شەو/şew: ن:[ کات][ کناو] شام، شەف، شەڤ( کباک)، شێڤ( کباک، شنگار)، شەۋ( هـ)، شەوێ( هـ)، شێڤ، شێو: کاتێ ڕۆژئاوابوونە تا ڕۆژبوونەوە.[ ئینگـ: Night ]{ خاڵ، ل، 300}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 492}. >< ڕۆژ.
| نەشناس | شناس | |||
| تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
| شێوەزاری كرمانجی باكوور | شەڤەک، شەڤێک | شەڤان | شەڤەکە | شەڤەکان |
| شێوەزاری كرمانجی ناوەند | شەوێ ، شەوێک | شەوان | شەوەکە | شەوەکان |
| شێوەزاری هەورامی | شەوێوە | شەوێ ، شەون | شەوێ | شەوەکێ |
| شێوەزاری کرمانجی باشوور | شەوێگ | شەوگەل | ||
}{ کامیل ، ڤەژین}
یان
{
خوێندنی شەو ڕۆژ ئەکاتەوە
پەردەی تاریکی لا ئەباتەوە
}{ پیرەمێرد}
شەوادی/şewadî: نتـ:[ کات][ شەو+ ا( ئا)+ دی] دوێ شەو.
شەوادیتر/şewadîtir: نتـ:[ کات][ شەوادی+ تر] دوێ شەوپێش : پێرێ شەو.
شەوار/şewar: ن:[ کات] شەوگار: تەنگی نوێژی شێوان.{ خاڵ، ل، 300}
1 ) شەقارە : نەخۆشییەکی چاوە، کە کەمووکووڕی پێوە دیارنییە. بەڵام هیچ نابینێت و مرۆڤ وەک کوێر دەڕووات بە ڕێدا.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 146}
2 ) شەو و ڕۆژکردنەوە لە ئاهەنگدا. گرتنی پەلەوەر لە تاریکەشەودا بەچرا.
:: ئیمشەو چووم بۆ ( شەوارە) گەڵی پەلەوەرم گرت.
3 ) گیاندارێکە کە شەو بەچرا کەوتبێت.
:: ئەو چێرگە شەوارەیە.{ خاڵ، ل، 300}
شەوارەبوون/şewarebûn: ن:[ کات]
1 ) سەرتێکچوون لە گیاندار لە تاریکەشەودا بەهۆی بینینی ڕووناکییەکی نزیک و نەمانی ڕووناکییەکەوە. { خاڵ، ل، 300}
2 ) کەوتنەی دوای شەوارەوە، بەشەوارەکەوتن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 492}.
شەوارەکەوتن/şeware kewtin: ن:[ کات] شەوارەبوون.
شەواژۆ/şewajo: ن:[ کات] شەڤین، شەڤێن( شنگار) :
1 ) لەوەڕاندنی ئاژاڵ بەشەو.
2 ) چەڕاندنی مێگەل بەشەو.
شەوان/şewan: نتـ:[ کات][ شەو+ ئان] شەوانە، شەوگەل، شەوگار، شەوەکی، شەوێ، شێڤی، شێوان : کاتی شەو یان لەشەودا : سەردەمانی تاریکایی دنیا.
شەوانە/şewane: ئانتـ:[ کات][ کناو][ شەو+ ئانە] شێڤێن( کباک، شنگار)، بەشەو.
:: شەوانە خەریکی خوێندنەوەی کتێبم.
شەواو/şewaw: نتـ:[ کات] ئاوێ کە بەشەو لە زەرعات( کێلگە) دەنرێت.
{
گریانی بەیانانی منە باعیسی خەندەت
پشکوتنی گوڵ مایەیی لێنانی شەواوە
}{ ئەدەب}
شەوەڕەشە/şeweřeşe: نتـ:[ ئاین] جێژنێکی بەناوبانگە لەنێوکاکەییاندا.
شەوەرگ/şewerig: نتـ:[ ئەردە] شەوەر.
شەوەزەنگ/şewezeng: نتـ:[ شەو+ ئە+ زەنگ] ئەنگووستەچاو، تاریکەشەو، تیاچاڤ( کباک)، شەوی تاریک و تنووک، شەڤتاری.
شەوەسارە/şewesare: نتـ:[ شەو+ ئە+ سارە] چێشتی شەوێ : چێشتێکە لە ئیوارەوە مابێتەوە بۆ بەیانی.
شەوەکی/şewaw: نچ:[ شەو+ ئەکی]
1 ) کردنی کارێک لەبەشی دواییی شەودا.{ خاڵ، ل، 301}
2 ) هەر تشتێک پەیوەندی بە شەوەوە هەبێت.[ ئینگـ: nocturnal] [ گر، لا: nyct , nycti, nycto ]{ کەمالنامە، ل، 1247}
3 ) تەنگی نوێژی شێوان، شەبەنگە، شەفتاری، شەڤتاری، شەوگار: کاتی شەو.
4 ) بەیانی، تاریک و ڕوونی بەیانی زوو.
شەوەکی ڕۆژەکی/şewekî řojekî: نتـ:[ ئینگـ: nycto hemeral]{ کەمالنامە، ل، 1247}
شەوەمیزێ/şewemîzê: نتـ:[ نخ] میزکردن بەشەو لەنێو نیوێن.[ ئینگـ : Nocturia]
شەوەووڕ/şeweuwir: نتـ:[ دزە][ شەو+ ئە+ ووڕ] جێگایەکە بەشەو خێڵات و کۆچەران شەوی لێ ڕابووێرن.
