گندۆر/gindor: ن:[ ڕوو][ باد] تالیک:talik، تاهلک:tahlik، خەربزە، خەرووزە:xerûze، قاون:qawin، قرە :qire، قۆمی:qomî، کارەک، کالک:kalik( کباک)، گاڵەک، گندۆرە( هـ)، گوندۆر:gundor : ڕووکێکی بیستانییە گوڵێکی زەرد دەگرێت، بەرهەمێکی هاوینەیە، لەمانگی ئایارە وە تا کۆتای ئەیلول بەردەگرێت. تەرزەکەی لە سەر زەوی ڕادەکشێت و ڕووەكیکە بەرەکەی خڕە یان درێژی هێلکەییە، جۆرەکانی گندۆرە بە شێوەی ڕەنگی توێكڵ تامی گۆشتەکەی دەگۆڕدرێت. بەگەیشتووی زۆر بەچێژ و شیرینە.[ لا: Cucumis melo].{ گیوی، ل، 817}.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | speies |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | Magnoliophyta | magnoliopsida | cucurbitales |
cucurbitacea |
cucumis | cucumis melo |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | کولەکەئاسایییەکان | کولەکەییەکان | ئارووییەکان | گندۆر |
نزیکەی چوارهەزار ساڵە لە دەوروبەری مێتزۆپوتامیا و ووڵاتی میسر دەچێندرا، پاشان بووە خۆراکی رومەکان، هەنووکە لە هەموو جیهان دەخورێت، بەتایبەت لە وولاتی چین. |
:: گندۆرەی زەرد
:: گندۆرەی هەنگوێنی
:: گندۆرەی سەوز( خرچە)
:: گندۆرەی سپی
جۆرەکانی کاڵەک زۆرن لە نێویاندا شەمامە و کالەکی کوانتەلوپ یان گندۆرەی سپانی. |
خەرڤيز/xervîz: ن:[ ڕوو] خرچەی گەيشتوو، خەرووزه، خەرويزە، ژبەش، شەبەش، قاون، قريك، هەربزە.
خرچە/xirçe: ن:[ ڕوو] حەنجوڕ، زرک _ زركە، قەرەخرچە، کەڕک.
شەمام/şemam: ن:[ ڕوو] دەسبۆ، شمام، شمامۆک، شەمامۆک، شەمامۆکە، شەمامە، شەموومە.
:: ھەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمێ مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر ھاتە بڕانێ خزم ھاتەنە قڕانێ.( پپ).
دۆندرمەی گندۆرە/dondirmey gindore: نتـ:[ ئینگـ: melon ice]
شەربەتی گندۆرە/şerbetî gindore: نتـ:[ ئینگـ: melon juice]
.
.
.
.