کێو/kêw: ن:[ جێۆ]
1 – بەن، جەبەڵ _ جەوەڵ، شاخ، کاو، کەش، کۆ : ko ( زازاکی)_ کۆهـ _ کۆی، کێف، کێلی، ماهـ : چیای بەرز : لە ئەنجامی ڤولکانی جێۆلۆجییەوە دروستبووە.[ ئینگـ : mountain ]{ خاڵ، ل، 389}
ووردەکارییەکانی دیاردەی کێو | |
بنار | دامێنی جێا |
بێرم | |
پرژە | |
خەرەند | |
کەپک | |
كەژ | |
لاجان | |
لووتکە | |
مەزرا |
2 – سەفان : زنجیرەی کێوان.{ گیو، ل، 802}.
:: کێو بە کێو ناگات، مرۆڤ بە مرۆڤ دەگات.{ پپ}
کێوات/kêwat: ن: ناوچیا، کۆسار، کۆساران.
کێوپارە/kêwpare: نتـ: کۆسار، کێووستان.
کێوسات/kêwsat: ن: کوێستان.
کێوسار/kêwsar: ن: کێوات : شوێنی شاخاوی.
کێوسان/kêwsan: ن:
1 – کێوات.
2 – کوێشتان : جێگەی بەفرگر و سارد.
کێولان/kêwlan: ن: کێوات.
کێوماڵ/kêwmaľ: نفا:[ کێو+ ماڵ( ماڵین)] بەکۆمەڵ گەڕان بدووی تشتێکدا.
:: کێوماڵمان کرد، رێویمان پەیدا نەکرد.
کێووستان/kêwustan: ن: کوێستان.
کێوی/kêwî: نچ: کۆڤی _ کووڤی، سەربەکێو، شاخی، : هەر تشتێک پەیوەندی بە کێوە وە هەبێت.
1 – جۆو، ڕووێل، کووی، هەڵە : ڕووەکێک یان زیندەوەرێک کە هەر لە کەژ و کێو دا بێت. >< کەوی ، ماڵی.
2 – [ مجـ ] سڕ : بریتییە لە مرۆڤی سرکی سڵکردوو لە تشت.
کێویلە/kêwîle: نتـ:[ کێوی+ لە]
1 – کێفیلە : گیاو بەری خۆرسک یان سەوزایی و دار و درەختێکە کە لە دەشت و کێو ڕوابێت و بەدەست نەنێژرابێت.
2 – تەپاڵەی دەشتی.
کێوی ئاگرپژێن/kêwî agirpijên: نتـ: کێوی ئاگر پژێن : کێوی ڤۆلکان.
کێوی ئاگرفشان/kêwî agirfişan: نتـ:
.
.
__________________
کێو/kêw: ئمـ: کام کەس لە ئێوە. { هەژار، ل، 680}
کێوە/kêwe: ئمتـ: بۆ کوێ.
.
.
___________________
کێو/kêw: ئان: پشتخووار. کەمەر.{ گیو، ل، 802}.
.
.
.
.