شەوبا/şewba: نتـ:[ کات][ کەش] سروە لە شەودا.
شەوبات/şewbat: نتـ:[ ڕەوا][ شەو+ بات] شەوەسارە : چێشتێکە هی شەو بێت و مابێتەوە.
شەوباز/şewbaz: نتـ:
1 ) [ شەو+ باز( )] ئەو کەسەی بە بووکڵە، یاری ” بیبیجان خانم” دەکات.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 147}
2 ) کەسێکە گەمەی میرمیرێن بگێڕێت و هەڵی سووڕێنێت. وەک ئەوەی بەسەو بۆ گەمە لە پشت پەردەدا وێنەی سەیر و سەمەرە دەردێنێت.
3 ) شانۆگەری شەوانەی پشت پەردە.{ فەرهەنگی کاوە، ل، 1002}
شەوباش/şewbaş: نتـ:[ کات][ شەو+ باش]
1 ) وشەیەکە لە جێگەی سڵاو لەشەودا دەگووترێت.
2 ) شەوخۆش، شەوخوەش، شەوەوەش( هـ) : شەوێکی خۆش.
شەوبەرات/şewberat: نتـ:[ شەو+ بەرات] شەوی ڕزق و ڕۆژی بەش کردن لە لایەن خوداوە.[ ع : لیلة البراءة]{ مەردۆخ، ب 2، ل، 147}.
:: شەوی پانزدهم شعبان.
:: شەوی بەراتێ : شەوی 15ی شەعبان.
شەوبەسەرهاتن/şewbeserhatin: کتن:[ شەو+ بەسەر+ هاتن]
شەوبەشەو/şewbeşew: ئانتـ: شەواوشەو، شەوانشەو، شەوەوشەو : هەموو شەوێک.
شەوبەقسان ڕابوواردن/şew be qisan řabouwardin: کتپ:
شەوبەکێو/şewbekêw: نتـ:[ شەو+ بە+ کێو] ماڵاتێکە شەو بەکێو بمێنێتەوە.
لەنیوەی وەرزی پاییز لەوەڕ لەدەور و پشتی ئاوایی کەم دەبوو، ئەویش لەبەرپێ خوست تامی نەدەما. مەڕ و ماڵات باشیان نەدەخوارد دونیاش ئەوکاتە فێنك دەبوو، لە ( 24) سەعاتدا جارێک زیاتر پێویستیان بەئاوخورادنەوە بوو شوانەکە بۆ لەوەڕ زۆر دووری دەبردن لە بەڕۆژ کورتی پێ ڕانەدەگەیشت شەو بگەڕابایەوە شەوان چەند شوانێک مێگەلەکانیان تێکەڵاو دەکرد و لە نەورایی یەکی پەنابایان ڕادەگرتنەوە ئەمە پێی دەگووترا ( شەوبەکێو، شەوەکەژ، شەوین){ فەرهەنگی شێخانی، ل، 345} .
شەوبەند/şewbend: نتـ:[ شەو+ بەند] پشتێنی شەو.
شەوبەیار/şewbeyar: نتـ:[ شەو+ بە+ یار] شەوبێدار : پاسەوانی شەو.
شەوبردنەسەر/şewbirdineser: کتپ: شەوبەسەبردن، ڕۆژکردنەوە، ڕووەکەردەی، ڕۆژەکەردەی، ڕۆکەریوە، شەوکردنەوە.
شەوبۆ/şewbo: ن:[ ڕوو] گوڵێکە ڕەنگ بنەوش لە پاش ڕۆژاوا بۆنی خۆش دەدات.
{
شەوبۆیی سەری سونبولی زولفت لەسەری دام
ئێستەش سەرەکەم مەستە لەبەر نەشئەیی شەوبۆ
}{ نالی}
شەوبوو/şewbû: ف:[ کات] هێشتانەببوە بە ڕۆژ.
شەوبوون/şewbûn: کتن:[ کات] شەڤبوون.>< ڕۆژبوون.
شەوبوێر/şewbiwêr: ن:[ کات] شەو نا شەو.
شەوبێدار/şewbêdar: ن:[ کات] کەسێ لەشەوا ناخەوێت.
شەوبێڎاری/şewbêđarî: نچ:[ هـ] شەوبێداری.
شەوبێر/şewbêr: ن:[ کات] شەوبوێر.
شەوبێری/şewbêrî: نچ:[ کات] شەو پێکەوە بواردنی هەواڵان، شەونشینی.
شەوبین/şewbîn: ف:[ کات] ووشک بوونی چێندراو بەر لە کاتی خۆی.
شەوپاتە/şewpate: ن:[ خوار] چێشتێ کە شەو لێی دەنێن بۆ ڕۆژێ دادێت.
:: ترخێنەی شەوپاتە خۆشە.
شەوتا/şewta: ن:[ نخ] تای شەوانە. نۆبەتێ لەشەودا.
شەوتێ/şewtê: ن:[ نخ] شەوتا، تای شەوانە.
شەوجمعانە/şewcimäane: ن:[ خوار] چێشت و نان بۆ خێری مردوو لە شەوی ئین دا.
شەوچرا/şewçira: ن:
1 ) چرای شەوارە : چرای ڕاوی مەل لە تاریکایی دا.
