پەیمان/peyman: کتپ:[ هـ][ پهـ: پەیمان][ ئینگـ : Pact ]
1 – ئەمەگ، بەخت، بەڵێن _ بەڵێنی، بەینەت، بریە، بیار، پێمان، تەی، دەستەبەری، دەستگیری ، ڕێكەوتنامە، سامە، سۆست، شون، شەرت، عەهد( عهد)، قەرار( قرار)، قەول _ قەوڵ، قەولوقەرار، گرێدانک، گفت _ گفتە، مەرج، میجاز، واد _ وادە _ وەعدە( وعد)، هەرێ _ هەرێنی، هەڤبەست.
2 – پرۆژە.
3 – سەردەم.
پەیمانە/peymane: نتـ:
1 – پەیمان، بەڵێن، هەرێ _ هەرێنی، بایە، ژووان .
2 –[ تشت] بارە، پەرداخ، پێوانە، کاسە، کێس.
3 – ئەیار : پێوانەیێکە بۆ پێوانی دانەوێڵە بەمەن و کەوێژ و چتی تر.
{
هەتا نەبیە خاکی مەیخانە
مەڵێ ساقی بێنە پەیمانە
}{ وەفایی}.
پەیمان بەس/peyman: نفا:[ هـ] پەیمان بەست : ئەو کەسەی هەڵدەستێت بە بستنی پەیمان.
پەیمان بەستەی/peyman besitey: کتپ:[ هـ][ پەیمان+ بەستەی] پەیمان بەستن.
پەیمان بەستن/peymanbestin: كتن: بەڵێندان _ بەڵین دای( هـ)، بڕیاردان، بریەدان، بەینەت دان، پەیمان دان، دەستەبەربوون، دەسو پەیمان، سۆزدان، سۆستدان، شەرتکردن، شەرت کەردەی، عەهد کردن، قەراردان _ قەراردای ( هـ)، قەولدان _ قەوڵدان، گرتنەبەر، گفتدان، گفتەدان، لەخۆگرتن _ وەخۆ گرتن، وادەدان، وادەدای( هـ)، هەرێنی : ڕێك كەوتن لەپەیمانداریدا.
پەیمان بردنەسەر/peymanbirdineser: كتن: بەڵێن بردنەسەر _ بەڵێنی بردنەسەر، سۆزبردنە سەر، شەرت بردنەسەر، عەهدبردنە سەر، قەراربردنەسەر، قەول بەجێگەياندن، قەوڵ بردنەسەر، مەرج بردنەسەر، وادەبردنەسەر، وەعدەبردنەسەر.
:: هیوا بێ بەختە، پەیمانی خۆی ناباتەسەر.
پەیمان پێدان/peyman pêdan: كتن: سۆزپێدان.
پەیمان جێبەجێكردن/peyman cêbecê kirin: كتپ: بەڵێن جێبەجێكردن.
پەیمان دان/peymandan: كتن: پەیماندان، دەستەبەربوون، سۆزدان، لەخۆگرتن، پەیماندان، بڕیاردان و خۆگرتن.
پەیمان دانان/peyman danan: كتن: پەیمانبەستن، قەراردانان.
پەیمان ڕاگر/peyman řagir: نفا: بەڵێنڕاگر.
پەیمان ڕاگرتن/peyman řagirtin: كتن: بەڵێن ڕاگرتن.
پەیمان شكاندن/peyman şikandin: كتپ: بەڵێن شكاندن.
پەیمان شكێن/peyman şikên: ئانفا:[ پەیمان+ شكێن( شكاندن)] ئەمەگ نەناس، بەدقەول _ بەدقەوڵ، بێئامان، بێئەمەگ، بێبەخت، بێبەڵێن، بێبەينەت، بێپەيمان، بێشەرت، بێشەرت و بەقا، بێشەرت و پەيمان، بێشەرت و وەفا، بێقەول، بێوەفا، عەهدشکێن، غەددار، قەرارتێکدەر، کامباخ، کەمباخ، واده بەدرۆ _ وەعده به درۆ : كەسێك لە بەڵێن و گفتی خۆی لە ژێر پێ بنێت.
پەیمان شكێنی/peyman şikênî: نچ: ئەمەگ نەناسی، بەڵين بەجێنەهێنان، بەڵێن مارای، بەڵێن مەردەی، بێئەمەگی، بێبەڵێنی، بێشەرتی، بێنمەکی، بێوەفايی، پشت ده بەڵێن کردن، پەيمان شکاندن، غەدداری، ڤەفر، کامباخی، لادان لەپەيمان، نمەك نەناسی، وەفانەکردن بەوادە، هلشاندن : كاری كەسی پەیمانشكێن.
