باس/bas: ن:[ع : بحث]
1 – دووان لەبابەت شتێكەوە
:: باسی كەس بەخراپە مەكەن.
:: هەباسە لەدیوان چ باسە؟.
{
باسی زولفی درێژ و چاوی بەخەو
نەباڕوە، بوەتڕی خەسرەو
}{ حاجی}.
2 – لێكولینەوەیەكی ووردی گشت لایەنە ، لەسەر كێشەیەك، كارێك، چشتێك : : تێم، بابەت، خاڵی سەرەکی. [ ئینگـ : Theme]
:: باسێكی دوور و درێژم لەسەر كۆلێرا خوێندەتەوە.
باسزان/baszan: نفا:[ باس+ زان( زانین)] مێژووزان.
باسكراو/baskiraw: نتـ:[ باس+ كراو( كردن)] گۆرین، باس لێكراو، لێدوواو، ناوبراو _ نێوبراو. پێژنا( كباك).
باس كردن/baskirdin: كتپ:[ باس+ كردن]
1 – گفتوگۆكردن لەسەر شتێك، كەسێك.
2 – كۆڵینەوە و ڕوونكردنەوە، بەیان كردن، ناوبردن لە مەتەستێك، لێدووان.
باس لێكردن/baslěkirdin: كتپ:[ باس+ لێ+ كردن] لێدووان لەبابەتێك، ناوبردن.
باسلێكراو/baslěkiraw: ئانفا: ناوبراو.
باسلێنەكراو/baslěnekiraw: ئانفا: ناونەبراو.
باسنامە/basmane: نتـ:
1 – نامیلكەیەكەكەچەندسەرگوزەشتەیەكی تێدابێت.
2 – دەلیل بەنووسین لەسەرئامرازێك.
باس و خواس/bas û xwas: نتـ: دان و سەند، دەنگ و باس
:: هەزارباس و خواسیان هەیە.
باس و خواس كردن/bas û xwas kirdin: كتپ: لێدواندن.
باس و خواس گێڕانەوە/bas û xwas gěřanewe: كتن: گووتنەوە.
باس و خواس گێڕەڕەوە/bas û xwas gěřeřewe: نفا:خۆشخوان.
باسی ژیان/basî jyan: نتـ: ژیاننامە.
.
وزتەی باس/wiztey bas: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ باس] خستنە باسکردنەوە.
وزتەی باسۆ/wiztey baso: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ باسۆ] خستنە ناوباسەوە.
.
.
____________________
باس/bas: ن:[ مۆسیقا][ lat :bassus]
1 – دەنگی پیاوانەی نێر( گڕ)
:: سترانبێژێك بەدەنگی گڕ.
2 – قووڵترین تۆنی ئەكۆردێك.
3 – نیوەی بەشی خوارەوەی كلاڤەیەك. كۆنترا باس.
باس گیتار/basgîtar: نتـ:[ مۆسیقا] گیتارێكی كارەبایی بە چوار تەڵی باس.
.
.
___________________
باس/bas: ن:[ كباك] ئامۆژگاری، پەند، داباش.
باس كردن/baskirin: كتپ: داباش كرن.
.
.
.
.
.