2 ) جەواهێراتێ کە لە شەودا دەتروسکێ.
:: ئێژی گەوهەری شەوچراس.
شەوچراﯢ/şewçiraŵ: ن:[ هـ] شەوچرا.
شەوچەپکەن/şewçepiken: ن: کراسی ئاودامێنی ژنان کە بە تایبەتی شەو دەیپۆشن.
{
شەوچەپکەنی نیلوفەڕێ و جیلوەیی ڕەقسی
شەرمەندە دەکەن زوهرەیی زەهرا لەسەمادا
}{ نالی}
شەوچەرە/şewçere: نتـ:[ هـ][ خوار] شەوچەرەز، شەوچەلە : خواردنێ کە لە شەوبێری دەخورێت.
شەوچەلە/şewçele: ن:[ خوار] شەوچەرە.
شەوخوون/şewxûn: ن: شەبەخوون : پەلاماری شەوانە.
شەوخوونی/şewxûnî: ن: شەبەخوون : شەوبێداری، شەونەخەوتن.
شەوخەف/şewxef: ن:
1 ) کاڵایەکە هەر لە کاتی نووستندا لەبەر دەکرێت.
2 ) بەرگی خەوێ. جلکی ناونوێن.
شەوخی/şewxî: ن: شەبەیخوون، پەلاماری شەوانە.
شەودەر/şewder: ن:[ ڕوو] شەبدەر، گیایەکە.
شەودەس/şewdes: نتـ:[ هـ] ڕاوێکە بۆ کەو لە دەمە و بەیان.{ وشەنامە، ل، 655}
شەودێر/şewdêr: ن: شەواو لە زراعات( کشتوکاڵ) نان.
شەودێری/şewdêrî: نچ: بەشەو ئاودانی کشتوکاڵی.
شەودێز/şewdêz: ن:
1 ) تارامایی لەشەودا، شتی ڕەشباو.
2 ) یەکسمی ڕەش بەپنۆکی سپییەوە.
3 ) ناوی ئەسپی خوسرەوی مێردی شیرینی فەرهاد.
شەوڕۆ/şewřo: ن: کەسێ بەشەو بەڕێدا دەڕوات.
شەوڕەنگ/şewřeng: ن:
1 ) بەردێکی رەشی بەنرخە. شەوە، شەقە.
2 ) زۆرڕەش.
شەوڕەو/şewřew: ن:
1 ) ڕاکردن لەدەست دوژمن لەشەودا.
2 ) شەوڕۆ.
شەوڕەوی/şewřewî: نچ: شەوڕەوی.
شەوڕەوی کەردەی/şewřewî kerđey: کتپ: شەوڕەوی کردن.
شەوڕەویی/şewřewîy: نچ:[ شەوڕەو+ یی]
1 ) شەوڕۆیی
2 ) شەوڕەوکردن.
شەوزمسان/şewzimsan: نتـ: یەکەم شەوی زستان.
شەوزوسان/şewzusan: نتـ: شەوزمسان.
شەوژەن/şewjen: ن:
1 ) شەوبەن : داری دەرگا لەژوورەوە داخستن.
2 ) کۆستەکی خەنجەر.
شەوسان/şewsan: ن:[ هـ] شەبسان، شەوستان.
شەوسو/şewsu: ن: بەیانی سوو، سبەی ئەمشەو.
شەوکار/şewkar: ن: کاری شەوانە.
شەوکاری/şewkarî: نچ: شەوکاری.
شەوکراس/şewkiras: ن: کراس ناونوێن.
شەوکڵاو/şewkiľaw: ن: تەقیلەی سەر لە دەمی خەوتن دا.
شەوکوور/şewkûr: ن:
کەسێ کە بە شەو ینابینێت و بەڕۆژ دەبێنێت
بەرانبەری کەژ.
شەوکۆڕ/şewkor: ن: شەوکوور، شەوکوێر.
شەوکۆرە/şewkore: ن:[ نخ]
1 ) شەوکوور.
2 ) چەکچەکی.
شەوکۆربییەی/şewkor bîyay: کتن:[ نخ] شەوکوێربوون.
شەوکۆرکەردەی/şewkor kerđey: کتپ:[ نخ] شەوکوێرکردن.
شەوکۆری/şewkorí: نچ:[ نخ] نەخۆشی بەشەو نەدیتن.
شەوکۆک/şewkok: ن: کەسێ کە مەردووم کە خەو بێدار دەکات.
شەوکوت/şewkut: ن:[ هـ] شەوکوت.
شەوکوتی/şewkutî: نچ:[ هـ] شەوکوتی.
شەوکوتی کەردەی/şewkutî kerđey: کتپ:[ هـ] شەوکوتی کردن.
شەوکوێر/şewkiwêr: ن: شەوکوور.
شەوکوێری/şewkiwêrî: نچ:[ نخ] شەوکۆری.[ ئینگـ: night blindness]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 624}.
شەوکێڵ/şewkêľ: ن:
1 ) کەسێ بەشەو جووت لێ دەخورێت.
2 ) شوکراو بە شەو.
شەوگا/şewga: ن: جێگەی پشودانی ئاژەڵ لەشەودا لەدەشت : شەڤین.
شەوگار/şewgar: ن: سەرانسەری شەو، شەوانە.
