تاژی/tajî: ن:[ گیان][ پەهلەوی : تازییك. بیر : تازیك. فار : تازی. پەش : تازی. كباك : تاژی، تەحژی. ناو : تاجی، تانجی. زا : تاژی، تازی، تانزی] تانجی. تاجی، سەگی ڕاو : جۆرێك سەگە، لەشی باریك و لاقی درێژن، پێستی تەنك و ئاماڵ رووتە، تیژهەڵدێت و بۆ ڕاو ڕایدەگرن.
بەنێرەكەی دەڵێن گۆڵ
بەمێیەكەی دەڵێن دێڵ
دەترەكێ.
سێ تا یازدە تووتكی دەبێت كە كەمێك ژیوەڵە بوون پێی دەڵێن گوجووك.
دوای ساڵێك پێی دەڵێن شەك
ساڵی دوایی دەبێتە خەرت
.
تاژیەوان/tajyewan: نتـ، ئانتـ:[ تاژی+ ئە+وان] كەسێك كەئاگاداریی و چاودێریی تاژی بەدەستەوەیە، تاجیەوان، تانجیەوان.
.
قروسكەی تاژی/qiruskey tajî: نتـ:[ دەنگ][ قروسک+ ئەی+ تاژی]
.
.
.