مان/man: کتن:
1 . هەبوونا مرۆڤی:hebûna mirovî.{ فەرهەنگا کامێران:Ferhenga Kamêran، ل، 427}
2 . لەبەین نەچوون .
:: لەناونەچوونی شت.{ خاڵ، ل، 445}.
3 . نەمردن، لەژیان بوون.{ فەرهەنگا کانی، ل، 473}
:: لە نێوان مان و نەمان دابوو.
شێوازی گەردانکردن یان ڤاڤێرکردنی چاوگی( مان )بەشێوەزاری کرمانجی باکوور | |||||
تاک | کۆ | ||||
دۆخی رابردووی دوور |
کەسی یەکەم | ئەز مابووم | ez mabûm | ئەم مابووین | em mabûyn |
کەسی دووەم | تو مابووی | tu mabûy | هوون مابوون | hûn mabûn | |
کەسی سێهەم | ئەو مابوو | ew mabû | ئەوان مابوون | ewan mabûn | |
دۆخی بەردەوام و ڕانەبردوو | کەسی یەکەم | ئەز دمینم | ez di mînim | ئەم دمینین | em di mînîn |
کەسی دووەم | تو دمینی | tu di mînî | هوون دمینن | hûn di mînin | |
کەسی سێهەم | ئەو دمینە | ew di mîne | ئەوان دمینن | ewan di mînin | |
دۆخی داخوازی یان فرمان | ب مینە | bi mîne | ب مینن | bi mînin | |
دۆخی پرسیار | کەسی یەکەم | ئەز دمام | ez di mam | ئەم دماین | em di mayn |
کەسی دووەم | تو دمایت | tu di mayit | هوون دمان | hûn di man | |
کەسی سێهەم | ئەو دما | ew di ma | ئەوان دمان | ewan di man | |
دۆخی مەرج |
دێ ب مینم | dê [bi] mînim | دێ ب مینین | dê [bi] mînîn | |
دێ ب مینی | dê [bi] mînî | دێ ب مینن | hûn [bi] mînin | ||
دێ ب مینە | dê [bi] mîne | وان ب مینن | ewan [bi] mînin |
2 . گیرۆبوون:gîrobûn( کباک)
3 . تەواو نەبوونی هەر شتێ.{ فەرهەنگی هەرزە، ل، 227}.
:: ڕستەم پێ نەما.
مانەوە/manewe: کتن:[ مان+ ئەوە] قەتیس بوون: گلخواردنەوەی یەکێک لە شوێنێک.[ ئینگـ: Abode].
:: قوتابییەکە لە پۆلی شەش مایەوە.
:: کچەکە ماوەتەوە : واتا : قەدرەبووە، شووی نەکردووە.
مانەوەی کاتی/manewey katî: نتـ:
بمێنە/bimêne: ف:[ مایین]
لەبەین نەچووگ/lebeyinneçûg: ف:[ نە+ مردوو] ماگ( کباش)، ماو( کناو).{ هەنبانەبۆرینە، ل، 798}.
ماوە/mawe: ف: شتێکە کە مابێتەوە.{ خاڵ، ل، 445}.
ماوی ³ /mawî: ف:[ باری کەسی سێهەمە لەدۆخی ڕانەبردووی چاوگی( مان)دا] هەرهەی؟ .
.
.
__________
مان/man: ن:[ ئاڤێستایی : ][ پهـ: ] جەنە، گەخانە، سەرای، کە لە سەرەتای( خان و مان) وە دێت.
:: سامان( ساختومان، ساختمان) بە واتای بینا و ماڵ دێت.
:: خان و مانت شێوێ : ماڵ کاول بی ( دەڤەری خانە).
.
.
__________
مان/man: ن:[ کەرەستە] وان : دەفری گەرماو، لیچ.
1 . مانی، هەمان، هەمانە، هەمبان، هەمبانە، هەنبان، هەنبانە، هەنباینە، ئەمبان، هەڤان، هەڤانە.
2 . ئامان: دەفر، کاسە، کەوێڵ، قاپ وقاچاخ.
ئاوەن/awen: ن:[ کەرەستە] هاوەن، هاوان، هاڤن، هاوەنگ، ئاوان، ئاونگ : دەفری شت تێدا کوتان، قوڵکە دەفر.
هاوەن/hawen: ن:[ کەرەستە][ ئاڤێستایی: هاوەنە، هاڤەنە][ عەرەبەکان کردوویانە بە: هاون، جاون]
.
.
________________
مان/man: ن: ئاوازی چاوگ وەکوو.{ گیو، ل، 849}
: دوروومان.
.
.
___________
مان/man: جنـ: دەبێ بە راناوی قسەکەری هاوڕێدار دەلکێ بەدوای ناو و کرداری تێپەڕەوە.{ خاڵ، ل، 445}.
:: دایکمان
:: باووکمان.
.
.
__________
مان/man: ن: بخووز، بغوز _ بووغوز، ڕق، کینە، هۆک
مان گرتن/man girtin: کتن:
1 . وڕک گرتن، هۆکگرتن، زیزبوون.{ گیو، ل، 849}
2 . [ ئیزراب].
3 . هەڵتیزکان _ هەڵتیسکان.
.
.
.
.