خەرج/xerc: ن:[ ئاب][ ع : خرج]
1 – دەست هەق، مز.[ ئینگـ : Fee ]
2 – تێچوون، کرێ.[ ئینگـ : Cost, Expense، ]
3 – ئەرك، باج و خەراج، سەرانە، بدەهم( کباک) : ئەوە پارەی پیاوی میری لە خەلکی دەستێنت : باجی دەوڵەت. [ ئینگـ : Duty]
4 – باژ، پیتاک، خەراج، دارای، خووە _ خووێک، پاسەوانە : ئەوەی میری لەسەرکاڵای بیانی دەیسێنێت.
5 – گوزەران.
6 – بەکاربەر.
خەرجکەر/xercker: نفا:[ ئاب] دەستبڵاو، گوزەرانکەر.
خەرجانە/xercane: نتـ: تێچووانە.
خەرج بوون/xercbȗn: کتن:[ ئاب]
خەرج ڕەها/xerc řeha: نتـ:[ ئاب] تێچوون ڕەها.
خەرج و دەخل/xerc ȗ dexil: نتـ:[ ئاب] تێچوون و سوود.
خەرج و بێگار/xerc ȗ bêgar: نتـ:[ ئاب]
خەرجکراو/xerckiraw: نفا:[ ئاب] کارکراو ، مەزاختی.
خەرجكردن/xerckirdin: کتپ:[ ئاب]
1 – پارەبەشت دان، چوواندن.
2 – بەخت کردن.
3 – بەکاربردن، بەکارهێنان، سوودلێوەرگرتن، هلهلاندن.
خەرج و دەخڵ/xerc: نتـ:[ ئاب] مەسرەف( تێچوو) و دەرامەت.
خەرجی/xercî: نچ:[ ئاب] مەزاخت، مەزاختن.[ ئینگـ : Expenditure ].
1 – بژێوی : مەسرووفی ڕۆژانە یان مایەی پێ گووزەراندن.
2 – تێچووی.
3 – هەموانی : نانی خەرجی، نان بۆ گش لا.
4 – گۆبەرۆک.{ هەژار، ل، 262}.
خەرجی کردن/xercî kirdin:
خەرجی دان/xercîdan:
خەرجی پرۆتێست/xercî pirotêst: نتـ:[ ماف][ ئینگـ:Protest costs]{ ن. تاڵەبانی، ل، 33}.
خهرجی زیاده/xercî ziyade: نتـ:[ ئاب] فرهبوونهوهی نرخ.[ ئینگـ : Additional charge ].
خەرجی سەفەر/xercî sefer: نتـ:[ ئاب] تێچوونی گەشت.
خەرجی گۆڕاو/xercî gořaw: نتـ:[ ئاب] تێچوونی گۆڕاو: تێچوونێک کە ڕاستەوخۆ ببزووێت دەگەڵ گۆانکاری بەرهەمهێنراوی.
خەرجی خۆڕایی/xercî xořayî: نتـ:[ ئاب] خەرجی ناپێویست، بەرج( ل).
.
.
_______________________
خەرج ² /xerc: ن: درڕەو : بەنداوی ئاوی جۆگە و چۆم.
.
.
______________________
خەرج ³ /xerc: ن: گولابەتوون : شریت یا قەیتانی ئاوریشمە کەلە سیخمەی کوردی و کڵاوی ژنامی پێ دەرازێندرێتەوە. بەتایبەت لە ناوچەی کەرکووک و موکریان{ گیوی، ل، 358}.
.
.
.
.