شەو/şew: ن:[ کات] شام، شەف، شەڤ( کباک)، شەوێ( هـ)، شێڤ.[ ئینگـ :night]

{

خوێندنی شەو ڕۆژئەکاتەوە

پەردەی تاریکی لا ئەباتەوە

}{ پیرەمێرد}

شەوان/şewan: نتـ:[ کات][ شەو+ ئان] شەوانە، شەوگەل، شەوگار، شەوەکی، شەوێ، شێڤی، شێوان : کاتی شەو یان لەشەودا. 

شەوانە/şewane: نتـ:[ کات][ شەوان+ ئە] شەوان، شەوگەل.

 

 

شەوەڕەشە/şeweřeşe: نتـ:[ ئاین] جێژنێکی بەناوبانگە لەنێوکاکەییاندا.

شەوەرگ/şewerig: نتـ:[ ئەردە] شەوەر.

شەوەزەنگ/şewezeng: نتـ:[ شەو+ ئە+ زەنگ] ئەنگووستەچاو، تاریکەشەو، تیاچاڤ( کباک)، شەوی تاریک و تنووک، شەڤتاری .

شەوەسارە/şewesare: نتـ:[ شەو+ ئە+ سارە] چێشتی شەوێ : چێشتێکە لە ئیوارەوە مابێتەوە بۆ بەیانی.  

شەوەکی/şewekî: نتـ:[ شەو+ ئەکی]

1 –  بەیانی، تاریک و ڕوونی بەیانی زوو.

2 – کردنی کارێک لەبەشی دووایی شەوێدا : بەشەو، لەشەودا.

3 – تەنگی نوێژی شێوان، شەبەنگە، شەفتاری، شەڤتاری، شەوگار: کاتی شەو. 

شەوەمیزێ/şewemîzê: نتـ:[ نخ] میزکردن بەشەو لەنێو نیوێن.[ ئینگـ : Nocturia]

شەوەووڕ/şeweuwir: نتـ:[ دزە][ شەو+ ئە+ ووڕ] جێگایەکە بەشەو خێڵات و کۆچەران شەوی لێ ڕابووێرن.  

شەوبات/şewbat: نتـ:[ ڕەوا][ شەو+ بات] شەوەسارە : چێشتێکە هی شەو بێت و مابێتەوە.

شەوباز/şewbaz: نفا:[ شەو+ باز( )]

1 – کەسێکە گەمەی میرمیرێن بگێڕێت و هەڵی سووڕێنێت. وەک ئەوەی بەسەو بۆ گەمە لە پشت پەردەدا وێنەی سەیر و سەمەرە دەردێنێت. 

2 – شانۆگەری شەوانەی پشت پەرده.{ فەرهەنگی کاوە، ل، 1002}.   

شەوباش/şewbaş: نتـ:[ شەو+ باش] شەوخۆش، شەوخوەش، شەوەوەش( هـ) : شەوێکی خۆش.

شەوبەرات/şewberat: نتـ: شەوی بەراتێ : شەوی 15ی شەعبان.   

شەوبەسەرهاتن/şewbeserhatin: کتن:[ شەو+ بەسرهاتن]

شەوبەشەو/şewbeşew: ئانتـ: شەواوشەو، شەوانشەو، شەوه وشەو، هەمووشەوێک.

شەوبەقسان ڕابوواردن/şew be qisan řabouwardin: کتپ:

شەوبەکێو/şewbekêw: نتـ:[ شەو+ بە+ کێو] ماڵاتێکە شەو بەکێو بمێنێتەوە.

لەنیوەی وەرزی پاییز لەوەڕ لەدەور و پشتی ئاوایی کەم دەبوو، ئەویش لەبەرپێ خوست تامی نەدەما. مەڕ و ماڵات باشیان نەدەخوارد دونیاش ئەوکاتە فێنك دەبوو، لە ( 24) سەعاتدا جارێک زیاتر پێویستیان بەئاوخورادنەوە بوو شوانەکە بۆ لەوەڕ زۆر دووری دەبردن لە بەڕۆژ کورتی پێ ڕانەدەگەیشت شەو بگەڕابایەوە شەوان چەند شوانێک مێگەلەکانیان تێکەڵاو دەکرد و لە نەورایی یەکی پەنابایان ڕادەگرتنەوە ئەمە پێی دەگووترا ( شەوبەکێو، شەوەکەژ، شەوین){ فەرهەنگی شێخانی، ل، 345} .

شەوبەند/şewbend: نتـ:[ شەو+ بەند] پشتێنی شەو.  

شەوبەیار/şewbeyar: نتـ:[ شەو+ بە+ یار] شەوبێدار : پاسەوانی شەو.

