ئەندێش/endêş: ن:[ هـ] ئەنڎێش. 

ئه‌ندێشه ¹ ‌/endêşe: ن:  

1 – تارمایی، نه‌دیو، پۆنج : مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆ‌ڤ هه‌ست به‌ بینینی دیمه‌نێک بکات بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستیدا هه‌بێت، یان هه‌ست بکات که‌ گوێی له ‌ده‌نگه‌ به‌ڵام ده‌نگیش نیه‌. ئه‌م جۆره‌ ئه‌ندێشانه‌ش تووشی مرۆ‌ڤی ساغیش ده‌بێت. بۆ وێنه‌ که‌ مرۆ‌ڤایەتی هه‌بێت یا له‌ ئه‌نجامی تریاک کێشاندا تووشی ده‌بێت.  

2 –  خه‌یاڵ، وێنا.

ئه‌ندێشه‌کردن/endêşekirdin: کتپ: [ ئه‌ندێشه‌+ کردن] پۆنج کردن، خه‌یاڵکردن.  

ئه‌ندێشه‌کێش/endêşekêş: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ کێش( کێشان)] خه‌یاڵاتی.  

ئه‌ندێشه‌گا/endêşega: نتـ:[ ئه‌ندێشه‌+ گا] جێگه‌ی خه‌یاڵ، واق.  

ئه‌ندێشه‌هێنه‌ر/endêşehêner: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ هێنه‌ر( هێنان)] ئه‌و داروو و ده‌رمانانه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌ندێشه‌ و ویره‌( خه‌یال) بۆ وێنه‌ ( کانه‌بیس) جۆرێکه‌ له‌ تریاک.

ئه‌ندێشه‌یی/endêşeyî: نچ: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندێشه‌ وه‌ هه‌بێت.

ئه‌ندیشتن/endêştin: کتن: ئه‌ندێشه‌کردن.

.

.

_______________________

ئه‌ندێشه ² ‌/endêşe: ن: ئایدیا، بیر، بیرۆکه‌، تێرامان، هزر.

ئه‌ندێشه‌کردن/endêşekirdin: کتپ:[ ئه‌ندێشه‌+ کردن] 

1 – بیرکردنه‌وه‌، تیارامان، ڕامان، راوێچکه‌ _ راوێشکه‌.

2 – په‌ند وه‌رگرتن.  

ئه‌ندێشه‌کێش/endêşekêş: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ کێش( کێشان)] هۆگری بیرکردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خووی به‌بیرکردنه‌وه‌وه‌ گرتووه‌.  

ئه‌ندێشه‌گا/endêşega: نتـ:[ ئه‌ندێشه‌+ گا] بیردان.  

ئه‌ندێشه‌گر/endêşegir: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ گر( گرتن)] هزرڤان، خاوه‌ن هزر، بیرکه‌هره‌وه‌، دوورنوار.

ئه‌ندێشه‌گرتن/endêşegirtin: کتن:[ ئه‌ندێشه‌+ گرتن] بیرکردنه‌وه‌، تێفکرین.

ئه‌ندیشه‌گیر/endêşgîr: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ گیر(گرتن)] جێی سه‌رنج، گیرا.  

ئه‌ندێشه‌مه‌ند/endêşemend: نتـ:[ ئه‌ندێشه‌+ مه‌ند] بیرمه‌ند، بیرڕووناک، تێبین، تێراماو له‌ بیر و ئه‌ندێشه‌.

ئه‌ندێشه‌مه‌ندی/endêşemendî: نچ:[ ئه‌ندێشه‌+ مه‌ند+ی] بیرمه‌ندی، بیرڕووناکی، تێبینی.

ئه‌ندێشه‌یی/endêşeyî: نچ: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندێشه‌ وه‌ هه‌بێت.

ئه‌ندیشتن/endêştin: کتن: ئه‌ندێشه‌کردن.

بێئەندێشە/endêşe: ئانتـ:[ بێ+ ئەندێشە] شادمان، بێ باک، بێ ئازار. 

چارەئەندێش/çareendêş: نتـ:[ چارە+ ئەندێش] کەسێک بیر لە کارێک بکاتەوە و چارەی بۆ بدۆزێتەوە.{ گۆڤەند، ل، 320}.

دوورئەندێش/rendêş: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئەندێش] دوورئەنڎێش : كەسێكە زۆربیر لە ئەنجامی چشت بكاتەوە.

دوورئەندێشی/rendêşî: نچ:[ هـ][ دوورئەندێش+ ی] دوورئەنڎێشی.

.

.

____________________

ئه‌ندێشه ³ ‌/endêşe: ن: گومان، ترس، نیگه‌رانی، خه‌م، که‌سه‌ر، لالێکردنه‌وه‌‌.

ئه‌ندێشه‌خواردن/endêşexwardin: کتپ: [ ئه‌ندێشه‌+ خواردن] 

1 – خه‌مخواردن.   

2 – ترس هه‌بوون.  

ئه‌ندێشه‌کار/endêşekar: نفا:[ ئه‌ندێشه‌+ کار( کردن)] ئه‌ندێشه‌ گر. 

ئه‌ندێشه‌کردن/endêşekirdin: کتپ: [ ئه‌ندێشه‌+ کردن] 

1- هه‌ست به ‌ترس کردن، ترسیان.  

2 – خه‌مخواردن.  

ئه‌ندێشه‌ناک/endêşenak: نتـ:[ ئه‌ندێشه‌+ ناک] نیگه‌رانی هێنه‌ر، جێگه‌ی ترس وگومان، ترسناک. 

ئه‌ندێشه‌ناکی/endêşenakî: نچ:[ ئه‌ندێشه‌+ ناک+ ئی] ترسناکی.

ئه‌ندێشه‌یی/endêşeyî: نچ: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندێشه‌ وه‌ هه‌بێت.

ئه‌ندیشتن/endêştin: کتن: ئه‌ندێشه‌کردن.

.

.

.

.