شاخ/şax: ن:[ جێۆ][ پەهلەوی : şāk ] بەندەن، چیا، کەژ، کۆو( ل)، کێو : چیایەکە هەمووی بەرد بێت یان بەردی زۆر بێت.[ ئینگـ : montain, Peak]. 

:: هاڕەی شاخ.

شاخانە/şaxane: نتـ:[ ئاب] پارەیەکە لە خاوەند ماڵات و ئاژەڵ دەسێندرێت بەڕانبەر بە لەوەڕی شاخ. وەك : مەڕانە، بزنانە، کوودە( ل، کهـ)، شامشار : لە لایەن ئاغا و میری یەوە.

شاخاو/şaxaw: ئانتـ:[ شاخ+ ئاو] جێگایەکە شاخ و کێوی زۆر بێت وەك کوردستان.

شاخاوی/şaxawy: ئانتـ:[ شاخ+ ئاوی]

1 – ئەوەی پەیوەندی بەشاخەوە هەبێت.

2 – ناوچەیەک کە پڕ لە چیا و شاخ بێت.  

شاخەوان/şaxewan: نتـ:[شاخ+ ئەوان]

1 –  چیاڤان، ڕاژەوان، بەردەوان.

2 – ناوە بۆ کوری نێرینە. 

شاخەوانی/şaxewanî: نچ:[ شاخەوان+ ئی] چیایی، کێوی.  

شاخەوشاخ/şaxe û şax: نتـ: بانەوبان

شاخەوشاخ کردن/şaxe û şax kirdin: نتـ: بانەوبان کردن. 

شاخەوورز/şaxeuwirz: ن:[ هـ، خۆ] شاخەوان : کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ.

شاخەوانی/şaxewanî: نچ: چیاڤانی.

شاخ بەشاخ پەرینەوە/şax be şax peřînewe: کتن: کێوبەکێو پەڕینەوە. 

شاخوڕ/şaxur: نتـ:[ کباك] چیای نزم و پڕدار و بەرد و زوغورد ، ڕەنگە شاخی وورد و گچکە بێت.  

شاخستان/şaxidtan: ئانتـ:[ شاخ+ ستان] شاخاوی.  

شاخی/şaxî: نچ:[ شاخ+ ی] چیایی، شاخاوی، کێوی : گیانلەبەر یان ڕووەکێکە هەر لە چیایاندا بێ وەکوو پلنگ و وورچ و ڕێواس و ئیتر..[ ئینگـ : montane]. 

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی شاخ

شاخی ئاگرین/şaxî agrîn: نتـ:[ شاخ+ ئی+ ئاگرین] ڤۆڵکان، چیای ئاگرین. 

شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ: شاخۆر. [ ئینگـ : Small mountain]. 

شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ:[ زیند] ئه‌سرۆچلک

شاخ ئاهو/şax ahu: نت:[ فار: ] شاخی ئاهوو، کەوان : بەڵێندانی شتێک کەوەدەست هێنانی مەحاڵ بێت.

شاخی بەفر/şaxî befir: نتـ:[شاخ+ئ+ بەفر] ئەو چیایەی لە بەفر ی کەوتوو دروست دەبێت. : Glacier. 

شاخی سەخت/şaxî sexit::

.

.

________________________

شاخ/şax: ن:[ زیند]

1 – ئاسرۆ، ئه‌سرۆ، سترۆ، ستروو، شه‌قۆن، قۆچ ( تور)، قۆلۆچ، کلۆچ : شاخه‌ی ئاژه‌ڵ  : پارچەیەک ئێسک دەکات بەسەر نێڕینەی ئاژەڵەوە دروست دەبێت، وەک: بەران، بزنەکێوی، گاو، ئاسکەکێوی. لە دێریندا شاخی بەران و ئاسکیان خۆش دەکرد بۆمەی تێاخواردنەوە، وەک پیا بەکاردەهێندرا. [ ئینگـ : Horn, Antler]. 

2 – شتێکی ڕەقە بە سەرپشتی هەندێ ئاژەڵەوە دەردێت.

3 – [ کۆن] دەفرێکە دارینە : باڕووتی تێدەکرێت و دەکرێتە مل.

4 – [ مۆسیقا ] جۆرە مۆسیقایەکە شەیپۆڕە.