شەوبردنەسەر/şewbirdineser: کتپ: شەوبەسەربردن، ڕۆژکردنەوە، ڕووەکەردەی. ڕۆژەکەردەی، ڕۆکەردەيوه، شەوکردنەڕۆژ.

شەوبووێر/şewbiuwêr: نتـ:[ شەو+ بووێر] شەوبێر.

شەوبووێری/şewbiuwêrî: نچ:[ شەوبووێر+ ی] شەوبێری : شەو ناشەوێک.

شەوبێدار/şewbêdar: نتـ:[ شەو+ بێدار] شەونشین، شەڤناتۆراون : کەسێکە بەشەو نەنووێت و بەئاگا بێت، شەونەخوس.

شەوبێداری/şewbêdarî: نچ:[ شەوبێدار+ ی] شەونشینی، هەزارە، نەنووستن و ئاگادارییە لەشەوێدا.   

شەوبێر/şewbêr: نتـ:[ شەو+ بێر] شەوبووێر.

شەوبێری/şewbêrî: نچ:[ شەوبێر+ ی]

1 – ئاڵايش، شەڤبۆری، شەڤڕەڤينک، شەوبووێری شەوڕابواردن.

2 – نێوان دووشەو.

3 – دۆشینی یاژەڵ بەشەودا.

شەوبێری کردن/şewbêrî kirdin: کتپ:[ شەوبێری+ کردن] شەوێک نا شەوێک{ فەرهەنگی شێخانی، ل، ٣٤٥} 

شەوبێری نەکردن/şewbêrî nekirdin: کتپ:[ شەوبێری+ نەکردن] هەمووشەوێ.

:: شەوبێریم نەکردییە. 

شەوپاتە/şewpate: نتـ:

شەوپەردووی/şewperdûy: نتـ: زاڤانی، شەڤەستان : شەوی پەرە.

شەوپێخۆش/şewpêzoş: نتـ: شەودۆشت.

شەوتا/şewta: نتـ:[ نخ][ شەو+ تا] تایەکە شەاونە مرۆڤ دەیگرێت.

شەوتر/şewtir: ئانتـ: شەڤتر.[ ئینگـ : night before last]

شەوتێپەڕبوون/şewtêpeřbûn: کتن:[ کات] جەشەوێ ترازیەی، لەشەوڕۆیشتن، لەشەوگووزەران، لەشەولادان.  

شەوتێپەڕکردن/şewtêpeřkirdin: کتپ: شەوکردنەڕۆژ.

شەوچرا/şewčira: نتـ:[ زیند][ كباک] بسبسۆك، چۆڵەچرا، چراوک، چراوکە، چرایەکە بەشەو ڕاوی پێدەکرێت.  

شەوچراغ/şewçiraẍ: نتـ:[ شەو+ چراغ] گەوهەرێکی ديرۆکیيه کە گوايه لەتاريکيدا بەشەو دەدرەوشێتەوە. 

{

سم وەکو یەشم و لەپەشم و تووکی پێدا سەرنگوون

چاو وەکو بیجادە یا دوو شەوچەاغی شوعلەڕێژ 

}{ نالـی}

شەوخەف/şewxef: نتـ:[ شەو+ خەف( خەفتن: خەوتن)]

1 – پێخەف، شەوکڵاو : کاڵایەکە هەر لەکاتی نووستنێدا لەبەردەکرێت.  

2 – ئەو قاحبەی شەولەلای پياوێک دەخەوێت، ئەو پياوەی شەو لەلای قاحبەيەک دەخەوێت.{ فەرهەنگی کاوە، ل، 1003}.   

شەوخەیبە/şewxeyibe: ن:[ خۆ][ شەو+ خەیبە] پەڕپووت، نابووت، بۆ مرۆڤ و ماڵات.  

شەوخوونی/şewxûnî: نچ: شەونخوونی.

شەودەستاڕ/şewdestař: نتـ:[ کۆن][ شەو+ دەستاڕ] جاران ساوار بەدەستاڕلێدەکرا. ئەم کارەشیان دەخستەشەوان جا کچ و کوڕی ئاوایی لەو ماڵە کۆدەبوونەوە بۆ شەودەستاڕ کچێك و کورێك بەیەکەوە دەستارییان دەسووڕاند تا ساوارەکە تەواو لێدەدا بەگۆرانی گوتنەوە.{ فەرهەنگی شێخانی، ل، 346} .

شەودۆس/şewdos: ئانتـ:[ هـ] کەسێکە لە نێر یان مێ شەوانە بۆ ڕابواڕدنی سێکسی کۆببنەوە.

شەودێر/şewdêr: نتـ:[ شەو+ دێر] ئاودێری شیناییانە بەشەو.

شەودێری/şewdêrî: نچ:[ شەودێر+ ی] ئاوداشتنی شیناییان بەشەو.

