نیاز/niyaz: ن:[ کباک] ئاتاج، ئارەزوو، پێداویست، حەز، خواستن، خۆزگە، داخواز، مەبەست، نیەت.
:: نیازی ئاشتیخوازانە.
:: نیاز لە خوڵاخواستن.
نیازدار/niyazdar: ئان:[ نیاز+ دار] بەنیاز.
نیازان/niyazan: ن:[ كباک] دڵپاک، بێگەرد، گەوج، نەزان.
نیازانی/niyazanî: نچ:[ کباك] بێ گەردی، گەوجی، نەزانی.
نیازپاک/niyaz pak: ئانتـ:[ هـ] نیەت پاک.
نیازپاکی/niyaz pakî: نچ:[ هـ] نیەت پاكی.
:: پێویستە تورکیا لەبەر ئاشتی نیازپاکی خۆی بۆ کۆبانی نیشانبدات.
نیازپاکیینە/niyaz pakî îne: نچ:[ هـ] لەنیەت پاكیدا.
نیازپیس/niyazpîs: نچ:[ هـ] نیەت پیس، دڵرەش.
نیازپیسی/niyaz pîsî: نچ:[ هـ] نیەت پیسی، دڵرەشی.
نیازپیسیەنە/niyaz pîsyene: نچ:[ هـ] لەنیەت پیسیدا، لەدڵرەشیدا.
نیازخراو/niyazxiraw: ئانتـ:[ هـ] نیازخراپ: بەتەمانی نانەنەوەی گۆبەنێک.
نیازکار/niyazkar: نفا:[ کباک] چاپلوس.
نیازکاری/niyazkarî: نچ:[ کباک] چاپلوسی.
نیازکردن/niyazkirdin: نچ:[ نیاز+ کردن] نیەتهێنان، گرتەی پەنە( پنە)( هـ).
نیازلێبوون/niyaz lêhebûn: کتن: حەزلێبوون، ئارەزوولێبوون.
نیازهەبوون/niyaz hebûn: کتن: پێویست هەبوون، نیاز بی یەی( هـ).
نیازی/niyazî: نچ: ئاتاجی، پێداویستی.
بێنیاز/běniyaz: ئانتـ:[ بێ+ نیاز]
1 – کاربەکەس نا، تێروپڕ، خاوەند دەستەڵات.
2 – [ مجـ] بریتییە لە خودا.
بێنیازبوون/běniyazbûn: کتن:[ بێنیاز+ بوون] پێویشت بەهیچ شتێک نەبوون، نیازنەبوون.
بێنیازکردن/běniyaz kirdin: کتپ:[ بێنیاز+ کردن] کەسێک تێر و تەسەل کردن وەها کە نیازی بەهیچ نەبێت.
بێنیازی/běniyazî: نچ:[ بێ نیاز+ ئیی] تێروپڕی، دەستەڵاتداری، دەوڵەمەندی.
ڕازونیاز/řazûniyaz: نتـ:[ ڕاز+ و+ نیاز]
.
.
_____________
نیاز/niyaz: ن:[ هـ] فاڵ.
نیازئەوە گرتەی/niyaz ewe girtey: کتن:[ هـ] فاڵگرتنەوە.
نیازگرتەیۆ/niyaz girteyo: کتن:[ هـ] فاڵگرتنەوە.
نیازۆگرتەی/niyazo girtey: کتن:[ هـ] فاڵگرتنەوە.
نیازۆگیر/niyazogîr: نفا:[ هـ] فاڵ گرەوە.
.
.
_____________
نیاز/niyaz: ن: حەوج _ حەوجە.
.
.
_______________
نیازی/niyazî: نفا:[ ناڤ] ناوی پیاوانە.
.
.
.
.