شاخانی/şaxanî: ن: شەڕە شاخ، شەڕە قۆچ.

شاخاو/şaxaw: نتـ: جێی چرنووك لە ئەندام.

شاخ بەشاخ /şax be şax: نتـ:

1 –  شەرەقۆچ : بارێکە کە ئاژەڵی کێوی شاخ بەشاخ رەودەکەوت وەک ئاهوو، بزنی کێوی.

2 – جۆراوجۆر.

3 – پێکدا هەڵشاخانی دوو کەس. 

شاخدار/şaxdar: نتـ:[ شاخ+ دار]

1 – بەشاخ، قۆچدار، شاخین: بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.  

2 – [ مجـ] تەرەس :

شاخدار دەرکردن/şaxdar derkirdin: کتپ:

1 – سەر سوورمان، حەیرمان.

2 – شاخ دەرکردنی گیانلەبەران. 

شاخداری/şaxdarî: نچ:[ شاخدار+ ی] گەوادی، تەرەسی.  

شاخک/şaxik: نتـ:[ شاخ+ ک] شاخچە، شاخگچکە. 

شاخ کردن/şax kirdin: کتپ:[ شاخ+ کردن] ئەوەیە کە ئەسپ عەردوو دەستی بەرزدەکاتەوە و لەسەر پاشووەکانی دەوەستێنێت.   

شاخ نفیر/şax nifîr: نتـ:[ شاخ+ نفیر] بۆق، کەڵەشاخ، بۆڕی.  

شاخۆڵە/şaxoľe: ئانتـ: شاخی بچووک، شاخی گچکە.  

شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین ] شاخدار : بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.

.

شاخی شکاو/şaxî şikaw: نتـ:[شاخ+ئی+ شکاو(شکان)] چیای داشکاو.

شاخی هەستیار/şaxî hestyar::

شاخی درکاوی/şaxî diřkawî::

.

بە شاخ/be şax: ئان:[ بێ+ شاخ]

بێ شاخ/bê şax: ئان:[ بێ+ شاخ] بێ قۆچ، کۆڵ.

کەڵەشاخی ڕۆنی سەپانانە/keľeşaxî řonî sepanane: ئان:[ بێ+ شاخ] ئه‌سرۆلك

.

.

__________________________

شاخ/şax: ن:[ ڕوو] توولەی دار و گیا و بڕکانە.

شاخە/şaxe: ن: لقی دار و درەخت و چلی گیا.

شاخەخەفیاگ/şaxe xefiyag: نتـ:[ ئەردە] لکی دارێکە لە ژێر خۆڵ بندرێت و لە دوو سەری نهێندرێتە دەرەوە.  

شاخە و شاخ/şaxe û şax: نتـ:[ ] ئەم لک و ئەو لک.

شاخەی باردار/şaxey nardar: نتـ: لكی بەردار، شاخەیی پەیوەند.

شاخەی پەیوەن/şaxey peywen: نتـ:[ ئەردە] لكی بەردار.

شاخەی خەفیاگ/şaxey xefiyag: نتـ: شاخەخەفیاگ.

شاخەی مێو/şaxey mêw: نتـ: [ ئەردە] تەرز، توولەی مێوێ.  

شاخ و باڵ/şax û baľ: نت: لق و پۆپی درەخت.

شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین][ ڕوو] درەختی پڕ لە لقوپۆپ.   

.

.

_____________________________

شاخ/şax: ن:[ مێژ] ناوی گوند یان شارێکی کۆنی کوردانە، لە سەر باژیری جزیرە و بۆتاندا، لە چیای جوودێدا زۆر خۆش و ئاودارە هاوینگەیەکی دڵگیرە، گوو دێ بەهەشتی جیهانی جێی چیرۆکان.

.

.

____________________________

شاخاندن/şaxandin: ن:[ دەنگ] شریخەکردن، شیتاندن، چریکاندن، قیژەکردن، حێلاندن، شریخاندن.

شاخانن/şaxanin: ن:[ دەنگ] ساخاندن.

شاخە/şaxe: ن:

1 – [ دەنگ] دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی شاخ.

2 – [ دەنگ] قرمە، قرپە.

شاخەشاخ/şaxeşax: ئانتـ:[ دەنگ] چریکەچریک، شیتەشیت، شریخەشریخ.  

.

.

.

.