گەڕ/geř: ڕەگ:[ ڕەگی گەڕان]

1 – پێچ، خول، سووڕان

2 – گێژەنی ئاوی کەنداوی. 

گەڕان/geřan: کتن:[ گەڕ+ ئان]

1 – بەدواداچوون. پیاسەکردن، سووڕانەوە، شووێنی گەشت. 

2 – بڵاو و پەخش بوون. 

:: دەنگ و باس بە هەموو لایەکیدا دەگەڕێت.

گەڕانەپاشەوە/geřane paşewe: ڕەگ:[ گەڕانە داواوە، پاشەکشە. 

گەڕانەوە/geřanewe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە]

1 – ئه‌ڵپلان ( کهـ)، ئه‌ڵپلیان، بادانەوە، وادانەوە، زڤڕان، زڤڕین : ڕۆیشتن بەرەو دواوە، هاتنەوە، چەرخاندنەوە، هۆی کاردانەوە

:: گەڕانەوە بۆ شێوەی یەکەم.

{

مژدە بەرن بۆ دلبەر نەورۆز گەڕایەوە

بای نەسیمی شادی هات دەشت و دەر ڕازایەوە

}{ دڵزار}

2 – گەڕاندنەوە ژیان : بۆ کەسێك بە ڕێگەی شێلانی دڵ.

گەڕانەوە بۆ دواوە/geřanewe bo dwawe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە] پاشڤە دان، پاشڤەڤەگەرین( کباک)، پاشەكشێ، پێدزكێ، كشانەوە.

گەڕانەوەی ئاو/geřanewey aw: کتن: نیشتنەوەی ئاو، کشانەوەی ئاو، نیشتاو، کرژبوونەوەی ئاوی دەریا.   

گەڕاندن/geřandin: کتپ: گێڕان، خولاندنەوە، چەرخاندن، خول پێدان. 

گەڕاندنە دواوە/geřandine dwawe: کتپ: پاشڤەڤەگەراندن( کباک).

گەڕاندنەوە/geřandinewe: کتپ: ئه‌ڵپلانن ( کهـ)، هێنانەوە، گێڕانەوە، ناردنەوە، زڤڕاندن.  

گەڕاندنەوەی ڕووناکی/geřandinewey řûnakî: کتپ: ڕووناکی دانەوە.

گەڕانگا/geřanga: نتـ:[ گەڕان+ گا] گەڕانگە : شوێنی گەڕان و سەیران. 

گەڕانۆ/geřano: ئانتـ:[ کباک][ گەڕان+ ۆ] ئاوارە، گەڕۆک، گەڕیدە. 

گەڕانۆک/geřanok: ئانتـ: کارگێڕی، کەنار، کشان. 

گەڕانی فەلەک/geřanî felek: نتـ:[ چەرخی فەلەک.

گەڕاو/geřaw: ڕەگ:[

گەڕاوا/geřawa: :[ بەشووێن چشتێک یان کەسێکدا گەڕاو. پەشیمان، بادەرەوە. گڕاو( ڕۆژ)، گەڕاو.   

گەڕاوە/geřawe: نفا:

1 – دووبارە کارتێکردنەوە.

2 – بەچکەی هەنگ لە شانەکەدا.  

گەڕخوواردن/geř xuwardin: کتن:[ گەڕ+ خوواردن] خول خوواردن، پێچ خوواردن، سووڕخوواردن، 

گەڕگرتن/geřgirtinکتن: دەورەدان. 

گەڕندە/geřinde: ڕەگ: گەڕۆک، گەڕیدە. 

گەڕۆک/geřok: ڕەگ: گەڕیدە، گەڕالۆ، گەڕانۆ. 

گەڕیان/geřiyan: کتن:

1 – جوورە هەڵپەڕینێکە

2 – ڕەوت، ڕۆییە

:: فەلەک لە من ناگەڕێت : بەدبەختی وازم لێ ناهێنێت. 

گەڕین/geřîn: کتن: گەڕان. 

      وەک پاشگر و  ناوگر لە پەیڤ دا                     

باگەڕ/bageř: نفا:[ كەش][ با+ گەڕ( گەڕان)] كڕێوە، بای بەهێز.

بە دەورەدا گەڕان/be dewreda geřan: ڕەگ:[ بەدەوردا سووڕان. 

بەدوادا گەڕان/be dwada bogeřan: کتن:[ بەدوادا ( )+ گەڕان]

 بەدوودا گەڕان/be dû da geřan: ڕەگ:[ بەشووێن دا گەڕان.  

بەشون گەڕان/be şun geřan: کتن:[ بەشون ()+ گەڕان]

بگەڕ/bigeř: نفا:[ بـ + گەڕ( گەڕان)] پشکنەر _ پشکێنەر، گەڕانکار، گەڕیدە، گڕهوویر.

بۆ گەڕان/bo geřan: کتن:[ بۆ+ گەڕان] بەدواداگەڕان، بەشونداگەڕان، بەشوێنداگەڕان، شۆپگرتن، شوێنگێڕان، لەدووگەڕان، لێگەڕان.

خستنەگەڕ/xistine geř: کتپ: 

ڕا‌گەڕاندن/řageřandin: كتپ:[ ڕا+ گەڕاندن( گەڕان+ دن)] لەناودا گەڕان، تێگەڕاندن.