شەوگە/şewge: نتـ: جێگەی پشوودان و مانەوەی شەوی ڕاوچی.
شەوگەرە/şewgere: نتـ: گێرەکردن بەشەودا.
شەوگەڕ/şewgeř: نفا:[ شەو+ گەڕ( گەڕان)] شەوگەڕ، حەسحەس.
شەوگر/şewgir: ن: کەسێ شەو نوێژ دەکات و ناخەوێت.
شەوگڕ/şewgiř: ن: چراخان، چراخانی.
شەوگرتی/şewgirtî: ن: شەوگر.
شەوگور/şewgur: ن: کازێوە، بوڵێڵە، بەیان بەربوون، شەڤگور.
شەوگەڕ/şewgeř: ن:
1 ) کەسێ شەو ناخەوێ و بە ناو ئاوایی دا خول دەخوات.
2 ) ئاسیاوێ کە هەر بە شەو ئەگەڕێت
3 ) هەڵپەڕینی شەوی دوای زەمانوەند.
شەوگەرد/şewgerd: ن:
1 ) کەسێ بە شەو دەگەڕێت
2 ) جۆرێ مارمێلکە دەڵێن پێوە دەدات.
شەوگێڕ/şewgêř: ن: شەوگەڕ : ئاسیاوێ کە هەر بە شەو کار دەکات.
شەولەبان/şewleban: نتـ: شەولەبان، بان گردێن.
شەولەوەڕ/şewleweř: ن: چەڕینی ئاژەڵ لەشەو دا.
شەومە/şewme: ن: ترێفە، تاڤ هەیڤ.
شەومەن/şewmen: ن: شەوی، بەیات.
شەومەندە/şewmende: ن: شەومەن، شەوی، شەومەننە : شەوسار.
شەومەنڎە/şewmenđe: ن: شەومەندە.
شەومەنڎەیی/şewmenđeyî: نچ: شەومەندەیی.
شەومەنە/şewmene: ن: شەومەن.
شەونەخووس/şewnexûs: ن: شەوبێدار. { خاڵ، ل، 301}
شەونەخووسی/şewnexûsî: نچ: شەوبێداری.
شەونخوون/şewnixûn: ن: شەوبێدار.
شەونخوونی/şewnixûnî: ن: شەوبێداری.
شەونخوونی کێش/şewnixûnî kêş: نتـ: شەونخوونی کێش.
شەونشین/şewnişîn: ن: شەوبێدار، کەسێ بەشەو نەخەوێت
شەونشینی/şewnişîn: ن: شەو لە دەوری یەک کۆبوونەوەی دۆست و خێزان.
شەونما/şewnima: ن:[ هـ] شەونوێژ.
شەونماکەر/şewnimaker: نفا:[ هـ] شەونوێژکەر.
شەونما کەردەی/şewnima kerđey: کتپ:[ هـ] شەونوێژکردن.
شەونوێژ/şewnwêj: ن: نمێژ لە شەوا پاش هێندێ خەوتن.
شەوۋا/şewŵa: نتـ: شەوبا، بای شەو. { وشەنامە، ل، 655}
شەو ۋاران/şew ŵaran: کتن: بارانی شەو.
شەووڕۆژ/şewuřoj: نتـ:[ کات] هەمیشە.[ ئینگـ: night and day]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 624}.
شەوین/şewîn: ن: شەواژۆ : شەوێکی خۆشە لە بەهاردا کە باران باریبێت و خۆشی کردبێتەوە.
بەشەو/beşew: ئاکتـ:[ بە+ شەو] [ ئینگـ: nights]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 625}
پاسەوانی شەو/pasewanî şew: نتـ: حەسحەس، نۆبەتچی شەو.[ ئینگـ: night watchman]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 625}
چرای شەو/çiray şew: نتـ: گڵۆپێکی کزە بەدرێژایی شەو لە ڕارەوی ماڵدا دەسووتێت.[ ئینگـ: night light]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 624}
جلی شەو/cilî şew: نتـ: [ ئینگـ: night wear]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 625}
قوتابخانەی شەو/qutabxaney şew: نتـ: [ ئینگـ: night school]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 625}
کوونەبەبوی شەو/kûnebebûy şew: نتـ:
1 ) [ باڵ] [ ئینگـ: night owl]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 624}
2 ) کەسێکی شەوەکی : کەسێکە تا درەنگ شەو کار دەکات یان دادەنیشێت.
لەشەودا/leşewda: ئاکتـ: 1 ) هی شەو. 2 ) هەموو شەوێک.[ ئینگـ: nightly]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 624}.
.
.
___________________
شەۋ/şeŵ: ن:[ هـ] شەو.
شەۋانە/şeŵane: نتـ:[ هـ][ ] هەموو شەوێک.
شەۋاۋدار/şeŵaŵdar: نتـ:[ هـ] شەۋاۋدارە : شەواودێر: کەسێ بە شەودا ئاو ئەدێرێ.{ وشەنامە، ل، 654}
شەۋاۋداری/şeŵaŵdarî: نچ:[ هـ] شەواودان، شەواودێران.
شەۋاۋ وارڎەی/şeŵaŵdar warđey: نچ:[ هـ] شەواوخواردنەوە.
شەۋ وڕۆ/şeŵ û řo: نتـ:[ هـ] شەووڕۆژ.
شەۋ وڕۆانە/şeŵ û řoane: نتـ:[ هـ] شەوڕۆژانە.
