دیو¹/dîw: ن:[ ئەند] ژووری خانوو( كە)، ئۆدەی ماڵ، هۆدە، چاوە( دەر)، دەق، چاوەخانوو.

دیوان/dîwan: نتـ:[ ئەند][ دیو+ ئان] ژووران. 

دیوەخان/dîwexan: ن:[ ئەند] دیواخان، دیواخانە، دیوان _ دیوانخانە _ دیوەخانە : ژووری بەكۆمەڵ لێدانیشتن، هۆدەی میوان.

دیوەخانی چادر/dîwexanî çadir: نتـ:[ ئەند]  

دیوەخان گرتن/dîwexan girtin: کتپ: 

دیوی ئاوردوو/dîwî awirdû: نتـ:[ ئەند] چیلیان: ژووری ئاوردوو.

دیوی دانەوێلە/dîwî danewêle: نتـ:[ ئەند] دەق داناش، تەبەک.

دیوی سفرە/dîwî sifre: نتـ:[ ئەند] ژووری نانخواردن.

دیوی مێلاقی/dîwî mêlaqî: نتـ:[ ئەند]

دیوی میوانان /dîwî mîwanan: نتـ:[ ئەند]

.

.

__________

دیو²/dîw: ن:

1 . بەر، پشت، پێش، رەخ، ڕوو_ ڕووكار : پێش یان پشتی هەر تشتێک.

:: من لەو دیو بووم.

2 . ئالی، پانایی، تەرەف، لا.

:: ئەم مافوورە دیوی خۆی نیە.

3 . مەڵبەند، ناوچە.

:: دیوی پژدەر( پشدەر)

:: دیوی گەوركان { هەژار، ل، 335}.

{

بانە و مەریوان ئەم دیو ئەو دیوە
ڕەحمەت لەو دایکەی تۆی بۆ من دیوە

}{ فۆلکلۆر}

  تێبینی 
  نیوە دێڕی دووەم لە واتای ( دیو) دایە : واتە ئەو دایکەی کە تۆی بە دنیاهێناوە و بەدی هێناویت، وەک لە جێی دیکە دەوترێت:

{
قوربانی ئەو دایکەی بم مەمکی سەر زاری ناوە.

}

دیواندێو/dîwandêw: ئانتـ:[ دیوان+ دێو( دیو)] بەراوەژوو، پشتەوڕوو، هەڵگێڕدراو.

دیواندێوكردن/dîwandêwkirdin: ئانتـ:[ دیوان+ دێو( دیو)] دیواودیوكردن.

دیواندیوكردن/dîwandîwkirdin: ئانتـ:[ دیوان+ دیو+ کردن] هەڵگێڕانەوەی شت و ئەمدیوەودیوپێ كردنی.

دیواودەر/dîwawder: ئان: دیواندەر، دێواندەر، دێوەدەر، كوناودەر، كونبوو لە هەردوو دیو.

.

.

__________

دیو ³ /dîw: ف:[ دیتن] دیتراو، بینراو.

نەدیو/nedîw: نفا:[ نە+ دیو( دیتن)] ئەندێشە، پۆنج، تارمایی : مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆ‌ڤ هه‌ست به‌ بینینی دیمه‌نێک بکات بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستیدا هه‌بێت، یان هه‌ست بکات که‌ گوێی له ‌ده‌نگه‌ به‌ڵام ده‌نگیش نیه‌. 

.

.

.

.