شا/şa: ن:[ ڕامیـ][ هیتی : هاشو]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  شاتە atAS king
 تێبینی
 وشەی( شا) کە ئەمڕۆ بە هەڵە بەفارسی دادەنرێت، یەکەمجار وشەکە لای هیتیەکانی نیشتەجێی باکووری کوردستان بەشێوەی( هاشو) تۆمارکراوە و واتا وشەکە لە پێش بوونی فارس وەک خەڵکێک لە تۆماری مێژوودا، لەسەر خاکی کوردستاندا بەکارهاتووە.

1 . پاڵشا، پادشاە، شاە. 

2 . [ واز][ وەرزش] داشی شەترەنج.

3 . لە پارسی کۆندا بەواتای سەروەر یان خوداوەند یان دروستکاری جیهان دێت.

4 . مەبەست لە یارە.

{

دائیما دەستی دوعا دەگرم و ششایەد زۆر زوو 

شای سەفەر کەردەیی من بێتەوە بێ عەجز و زەرەر

}{ کوردی، ل، 17}{ شاعیران، ل، 587} 

5 .  : ف: خۆزی بە. 

:: شابەحاڵت. { هەنبانەبۆرینە، ل، 461}. 

6 . وەک پێشگرێک دەلکێت بە وشەی دیکەوە، وە واتای زلتر، ئەستوورتر یان سەرکی تری پێدەبەخشێت 

شائاڤک/şaavik: نتـ:[ شا + ئاڤک] چلپرت، خاش، گووپا، هوور.

شائاو/şaaw: نتـ:[ شا+ ئاو] ئاوی پادشایی.

شاباجی/şabacî: نتـ:[ خێز][ شا+ باجی] خوشکی مێرد.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 461}.  

شابانو/şabanu: نتـ:[ خێز][ شا+ بانو] شەهبانۆ : ئەو ژنەی دەبێتە شا.

شابەچکە/şabeçike: نتـ:[ باڵ] بەیەکەم بێچووی سەقەر( ) دەگووترێت، ئەگەر سەقەر سێ بەچکەی هەڵهینا.

شابسک/şabisik: نتـ:[ شا+ بسک] بسکی گەورەی ژنان.

:: چاوت هەڵنایێت لەبەر بیسک و شابسکان.  

شاتوو/şatû: نتـ:[ ڕوو][ شا+ توو] شەتوو.  

شاجوان/şaciwan: نتـ:

شاژن/şajin: نتـ: ژنی شا، شاهینە. 

شاسوار/şasiwar: نتـ:

شاکار/şakar: نتـ:

شاکێو/şakêw: نتـ:

شاگوڵ/şaguľ: نتـ:

شاماران/şamaran: نتـ:[ شا+ مار+ ان] شای ماران. 

 تێبینی
{ واتە بە بەڵگەوە نزیکی چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستاندا (هاشومر) هەر مانای (شامار) ی داوە}.

شاهانە/şahane: ئانتـ: شایانە

1 . وەک پادشایان. 

2 . جۆرێتی تشتێک یان بەرهەمێک لە پلەی نایاب بێت.  

شاهەنشا/şahenişa: ئانتـ:

شەهنشاهـ/şehinşah: ن:[ ڕامیـ] شاهنشا : فەرمانڕەوایی چەند مەملەکەتێک.

.

.

_________

شا/şa: ئان:[ کباک] شاد _ دڵشاد، دلخۆش

:: ئەز زەحف شامە. 

شابە/şabe: ف: دڵخۆش بە، شادبە، هەر بژی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 461}

شابن/şabin: ف: شادبن.

شابوون/şabûn: کتن: شادبوون، دلخۆشبوون.[ ئینگـ: to be happy, rejoice].{ هەنبانەبۆرینە، ل، 461}

شابوونی/şabûnî: نچ: شادبوونی، دلخۆشبوونی. 

شاکرن/şakirin: کتپ:[ شا+ کرن] شادکردن.[ ئینگـ : ]

شاهینە/şahîne: ئانتـ: خۆشی و شادی. 

شاهینەت/şahîne: نچ: شایی، خۆشی و شادی و بەزم و هەرای زەماوەند. 

.

.

________

شا/şa: ن:[ زمان] سەرەکی. 

شاڕستە/şařiste: نتـ:[ زمان] ڕستەی سەرەکی.[ ئینگـ: Main Clause]

شاکردار/şakirdar: نتـ:[ زمان][ شا+ کردار] کرداری سەرەکی.[ ئینگـ:Lexical Verb ، Main Verb]

شادەمار/şademar: نتـ:[ زمان][ شا+ دەمار] ئارووت، شاخوێنبەر: خوێنبەری سەرەکی.[ ئینگـ: Aorta، Artery]

.

.

______________

شا/şa: ئان: زڵ، ئەستوورتر. 

.

.