باشوور/başûr: ن:[ جێۆ] خواروو، راژێر، ڤەرۆج : veroc ( زازایی)، وەشت : یەکێکە لە چوار ئاراسته سەرەکیەکانی جێۆگرافیا کە دەکەوێتە نێوان ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا لە لای خوارەوە. >< باكوور .[ ئینگـ : South ].
باشووری رۆژهەڵات/başûrî rojheľat: نتـ:[ جێۆ] خوارووی خۆرهەڵات[ ئینگـ : ( Southeast (SE]
باشووری رۆژئاوا /başûrî rojawa: نتـ:[ جێۆ] خواروی خۆرئاوا . [ ئینگـ : ( Southwest (SW]
باشووری موگناتیسی/mugnatîsî: نتـ:[ فیز][ باشووری+ موگناتیس].[ ئینگـ : Magnetic south]
باشووری/başûrî: ن:[ جێۆ][ باشوور+ ئی] هەر شتێك پەیوەندە بە باشوورەوە هەبێت.
باشووریی/başûrîy: نچ: هەر شتێك پەیوەندە بە باشوورەوە هەبێت.[ ئینگـ : southern]
.
بای باشووریی/başûrîy: نچ: هەر شتێك پەیوەندە بە باشوورەوە هەبێت.[ ئینگـ : south wind ]
جەمسەری باشوور/cemserî başûr: نتـ:[ جێۆ] جەمسەری خواروو.
کرمانجی باشوور/kirmancî başûr: نتـ: شێوەزاری گەرمیان و گەرمەسێر و لەک کەلهور و فەیلی، یان پەلەوانی یان پەهلی.
:: فەرهەنگی باشوور.
نیوەگۆی باشوور/nîwe goy başûr: نتـ:[ جێۆ][ نیو+ ئە+ گۆی+ باشوور] ئەو ناوچانەیە کە دەکەوێتە باشووری ھێڵی ئیستواوە. [ ئینگـ : Southern Hemisphere]
.
.
.
.
{ کەمالنامە، ل، 234}