لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤی، ڤێ | %I | wind |
:: جوڵانی با.
.
.
_________
بێ ² /bê: ن:[ زمان]
1 – ناوی دووەمین پیتە لە ئەلفبای زمانی کوردی بەشێوەنووسینی ئارامی و ئارامی و لاتینی یە(ب : B)، وە یەكەمین تیپی دەنگدارە لە زمانی کوردییدا.
.
.
__________
بێ ³ /bê: ن:[ ڕوو] بەهێ، بەی، بەیانە، بیهۆرک : میوەی داری بەی.
.
.
__________
بێ 4 /bê: ف:[ دۆخی داخوازییە لە کردار یان لێكەرەی(هاتن و ڕۆیشتن)، لە چاوگی ( ئەی : ya )دا داڕژاوە، لە گەردانی كاریش دا وەها خۆی دەنوێنێت.
:: بێم ( ب+ ئێ+ م) بام، وەرم.
:: دەبێ( دە+ ب+ ئێ)] وەرە، بەێه، بەو.
:: بێ بۆ ئێرە.
کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم | ||||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
بێم | بێین | بێت | بێن | بێ | بێن | |
بێمە/bê: جنتـ: بەبێ ئێمە.
بێمێ/bê: جنتـ: بۆی بێم
.
___________
بێ 5 /bê: ئاک:[ وێنە سادەكەی ( بێ)یەو وێنە لێكدراوەكەی (بەبێ)یە]
1 – بەجگە، بێجگە، جگە، ژبل، هی لە، بێژگە.
:: بێ تۆ دونیا كاولە.
:: بەبێ تۆ ناچمە سەفەر: لێرەدا نەرێی هاورێیەتی دەكات.
2 – لەپێش ووشەوە نەبوون دەگەیەنێت.
:: بێ پارە گوزەران ناكرێت،
:: بێ كارە هەموولێی بێزارە
لێرەدا نەرێی وجود دەكات.
:: ئاهەنگی بێ مۆسیقا ناخۆشە.
لێرەدا نەرێی بەشداربوونە.
:: كوتاڵەكەم بەبێ مقەست بڕی
لێرەدا نەرێی هۆ دەكات ( بە) داخوازی دەكات.
3 – پاش ووشە: بوێ، ببێ، واتادەدات.
:: ئەگەر وابێت دەبیێ پیاوێ چاك بێت.
4 – پیتی دەربواردن : بەبێ
:: ئەم ئەسپە بەبێ زینەكەی بەچەندە؟.
بێماد/bêmad: ئاک: ڕووگرژ.{ خاڵ، ل، }
بەبێ/bebê: ئاکتـ:[ بە+ بێ] بەتەنها، بێجگە.
:: بەبێ ئەو، پەنجە بە ئاو دا ناکات. (ئد) : هیچ کارێک بەبێ ئاگاداری ئەو ناکات.
تێبینی |
لەواتادا بەرانبەر ئامرازی نەرێ( a ، an)ی لاتینی و ئینگلیزی دەوەستێت وەک : asexual ،abnormal
ئەوجا زۆر بەوردی تەماشایی( ئامورتات) بكەن لە ئاڤێستادا بەواتای( نەمردنی) دێت. |
.
.
.
.