ژێ گەڕیان/jê geřiyan: ن: وازلێهێنان.  

لە دوو گەڕان/le dû geřan: کتن:[ لەدوو ()+ گەڕان]

لە …. وه‌رگەڕان/le … wergeřan: کتپ:

1 – واز لە ئایینی خۆهێنان( زەن). هەڵپڵان، وەرگێڕان، چەرخان، وەرچەرخان، هەرپڵان.     

2 – لە … لادان.

3 – ڕژان، سەرەوژێربوون.

لێگەڕان/lê geřan: کتن:[ لێ + گەڕان] بەجێهێشتن، وەدووکەوتن. 

لێگەڕانەوە/lê geřanewe: کتن:[ پەشیمان بوونەوە. 

لێگەڕیان/lê geřiyan: کتن: وەدووکەوتن، لێ گەڕان. 

لبەر گەڕیان/li ber geřiyan: کتن: پاڕانەوە، لالانەوە.{ گیو، ل، 808}

وه‌رگەڕ/wergeř: ن:[ وەر+ گەڕ( گەڕان)]

وه‌رگەڕان/wergeřan: کتپ:

وه‌رگەڕانەوە/wergeřanewe: کتپ: وەرسووڕانەوە، وەرچەرخان، بادانەوە، چۆپکردنەوە، زڤرین، پۆپسانەوە.

وه‌رگەڕاندن/wergeřandin: کتپ: گەڕاندنەوە، وەرگێڕان، دووبارەناردنەوە، هەرگەڕینە، وەرچەرخاندن، هەمبڵاندن.   

 : لە زۆر باردا 90 پلە را دەگەیەنێت.

وه‌رگەڕانی جومگەکان/wergeřanî cumgekan: کتپ: جومگەوەرگەڕان، لەجێ چوون، پیزەوەن.  

وه‌رگەڕانی منداڵدان/wergeřanî mindaľdan: کتپ:[ توێ] بەهۆی ئەمانەوە دەبێت : زەبری منداڵ بوون یان لە بارچوون یا پشتێنی تەسک وە یان پێڵاوی پاژنە بەرز وە یان دوومەڵی منداڵدان.    

وه‌رگەڕاو/wergeřaw: ن: وەرگەڕیاو، لیوی، هەڵگەڕاو.

:  سرکەی وەرگەڕاو بۆ شەراب.

:  برنج لەبەر بێ ئاوی وەرگەڕاوە بە داڕووجان.

وه‌رگەڕاوە/wergeřawe: ن: هەڵگەڕاوە.  

.

.

_______________________

گەڕ/geř: ن: بەهانە، پیلە، تەپ، تەشقەڵە، داهۆ، شەڕ، فێڵ، گڕۆێ، گزی.

:: گەڕم پێدەفرۆشێت : شەرم پێ دەفرۆشێت.  

گەڕ و گێچەڵ/geř û geçeľ: نتـ: تەشقەڵە. 

گەڕ و گیف/geř û gîf: نتـ: هەڕەشە. 

.

.

_____________________

گەڕ/geř: ن:[ نخ] 

1 – بۆگەن، تێكچوو، گروێ : پارچە زەوییەکی چکۆلەیە، کە لە پاڵی و کەناری خراپ بێت.[ ئینگـ : psoric]

2 – کەسێک تووشی گەڕیی بوو بێت.[ ئینگـ : mange].

گەڕان/geřan: ن: نەخۆشی یەکی یەكسمە

:: دەڵێن ئەو ئەسپە گەڕاوە.

 تێبینی
 خشتی سوورەوەبوو بەسەر لەشی دا دەخشێن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش.

گەڕبوون/geřbûn: کتن:[ نخ][ گەڕ+ بوون] بۆگەنبوون، تێكچوون.[ ئینگـ : scrof , scab]{ کەمالنامە، ل، 1622}. 

گەڕۆڵ/geřoľ: ئانتـ:[ گەڕ+ ۆل] ئاڵوشدار، گول. 

گەڕی/geřî: نچ: گولی، گڕوێیی. 

.

.

__________________

گەڕ/geř: ن: جار، کەڕەت، نۆبە. 

گەڕەکوێرە/geře kwêre: نتـ: شەوکوێرە. 

گەڕەلاوژە/geře lawje: ڕەگ: بەنۆبە و بە دەورە گۆرانی گوتن. 

گەڕپێچە/geřpêçe: نتـ: [ کەش] بایەکە وەک گەردەلوول وایە. بەڵان کورتتر و ئەستوور ترە : گێژەڵووکە. 

گەڕ و گزگزە/geř û gizgize: ڕەگ: خوڕەی ئاوێیە، دەنگ و خوڕەی ئاوێیە.  

شەوگەڕ/şewgeř: نتـ:[ بابا][ شەو+ گەڕ]

1 – جەزایەرچی، پازگر

2 – جۆرە مارێکە

3 – ئەوەی لەخەودا دەتاترسێنێت و هارات بۆ ناکرێت.

4 – هەر گیانلەبەرێک بەشەو بگەرێت . نموونە وەک شەمشەمەکوێرە.

.

.

.

.