شەۋ وڕۆێ/şeŵ û řoê: نتـ:[ هـ] شەوڕۆژێک.
شەۋ وڕۆێۆ/şeŵ û řoêo: نتـ:[ هـ] شەوڕۆژێک.
شەۋ وڕۆێوەنە/şeŵ û řoêwene: نتـ:[ هـ] لەشەوڕۆژێکدا.
شەۋ ۋیار/şeŵ ŵiyar: نتـ:[ هـ] شەوبوێر، شەوبێری.
شەۋ ۋیارای/şeŵ ŵiyaray: کتن:[ هـ] شەوبواردن، شەوێ نە شەوێک.
شەۋ ۋیارایرە/şeŵ ŵiyaryire: کتن:[ هـ] شەوبەسەربردن.
شەۋ ۋیارایەرە/şeŵ ŵiyariyere: کتن:[ هـ] شەوبەسەربردن.
شەۋ ۋیاری/şeŵ: نچ:[ هـ] شەوبوێری، شەوبردنەسەر.
شەۋێ/şeŵ: کتن:[ هـ] شەوە : ئێستا شەوە.
شەۋیاۋ/şeŵ: کتن:[ هـ][ نخ][ شەۋ+ یاۋ] شەوتا، تای شەو.
شەۋێنە/şeŵ: ئاکتـ:[ هـ] بەشەودا.
شەۋێۋە/şeŵ: ئاکتـ:[ هـ] لەشەوەوە.{ وشەنامە، ل، 656}
.
.
_______________
شەۋە/şeŵe: کتن:[ هـ][ ئاین] شەوە( کناو) : فریشتەیەکە سروەشی زەیستان دەبات.
شەۋە بەرڎەی/şewŵ berđey: کتن:[ هـ] شەوە بردن.
شەۋە دییەی/şeŵ dîyey: کتن:[ هـ] شەوە دیتن.
شەۋەزەنگە/şeŵezenge: کتن:[ هـ] شەوەزەنگ.
شەۋەکەرڎەی/şeŵe kerđey: کتن:[ هـ] دروست کردنی شەوە.
شەۋەگرتەی/şeŵe girtey: کتن:[ هـ] شەوەگرتن.
شەۋەۋێنای/şeŵe ŵénay: کتن:[ هـ] شەوەبینین.
شەۋێ/şeŵê: کتن:[ هـ] شەوە بەهەردوو ماناکەیەوە.
مانگەشەو/mangeşew: نتـ: هەڤی یەشەڤ، تاڤە، هەیڤ. [ ئینگـ: moonlit night]{ کەمالنامە، ل، 1247}
.
.
.
.
شەوبووێر/şewbiuwêr: نتـ:[ شەو+ بووێر] شەوبێر.
شەوبووێری/şewbiuwêrî: نچ:[ شەوبووێر+ ی] شەوبێری : شەو ناشەوێک.
شەوبێدار/şewbêdar: نتـ:[ شەو+ بێدار] شەونشین، شەڤناتۆراون : کەسێکە بەشەو نەنووێت و بەئاگا بێت، شەونەخوس.
شەوبێداری/şewbêdarî: نچ:[ شەوبێدار+ ی] شەونشینی، هەزارە، نەنووستن و ئاگادارییە لەشەوێدا.
شەوبێر/şewbêr: نتـ:[ شەو+ بێر] شەوبووێر.
شەوبێری/şewbêrî: نچ:[ شەوبێر+ ی]
1 – ئاڵايش، شەڤبۆری، شەڤڕەڤينک، شەوبووێری شەوڕابواردن.
2 – نێوان دووشەو.
3 – دۆشینی یاژەڵ بەشەودا.
شەوبێری کردن/şewbêrî kirdin: کتپ:[ شەوبێری+ کردن] شەوێک نا شەوێک{ فەرهەنگی شێخانی، ل، ٣٤٥}
شەوبێری نەکردن/şewbêrî nekirdin: کتپ:[ شەوبێری+ نەکردن] هەمووشەوێ.
:: شەوبێریم نەکردییە.
شەوپاتە/şewpate: نتـ:
شەوپەردووی/şewperdûy: نتـ: زاڤانی، شەڤەستان : شەوی پەرە.
شەوپێخۆش/şewpêzoş: نتـ: شەودۆشت.
شەوتا/şewta: نتـ:[ نخ][ شەو+ تا] تایەکە شەاونە مرۆڤ دەیگرێت.
شەوتر/şewtir: ئانتـ: شەڤتر.[ ئینگـ : night before last]
شەوتێپەڕبوون/şewtêpeřbûn: کتن:[ کات] جەشەوێ ترازیەی، لەشەوڕۆیشتن، لەشەوگووزەران، لەشەولادان.
شەوتێپەڕکردن/şewtêpeřkirdin: کتپ: شەوکردنەڕۆژ.
شەوچرا/şewčira: نتـ:[ زیند][ كباک] بسبسۆك، چۆڵەچرا، چراوک، چراوکە، چرایەکە بەشەو ڕاوی پێدەکرێت.
شەوچراغ/şewçiraẍ: نتـ:[ شەو+ چراغ] گەوهەرێکی ديرۆکیيه کە گوايه لەتاريکيدا بەشەو دەدرەوشێتەوە.