شەودێز/şewdêz: نتـ:[ شەو+ دێز] ناوی ئەسپی خوسرەو پەروێزە : شەودێز( شەبدێز) ڕەنگی شەو چونکە ڕەش بوو. دەڵێن لەهەموو ئەسپێ بەرزتر بوو، کاتێ کە مرد خوسرەو پەروێز فەرمانی دا کە کفنی بکەن و بینێژن و، وێنەکەیشی لەسەر کێلی گۆڕەکەی نەخش کرا، هەر کاتێ کە دەهاتەوە یادی دەگریا.{ فەرهەنگ شاهنامە}{ فەرهەنگی دیوانی شاعیران، ل، 612}

{

درێغی بوو لە شیرین کوهکەن جان

دەبوو بیکاتە پایەندازی شەودێز

}{ سالم} 

شەوڕاو/şewřaw: نتـ:[ شەو+ ڕاو] ڕاوشەو : لەشەوی تاریک دەکرا بەفانۆس بەداوی پۆڕ و کەو دەگەڕان فانۆسەکەیان لەچاوی پەلەوەرد دەدا و تۆرەکەیان دەخستەسەری، ئەمە لەشەوی بەهاران دەکرا.     

شەوڕەنگ/şewřeng: نتـ:[ شەو+ ڕەنگ]

1 – بەلەك، شەڤين، شەوين.

2 –  بەرديکی ڕەشی بەنرخە، شەڤە، شەوگ، شەوڕەنگ، شەوە، شەوێ، شيا.  

شەوڕەو/şewřew: نتـ:[ شەو+ ڕەو]

1 – شەوڕۆ، کەسێکە بەشەو بڕوات

 2 – ئەسپێکه بەشەو باش غاردات.  

شەوڕەوی/şewřewî: نچ:[ شەوڕەو+ ی] شەوڕۆیی.   

شەوڕن/şewřin: نتـ:[ شەو+ ڕن( ڕنین)]

1 – ڕنینەوەی شەوانە.

2 – دزی لە بێستان لەشەودا.  

{

دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد

دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد

}{ هێمن}

شەوڕۆ/şewřo: نتـ:[ شەو+ ڕۆ]

1 – کەسێکە بەشەو بگەرێت و قۆناغان ببڕێت.

2 – ڕێتار، ڕۆيشتن لەشەودا، سەفەر بەشەو، شەڤڕۆ.

شەوڕۆیی/şewřoyî: نچ:[ شەوڕۆ+ یی] ڕۆیشتن لەشەوێدا.  

شەوزوسان/şewzusan: نتـ:[ شەو+ زوسان( زمستان)] یەکەم شەوی زستانێنە، کە لە هەموو شەوێکی درێژترە.

شەوسۆ/şewso: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ سۆ( )] چرای کەم سوو، چرای کاتی خەو،   

شەوسوو/şewsû: نتـ: بەیانی زوو.

شەوفڕ/şewfiř: نتـ:[ شەو+ فڕ( فڕین)] شەڤۆك.  

شەوکار/şewkar: نفا:[ شەو+ کار( کردن)] شەڤکار، شەڤکری : کارێکە بەشەو بکرێت.

شەوکراس/şewkiras: نتـ:[ شەو+ کراس] کراسێکە، کەتەنها بەشەو لەبەردەکرێت.  

شەوکردنەڕۆژ/şewkirdineřoj: ن:

شەوکۆر/şewkor: نتـ:[ نخ][ شەو+ کۆر( کوێر)] تڕتەميس، شەڤڕەشکی، شەڤکۆر، شەڤکوێر، شەوکۆرە، شەوکۆرەک، شەوکوور، شەوکوێر، شەونەبين، گەڕرکوێر.

شەوکۆری/şewkorî: نچ:[ نخ][ شەوکۆر+ ی] شەڤڕەشکی، شەڤکوێری، شەوکووری، شەوکوێری، شەونەبينی، گەڕکوێرە.

شەوكۆک/şewkok: نتـ:[ شەو+ کۆک] کەسێکە لەنیوەی شەوێدا لەشووێنێکی بەرزەوە خەڵكی بانگ بکات و ووشیاریان بکاتەوە.

شەوکوور/şewkûr: نتـ:[ فە][ شەو+ کوور] شەوکووێر، چەكچيکیلە.

شەوکووێر/şewkiuwêr: ن:

شەوکووێری/şewkiuwêrî: ن:[ نخ][ لا :   Hemeralopia , euphemistic]

شەوگا/şewga: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گا] پەچەیەکە ئاژەڵان بەشەو تێدا بحەسێنەوە، هەسارگە، کۆتان.  

