وا ¹ /wa: ئاک:[ هـ، دەر] ئاوا _ ئاوایە، ئاوەها _ وەها( ژاوە، ڕۆژ، باد )، ئەوا، بەم شێوەیە، بەوجۆرە، پاسە، پەهۆ، چوونەو، واها، وایە، وەر، وەکووێ، ها، هۆتۆ.
:: وا دێت.
:: وا لەولایە.
:: من چیت پێ دەڵێم وا بكە.
:: وا بگرە : وا دابنێ. { گیو، ل، 888}
.
.
____________
وا ² /wa: پێشگر: پێشگرێکە لە زمانی کوردی دەڵکێت بە وشەوە و وشەیەکی نوێ بەواتایەکی نوێ دروست دەکات.
وابەرابەر/waberaber: نتـ:[ وا+ بەرابەر] پلەی هاوکێشە
وابەستە/wabeste: نتـ:[ وا+ بەستە] بندیوار، خوێش.
وادانان/wadanan: کتپ:[ وا+ دانان] واقرساندن، وەرگرتن، باوەڕ پێکردن، پشت پێبەستن.
وازانین/wazanîn: کتپ:[ وا+ زانین] وادانان.{ گیو، ل، 889}
:: وابزانە : وادابنێ.
.
.
__________
وا ³ /wa: ئمـ: با.
.
.
.
.