

چاوپیاخشاندن/čawpiyaxišandin: کتپ:[ چاو+ پیاخشاندن] تەماشاکردنی چشتێک بەخێرایی.

.

.

.

.