{
سم وەکو یەشم و لەپەشم و تووکی پێدا سەرنگوون
چاو وەکو بیجادە یا دوو شەوچەاغی شوعلەڕێژ
}{ نالـی}
شەوخەف/şewxef: نتـ:[ شەو+ خەف( خەفتن: خەوتن)]
1 – پێخەف، شەوکڵاو : کاڵایەکە هەر لەکاتی نووستنێدا لەبەردەکرێت.
2 – ئەو قاحبەی شەولەلای پياوێک دەخەوێت، ئەو پياوەی شەو لەلای قاحبەيەک دەخەوێت.{ فەرهەنگی کاوە، ل، 1003}.
شەوخەیبە/şewxeyibe: ن:[ خۆ][ شەو+ خەیبە] پەڕپووت، نابووت، بۆ مرۆڤ و ماڵات.
شەوخوونی/şewxûnî: نچ: شەونخوونی.
شەودەستاڕ/şewdestař: نتـ:[ کۆن][ شەو+ دەستاڕ] جاران ساوار بەدەستاڕلێدەکرا. ئەم کارەشیان دەخستەشەوان جا کچ و کوڕی ئاوایی لەو ماڵە کۆدەبوونەوە بۆ شەودەستاڕ کچێك و کورێك بەیەکەوە دەستارییان دەسووڕاند تا ساوارەکە تەواو لێدەدا بەگۆرانی گوتنەوە.{ فەرهەنگی شێخانی، ل، 346} .
شەودۆس/şewdos: ئانتـ:[ هـ] کەسێکە لە نێر یان مێ شەوانە بۆ ڕابواڕدنی سێکسی کۆببنەوە.
شەودێر/şewdêr: نتـ:[ شەو+ دێر] ئاودێری شیناییانە بەشەو.
شەودێری/şewdêrî: نچ:[ شەودێر+ ی] ئاوداشتنی شیناییان بەشەو.
شەودێز/şewdêz: نتـ:[ شەو+ دێز] ناوی ئەسپی خوسرەو پەروێزە : شەودێز( شەبدێز) ڕەنگی شەو چونکە ڕەش بوو. دەڵێن لەهەموو ئەسپێ بەرزتر بوو، کاتێ کە مرد خوسرەو پەروێز فەرمانی دا کە کفنی بکەن و بینێژن و، وێنەکەیشی لەسەر کێلی گۆڕەکەی نەخش کرا، هەر کاتێ کە دەهاتەوە یادی دەگریا.{ فەرهەنگ شاهنامە}{ فەرهەنگی دیوانی شاعیران، ل، 612}
{
درێغی بوو لە شیرین کوهکەن جان
دەبوو بیکاتە پایەندازی شەودێز
}{ سالم}
شەوڕاو/şewřaw: نتـ:[ شەو+ ڕاو] ڕاوشەو : لەشەوی تاریک دەکرا بەفانۆس بەداوی پۆڕ و کەو دەگەڕان فانۆسەکەیان لەچاوی پەلەوەرد دەدا و تۆرەکەیان دەخستەسەری، ئەمە لەشەوی بەهاران دەکرا.
شەوڕەنگ/şewřeng: نتـ:[ شەو+ ڕەنگ]
1 – بەلەك، شەڤين، شەوين.
2 – بەرديکی ڕەشی بەنرخە، شەڤە، شەوگ، شەوڕەنگ، شەوە، شەوێ، شيا.
شەوڕەو/şewřew: نتـ:[ شەو+ ڕەو]
1 – شەوڕۆ، کەسێکە بەشەو بڕوات
2 – ئەسپێکه بەشەو باش غاردات.
شەوڕەوی/şewřewî: نچ:[ شەوڕەو+ ی] شەوڕۆیی.
شەوڕن/şewřin: نتـ:[ شەو+ ڕن( ڕنین)]
1 – ڕنینەوەی شەوانە.
2 – دزی لە بێستان لەشەودا.
{
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
}{ هێمن}
شەوڕۆ/şewřo: نتـ:[ شەو+ ڕۆ]
1 – کەسێکە بەشەو بگەرێت و قۆناغان ببڕێت.
2 – ڕێتار، ڕۆيشتن لەشەودا، سەفەر بەشەو، شەڤڕۆ.
شەوڕۆیی/şewřoyî: نچ:[ شەوڕۆ+ یی] ڕۆیشتن لەشەوێدا.
شەوزوسان/şewzusan: نتـ:[ شەو+ زوسان( زمستان)] یەکەم شەوی زستانێنە، کە لە هەموو شەوێکی درێژترە.
شەوسۆ/şewso: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ سۆ( )] چرای کەم سوو، چرای کاتی خەو،
شەوسوو/şewsû: نتـ: بەیانی زوو.
شەوفڕ/şewfiř: نتـ:[ شەو+ فڕ( فڕین)] شەڤۆك.
شەوکار/şewkar: نفا:[ شەو+ کار( کردن)] شەڤکار، شەڤکری : کارێکە بەشەو بکرێت.
شەوکراس/şewkiras: نتـ:[ شەو+ کراس] کراسێکە، کەتەنها بەشەو لەبەردەکرێت.
شەوکردنەڕۆژ/şewkirdineřoj: ن:
شەوکۆر/şewkor: نتـ:[ نخ][ شەو+ کۆر( کوێر)] تڕتەميس، شەڤڕەشکی، شەڤکۆر، شەڤکوێر، شەوکۆرە، شەوکۆرەک، شەوکوور، شەوکوێر، شەونەبين، گەڕرکوێر.
