کێو/kêw: ن:

1 – بەن، جەبەڵ _ جەوەڵ،  شاخ، کاو، كەژ _ کەش، کۆ : ko ( زازاکی)_ کۆهـ _ کۆی، کێف، کێلی، ماهـ،  : چیای بەرز  : لە ئەنجامی ڤولکانی جێۆلۆجییەوە دروستبووە. [ ئینگـ : mountain ]{ خاڵ، ل، 389} 

2 – سەفان : زنجیرەی کێوان.{ گیو، ل، 802}. 

:: کێو بە کێو ناگات، مرۆڤ بە مرۆڤ دەگات.{ پپ} 

کێوات/kêwat: ن: ناوچیا، کۆسار، کۆساران. 

کێوپارە/kêwpare: نتـ: کۆسار، کێووستان. 

کێوسات/kêwsat: ن: کوێستان. 

کێوسار/kêwsar: ن: کێوات : شوێنی شاخاوی. 

کێوسان/kêwsan: ن: 

1 – کێوات. 

2 – کوێشتان : جێگەی بەفرگر و سارد.  

کێولان/kêwlan: ن: کێوات. 

کێوماڵ/kêwmaľ: نفا:[ کێو+ ماڵ( ماڵین)] بەکۆمەڵ گەڕان بدووی تشتێکدا. 

:: کێوماڵمان کرد، رێویمان پەیدا نەکرد. 

کێووستان/kêwustan: ن: کوێستان.  

کێوی/kêwî: نچ: کۆڤی _ کووڤی، سەربەکێو، شاخی،  : هەر تشتێک پەیوەندی بە کێوە وە هەبێت.

1 – جۆو، ڕووێل، کووی، هەڵە : ڕووەکێک یان زیندەوەرێک کە هەر لە کەژ و کێو دا بێت. >< کەوی ، ماڵی

2 – [ مجـ ] سڕ : بریتییە لە مرۆڤی سرکی سڵکردوو لە تشت. 

کێویلە/kêwîle: نتـ:[ کێوی+ لە] 

1 – کێفیلە : گیاو بەری خۆرسک یان سەوزایی و دار و درەختێکە کە لە دەشت و کێو ڕوابێت و بەدەست نەنێژرابێت. 

2 – تەپاڵەی دەشتی. 

.

کێوی ئاگرپژێن/kêwî agirpijên: نتـ: کێوی ئاگر پژێن : کێوی ڤۆلکان. 

کێوی ئاگرفشان/kêwî agirfişan: نتـ:

.

.

__________________

کێو/kêw: ئمـ: کام کەس لە ئێوە. { هەژار، ل، 680}

کێوە/kêwe: ئمتـ: بۆ کوێ. 

.

.

___________________

کێو/kêw: ئان: پشتخووار. کەمەر.{ گیو، ل، 802}.  

.

.

.

.