هەڵلووشان/heľlûşan: کتن:[ هەڵ+ لووشان] دەمپێوەنان و خستنەناو گەروو بەمژین، هەڵلووشین.
:: هەژدیها هەڵیلووشی.
:: ئەو گشت شۆربایەی هەڵلووشی{ هەمبانەبۆرینە، ل، }
هەڵلووشین/heľlûşîn: کتن:[ هەڵ+ لووشین] دابلاندن( كباک)، داهێنان، قووتدان.[ ئینگـ: degluttition]
بەرد هەڵلووشین/berd heľlûşîn: کتن:[ بەرد+ هەڵلووشین]
{
ئەم دەف و تەپڵ و دمەک لێدانە
ئەی خەڵیفە پەسەندی شەرع نییە
تیغ لە خۆدان و بەرد هەڵلووشین
هیچ دەخڵی بە ئەسڵ و فەرع نییە
وا ئەزانم ئەمانە تۆ ئەیکەی
غەیری ئادابی ئەهلی سەرع نییە
}{ زاری ، ڤەژین }
.
.
.
.