واق/waq: ن: ئاوەز.

واق/waq: ئان: سەرسووڕماو، سووڕ، شاش، مات، هۆت.

واقمان/waqman: کتن: پەشۆکان، بشکڤین، حەپەسان، سەرسووڕمان، سەرگەردان، سەرلێشێوان، سووڕمان، هییرمان.   

واقماو/waqmaw: ئانفا: مەدهۆش.

واق ووڕ/waquwiř: نتـ:[ واق+ ووڕ] تاساو، تەبا( کباک)، سەرگەردان، مات.

واقووڕمان/waquwiřman: کتن:

1 – بشکڤین( کباک)، بەهتین.

2 – ئاوەز لە مێشک دا نەمان.

واقووڕماندن/waqwiřmandin: کتپ: ئاوەز لە مێشک دا نەهێشتن.

واقووڕمان کردن/waquwiřman kirdin: کتپ: بلبسیین( کباک)، بەهتاندن( کباک)، پشکزان، بشکڤاندن _ پشکڤیین، تاساندن، تێڕامان، دەلیان، دامان،  سەرگەردان.  

واقووڕماو/waquwiřmaw: کتن: پەشۆکاو.  

.

.

_______________

واق/waq: ن:[ دەنگ] دەنگێکە زۆر لە گیانلەبەران دەریدەبڕین وەک، مراوی، چەقەڵ، ڕێوی. [ ئینگـ : quack]

واقاندن/waqandin: کتپ:[ دەنگ] واقەواق کردن، واقانن. [ ئینگـ : quacking  ]

دەواقێنێت/dewaqênêt: ف:[ دەنگ]

:: مراوییەکان دەواقێنن.

:: ڕێوی دەواقێنێت.

واقەواق/waqewaq: نتـ:[ دەنگ]

1 – دەنگی چەقەڵ و ڕێوی.

2 – دەنگی منداڵی ساوا.

واقەواق کردن/waqewaq kirdin: کتپ:[ دەنگ]

واقێن/waq: ن:[ دەنگ][ کباک] مرقەمرقی کەروێشکە.

.

.

.

.