شەوکۆری/şewkorî: نچ:[ نخ][ شەوکۆر+ ی] شەڤڕەشکی، شەڤکوێری، شەوکووری، شەوکوێری، شەونەبينی، گەڕکوێرە.
شەوكۆک/şewkok: نتـ:[ شەو+ کۆک] کەسێکە لەنیوەی شەوێدا لەشووێنێکی بەرزەوە خەڵكی بانگ بکات و ووشیاریان بکاتەوە.
شەوکوور/şewkûr: نتـ:[ فە][ شەو+ کوور] شەوکووێر، چەكچيکیلە.
شەوکووێر/şewkiuwêr: ن:
شەوکووێری/şewkiuwêrî: ن:[ نخ][ لا : Hemeralopia , euphemistic]
شەوگا/şewga: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گا] پەچەیەکە ئاژەڵان بەشەو تێدا بحەسێنەوە، هەسارگە، کۆتان.
شەوگار/şewgar: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گار] بەدرێژایی شەوێ، شەوار، ماوەی شەو لە ڕۆژاوا بوونەوە تا بەیانی، شەوانە.
شەوگە/şewge: نتـ:[ شەو+ گە]
1 – شووێنێکە شەوانە مەڕ و ماڵاتی لێڕادەگیرێت.
2 – جێگەی پشوودان و مانەوەی شەوی ڕاوچی.
شەوگەڕ/şewgeř: نتـ:[ بابا][ شەو+ گەڕ]
1 – جەزایەرچی، پازگر
2 – جۆرە مارێکە
3 – ئەوەی لەخەودا دەتاترسێنێت و هارات بۆ ناکرێت.
4 – هەر گیانلەبەرێک بەشەو بگەرێت؛ نموونە وەک شەمشەمەکوێرە.
شەوگەرد/şewgerd: ن:[ فە]
1 – پاسەوانی شەو، کێشکچی شەو( شار)، شەوگورد، ڕێبڕە
2 – جۆرە مارمێلکێکە.
شەوگەردان/şewgerd: ن: ئەوەی کە بەشەودا دەگەڕێت یان دەسووڕێتەوە.
{
لەدووری تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە نالی وا لە حالاتی میحاقی ماهی نەودایە
}{ نالی}{ فەرهەنگی دیوانی شاعیران، ل، ٦١٣}
شەوگەردی/şewgerdî: ن:
شەوگڕ/şewgiř: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گڕ] چراخان.
شەوگورد/şewgurd: نتـ:
1 – شەوگەرد.
2 – ژوانی شەوانە.
شەولەوەڕ/şewleweř: نتـ:[ شەو+ لەوەڕ] شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن شیوەخووار : لەوەڕێکە بەشەو بکرێتەبەر ووڵاخ و ئاژاڵان.
شەولێگەریاگ/şewlêgeřayg: نتـ: شەولێگووم بوو : کەسێکە لێی شێوانێت و نەزانێ چەندی شەوێیە.
شەومەنە/şewmene: نتـ:[ هـ][ شەو+ مەنە( مەننە)] بەیات، پەزێرە، شەوەسارە، شەوبات، شۆومەنی : چێشتی ماوەوەی شەو.
شەومەندە/şewmende: نتـ:[ هـ] شەومەنە.
شەومەهی/şewmehî: نتـ:[ فە] مانگەشەو.
شەومیزی/şewmîzî: نتـ:[ نخ] کەمەرشلی، میزەڵی.
شەونامە/şewname: نتـ:[ شەو+ نامە] ئاگادارينامەی بڵاوکراوە بەشەو.
شەونەخەوتوو/şewnexewtû: ن:
شەونەخوس/şewnexus: نتـ:[ ئەردە] شەوبێدار.
شەونەخوسی/şewnexusí: نچ:[ ئەردە] شەوبێداری.
شەونەورۆز/şewnewroz: نتـ: [ کات] شەوی سەری ساڵی تازەی کوردیی.
شەونخوون/şewnixûn: نتـ: شەوبێدار : کەسێکه شەو له خەو هەستێت و نەنوێتەوه.
شەونخوونی/şewnixûnî: نچ: شەوبێداری، شەوخوونی، شەڤجوونی، شەونوخوونی : بەشەو لەپڕرا بەسەر دوژمن یان جێگایەکی دادان.
بريتی لەشەونەنوستن، ڕۆژکردنەوە، زيگار، شەڤوخووينی، شەوبێداری، شەوبەياری، شەونخووسی، شەونخوونی، شەونوخوونی، شەونشينی.
شەونشین/şewnişîn: نفا:[ شەو+ نشین( )] شەوبێدار.[ ئینگـ : night awake, night up, night unsleeping]
شەونغوون/şewniẍûn: نتـ: شەویەڵغار، شەونخوون، چەپخون.
شەونوێژ/şewniwêj: نتـ:[ ئاین] نووێژێکە لەبەشی دووایی شەوێدا بکرێت لە دوای نووستن و هەستانەوە.
شەونوێژی/şewniwêjî: نچ:[ ئاین] کردنی نووێژێکە دوای نیوەشەودا ئەنجام دەدرێت.
