گڕ/giř: ن:
1 – تین، گەرمایی.
:: بەگڕی هاوین دا.
:: گڕی ئاگرەکە بەرزە.
3 – ئاوی پێست چووزێنەوە.
گڕان/giřan: ن: تاوی گەرما، سەختی گەرما و گەری.
گڕان/giřan: کتن: داگیرسان، سووتان، گڕگرتن.{ گیو، ل، 812}
گڕاو/giřaw: ئانفا: گەڕاو، ئاوی سوێر و گەرم. ئاوی کانزایی.
گڕە/giře: ن:[ نخ] بای زۆر گەرم، تین و هاڵاو.
:: لەگڕەى هاویندا :c لە گەرماى هاویندا.
گڕەکوێری/giřekwêrî: نتـ:[ نخ] نەخۆشیێکی چاوانە ئێجگار ئاو دەکات و دەخورێت.
گڕەگڕ/giřegiř: ن: خەواس.
گڕەمەلا/giřemela: نتـ:[ مجـ] ئاورۆچکەی منداڵان.
گڕتێچوو/giřtêçû: کتن:[ گڕ+ تێچوو( تێچوون)] پەلۆخ، داگیرساو، گڕگرتوو.
گڕتێچوون/giřtêçûn: کتن:[ گڕ+ تێچوون] گڕگرتن، داگیرسان.
گڕگرتن/giřgirtin: کتن:[ گڕ+ گرتن] بڵێسەکێشان، پاسرگیان( ئەردە)، هەڵایسان، سووتان،
گڕگرتوو/giřgirtû: ئانفا: کڵپەگرتوو، پاسرگیاک( ئەردە).
گڕکان/giřkan: ن:[ ئینگـ : Vulcano]
گڕوکفێکە/giřûkifêke: نتـ: گڕوپفێکە :c ئاگرێکە زووهەڵچێ و زوودامرکێتەوە.
گڕی ئاگر/giřî agir: نتـ: گرێ ئاوری : هەڵاوی ئاگری.
1 – بڵێسە، بەهت.
2 – پێژان بەئاگر.
.
.
________
گڕ/giř: ن:
1 – دەورە، کەنار، سوورانەوە.
:: لەدەورماڵمان گڕ ئەخوا.
2 – دووبارە
:: ڕۆیشت گڕ هاتەوە لامان.
3 – ووشەیەکە لە کایەی چاوشارکێ دەگووترێت.
گڕخۆر/giřxor: نفا: زۆرگەڕ، سووڕخۆر.
گڕخواردن/giřxwardin: کتن: گەڕان، خولانەوە، سووڕانەوە، خولدان.
گڕدان/giřdan: کتن:
1 – گەڕان.
:: چاوێکم گڕدا :c چاوێکم گێرا.
:: گڕێکم لە بازاڕدا خوارد :c لە بازاڕدا سوڕامەوە.
2 – دەست بەسەراگرتن، زەوتکردن.
گڕگرتن/giř girtin: کتن: دەورەگرتن.
.
.
_________
گڕ/giř: ئان: کەسێکە ددانی درێژ و گڕ و دیاربێت : ددانی زل و ڕەق.
:: کابرایەکی ددان گڕە :c ددانەکانى شاش، گەورە و ناشیرینە.
گڕا/giřa: ئان: گەورە، زل، تەپۆڵکە.
گڕەگر/giřegiř: ئانتـ:[ نخ] قیڕەقیڕ، گووڕەگوڕ.
گڕوکفێکە/giřî agir: نتـ:هەڵچوون و توڕەبوونى کاتى.
:: ئەم هەراوهۆریایە گڕوکفێکە.
:: گڕوپفێکە و زوو دادەمرکێتەوە.
دەنگی گڕ/dengî giř: نتـ: ئالیگووشک : درشتی و زبری دەنگ.
:: بە دەنگێکی گڕ بانگی کرد.
:: دەنگى گڕە :c دەنگى نووساو و ناسازە.
.
.
________
گڕ/giř: ن:
1 – ئەستوورایی، تەشەنە.
2 – [ هـ] گەرا.
3 – زبری و قونجر قونجری.
:: گڕە بەردی هەیە.
:: گڕناڵەو بەرد :c شوێنى بەرداوى و زبر.
4 – تاو، دەمێکی کەم.{ هەژار، ل، 687}
:: گڕی لێرە بوچوو.
5 – پەڵپی زارۆک
:: گڕی داگرتە.
6 – [ دەنگ] نوزە.
:: گڕە گڕە مەکە :c نوزە نوزو بۆڵە بۆڵ مەکە.
گڕنە/giř: ئان: گڕن : مرۆڤی پەڵپ و بیانوگر.
گڕوگاڵ/giřûgaľ: ن: ورتە و قسەى مناڵى ساوا کە تازە زمان دەگرێت.
.
.
.
.