{
لە ناو كوردا نەبوو پەیمان شكاندن
لە كوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشكێنی
}{هێمن}.
پەیمان شكێنەر/peyman şikêner: نفا: گفتشكێنەر.
پەیمانكار/peyman kar: ئانفا:[ پەیمان+كار( كردن)] بريەکار، بەڵێندەر، پەيڤدار، قۆنتراتچی، کار بە قەباڵگر، کۆنتڕاتچی، کۆنتڕاتکار، مەختەکار : كەسێك كە ئەنجام دانی كارێك لە بەرابەر پارەیەكی دیاریكراو جێبەجێ دەكات.
پەیمانگا/peymanga: نتـ:[ پەیمان+ گا] ئامۆژگا.
پەیمان گرتن/peyman girtin: كتن: گفتدان.
پەیمان لەسەر بەستران/peyman leser bestiran: كتپ:
پەیمان لەسەر بەستراو/peyman leser bestiran: نفا: داندراو _ دانراو، مەرج( شەرت) لەسەرکراو.
پەیمان ماڕ/peyman mař: نفا:[ هـ] پەیمان شکێن.
پەیمان ماڕای/peyman mařay: کتپ:[ هـ] پەیمان شکاندن.
پەیماننامە/peymannane: نتـ:[ پەیمان+نامە] بەڵێننامە، هەڤالبەندی : نووسراوەیەك كە بەڵێن و پەیمان و مەرجی بەرێوەچوونی تێدا نووسراوە.[ ئینگـ : Treaty].
پەیمان نەشكاندن/peyman şikandin: كتپ: بەڵێن ڕاگرتن، شەرت ڕاگرتن.
پەیمان نوێ كردنەوە/peyman nwê kirdinewe: كتن: سەرلەنوێ ڕاگەیاندن ودەربڕین بۆدرێژەدان بەپەیمان و بەڵێنێك كە پێشتر بەستراوە.
پەیمان وەرگرتن/peyman wergirtin: کتن:[ پەیمان+ وەرگرتن] بڕيار وەرگرتن، بەڵێن وەرگرتن، بەينەت وەرگرتن، دەستەبەرکردن، سۆز وەرگرتن، عەهد وەرگرتن، قەرار وەرگرتن، قەول وەرگرتن، گفت وەرگرتن، واده وەرگرتن، وەعد وەرگرتن.
پەیمان هەبوون/peyman hebûn: کتن:[ پەیمان+ هەبوون] بەڵێنداربوون، خاوەن بەڵێنی بوون، شەرت هەبوون، عەهد هەبوون، قەرار هەبوون.
پەیمانی/peymanî: نچ: پەیمانی ، بڕیە، هەرێنی، ژووان، هەرێ، گفت.
پەیمانی ئاكاری/peymanî akarî: نتـ: ڕێسا هەڵسوكەتی نەگۆ [ ئینگـ : behaviour contrcting].
پەیمانی ئاشتبوونەوە/peymanî aştbûnewe: نتـ:
پەیمانی ئاشتی/peymanî aştî: نتـ:[ رامیا] بەڵێننامەیەك كە دوو یان چەنند دەوڵەتی لایەنی شەڕ پێكی دێنن و هەل و مەرجی ئاشتی تێدا دەگونجێنن.
پەیمانی بازرگانی/peymanî bazirganî: نتـ:
پەیمانی دوو لایەنە/peymanî dû layene: نتـ:
پەیمانی کۆن/peymanî kon: نتـ:[ ئاین][ پەیمانی+ کۆن] بیبلی جووان، تەورات.[ ئینگـ : New Testament].
پەیمانی ناهاوتا/peymanî nahawta: نتـ:[ پەیمان+ی+ نا+هاوتا][ unequal treaties].
پەیمانی نوێ/peymanî nwê: نتـ:[ ئاین][ پەیمانی+ نوێ] بیبلی دیانان، ئینجیل( ڤانجێل).[ ئینگـ : Old Testament].
هاوپەیمان/hawpeyman: نتـ:[ هاو+ پەیمان]
.
.
___________________
پەیمان/Peyman: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێیینە.
:: بناسە دەنگی غەریبی، بە دەنگی هونەرمەند پەیمان عومەر.
.
.