شەونیا/şewniya: ن: گەنج : پارە یان خشڵێکە بەشەو لەژێر خاكێدا بیشارنەوە یان نیشانەیەکە بەشەو بکرێت یان چشتێك بەنیشان دابنراێت.
شەووگ/şewug: ن:[ ئەردە] بەردی شەوە.
شەو و ڕۆژ/şew û řoj: ن: بەشەو و بەڕۆژ، بەردەوام، بێپسانەوە، پەيوەستە، لەسەريەک، هەموودەم _ هەمی دەمی، هەميشه.[ ئینگـ : night and day]
شەو و ڕۆژ لێتێکچوون/şew û řoj lêtêkçûn: کتپ: شەو و ڕۆژ لێشێويان، شەو و ڕۆ و نەگمبيەی، گيرۆدەی خەم و په ژارەی زۆربوون.
شەو و ماکووک/şew û makûk: نتـ: بۆرجی ئەستێران.
شەوهەینیانە/şewheynyane: نتـ:[ شەو+ هەینی+ ئانە] شەوجومعانە.
شەوێن/şewên: ن: مۆڵدانی ئاژەڵان بەشەو لە چۆڵێ.
شەوێنە/şewêne: ئاکتـ:[ هـ] بەشەودا
شەوێوە/şewêwe: ئاکتـ:[ هـ] لەشەوەوە.
شەویاو/şewyaw: نتـ:[ هـ] شەوتا، تای شەو.
شەویاوای/şewyaway: کتن: شەوگەیشتن.
شەوی/şewî: نچ:[ شەو+ ی] بەشەو، شەوەکی.[ لا : Nocturnal]{ پەزیشکی، ل، 224}.
1 – [ پۆشاك] کراس : هەر چشتێکی شەوێ کەوتبێتە ڕۆژێ.
:: ئەم چێشتە شەوییە.
2 – بەيات، پەزيرە، پەسيرە، چيوەرۆک، شەڤی، شەوپاتە، شەوماندە، شەوموندە، شەومەن، شەومەندە، کارتۆ، کتووت.
شەوی بووکێنی/şewî bûkênî: نتـ:
شەوی بین/şewî bîn: نتـ:[ کباک] ووشک بوون و پێگەێشتنی گوڵی دانەوێڵە لەپێش کاتی خۆیدا.
شەوی پەردە/şewî perde: نتـ: شەڤەستان.
شەوی تاریک/şewî tarîk: نتـ:[ کباک] ئەنگوستەچاو، تاريكەشەو، شەڤەڕەش، شەوی تار، شەوی تاری.
شەوی جەژن/şewî cejin: نتـ: شەوی جێژن، شەوی گێژنە.
شەوی شێعر/şewî şêäir: نتـ: ئێوارە شيعر : کۆڕی شیعر.
شەوی نەورۆز/şewî newroz: نتـ:
شەوی یەکەم/şewî ýekem: ن:
شەوی یەڵدا/şewî yeľda: نتـ:[ شەو+ ی+ یەڵدا] شەوزستان، شەوزمسان، شەوۆزمسانی، شەوی چلە، شەوی شووتی شکان، شەوی هەنی شکان، شەويەلدا، شەوی زستان، يەکەم شەوی زستان.
شەوی ڵیغار/şewî ľiẍar: نتـ: شەونخوون.
شەوین/şewîn: ئانتـ:[ جا][ شەو+ ئین]
1 – شەوئاژۆ : مەڕ بە شەو لەوەڕاندن یان لەوەڕی ئاژەڵان لە جۆڵ و کێوان.
2 – نۆبەت بەشەو گرتن
3 – شەوێکی خۆشە لەبەهاراندا، کە باران باریبێت و خۆشی کردبێتەوە.
ئەرکی شەو/erkî şew: نتـ:
بەشەو/beşew: ن: بەدرێژايی شەوێ، شەڤی.
بەشەوان/be şewan: ن: بەشێوان، شەڤانە.
بەشەو درەوشەر/be şew direwşer: نفا:[ بە+ شەو+ درەوشەر( درەوشان)]
پاسەوانی شەو/pasewanî şew: نتـ: جەزايەرچی، چۆکدار، چەرخەچی، حەساس، حەسحەس، سەلمانپيسە، عەسعەس.
پەلاماری شەو/pelamarî şew: ن: بەشەوچوونەسەر، بەشەوانه پەلاماردان، شەبەيخوون لێدان، شەويەلغارکردن، لەناکاو هێرش کردنەسەر لەشەودا.
ڕێبواری شەوانە/řêbiwarî şew: نتـ: شەڤڕۆ، شەوڕەو.
ژنی شەوگەڕ/jinî şewgeř: نتـ: ژنی هەرزە، لەشفرۆش.
شەرابی شەوێ/šerabî şewêş: نتـ:
کردنەشەو/kirdine şew: کتپ:[ کردن+ ئە+ شەو]
نانی شەو/nanî şew: نتـ: نانی شێوان.
.
.
________________________
شەوە/şewe: ن:[ هـ] شەو.
شەوەبەردەی/şewe: کتن:[ هـ][ شەو+ ئە+ بەردەی] شەوەبردن.
شەوەدییەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ دییەی] شەوەدیتن.
شەوەکەردەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ کەردەی] دروست کردنی شەوە.
شەوەگرتەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ گرتەی] شەوەگرتن.
شەوە وێنای/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ وێنای] شەوە بینین.
.
.
.
.