شەوگار/şewgar: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گار] بەدرێژایی شەوێ، شەوار، ماوەی شەو لە ڕۆژاوا بوونەوە تا بەیانی، شەوانە.  

شەوگە/şewge: نتـ:[ شەو+ گە]

1 – شووێنێکە شەوانە مەڕ و ماڵاتی لێڕادەگیرێت.

2 – جێگەی پشوودان و مانەوەی شەوی ڕاوچی.    

شەوگەڕ/şewgeř: نتـ:[ بابا][ شەو+ گەڕ]

1 – جەزایەرچی، پازگر

2 – جۆرە مارێکە

3 – ئەوەی لەخەودا دەتاترسێنێت و هارات بۆ ناکرێت.

4 – هەر گیانلەبەرێک بەشەو بگەرێت؛ نموونە وەک شەمشەمەکوێرە.

شەوگەرد/şewgerd: ن:[ فە]

1 – پاسەوانی شەو، کێشکچی شەو( شار)، شەوگورد، ڕێبڕە

2 – جۆرە مارمێلکێکە.

شەوگەردان/şewgerd: ن: ئەوەی کە بەشەودا دەگەڕێت یان دەسووڕێتەوە.

{

لەدووری تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان

کە نالی وا لە حالاتی میحاقی ماهی نەودایە

}{ نالی}{ فەرهەنگی دیوانی شاعیران، ل، ٦١٣}

شەوگەردی/şewgerdî: ن:

شەوگڕ/şewgiř: نتـ:[ ئەردە][ شەو+ گڕ] چراخان.

شەوگورد/şewgurd: نتـ:

1 – شەوگەرد.

2 – ژوانی شەوانە.

شەولەوەڕ/şewleweř: نتـ:[ شەو+ لەوەڕ] شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن شیوەخووار : لەوەڕێکە بەشەو بکرێتەبەر ووڵاخ و ئاژاڵان.   

شەولێگەریاگ/şewlêgeřayg: نتـ: شەولێگووم بوو : کەسێکە لێی شێوانێت و نەزانێ چەندی شەوێیە.

شەومەنە/şewmene: نتـ:[ هـ][ شەو+ مەنە( مەننە)] بەیات، پەزێرە، شەوەسارە، شەوبات، شۆومەنی : چێشتی ماوەوەی شەو.

شەومەندە/şewmende: نتـ:[ هـ] شەومەنە.

شەومەهی/şewmehî: نتـ:[ فە] مانگەشەو.

شەومیزی/şewmîzî: نتـ:[ نخ] کەمەرشلی، میزەڵی.  

شەونامە/şewname: نتـ:[ شەو+ نامە] ئاگادارينامەی بڵاوکراوە بەشەو.

شەونەخەوتوو/şewnexewtû: ن:

شەونەخوس/şewnexus: نتـ:[ ئەردە] شەوبێدار.

شەونەخوسی/şewnexusí: نچ:[ ئەردە] شەوبێداری.  

شەونەورۆز/şewnewroz: نتـ: [ کات] شەوی سەری ساڵی تازەی کوردیی.

شەونخوون/şewnixûn: نتـ: شەوبێدار : کەسێکه شەو له خەو هەستێت و نەنوێتەوه.

شەونخوونی/şewnixûnî: نچ: شەوبێداری، شەوخوونی، شەڤجوونی، شەونوخوونی : بەشەو لەپڕرا بەسەر دوژمن یان جێگایەکی دادان.

بريتی لەشەونەنوستن، ڕۆژکردنەوە، زيگار، شەڤوخووينی، شەوبێداری، شەوبەياری، شەونخووسی، شەونخوونی، شەونوخوونی، شەونشينی.

شەونشین/şewnişîn: نفا:[ شەو+ نشین( )] شەوبێدار.[ ئینگـ : night awake, night up, night unsleeping]

شەونغوون/şewniẍûn: نتـ: شەویەڵغار، شەونخوون، چەپخون.

شەونوێژ/şewniwêj: نتـ:[ ئاین] نووێژێکە لەبەشی دووایی شەوێدا بکرێت لە دوای نووستن و هەستانەوە.

شەونوێژی/şewniwêjî: نچ:[ ئاین] کردنی نووێژێکە دوای نیوەشەودا ئەنجام دەدرێت.   

شەونیا/şewniya: ن: گەنج : پارە یان خشڵێکە بەشەو لەژێر خاكێدا بیشارنەوە یان نیشانەیەکە بەشەو بکرێت یان چشتێك بەنیشان دابنراێت.  

شەووگ/şewug: ن:[ ئەردە] بەردی شەوە.  

شەو و ڕۆژ/şew û řoj: ن: بەشەو و بەڕۆژ، بەردەوام، بێپسانەوە، پەيوەستە، لەسەريەک، هەموودەم _ هەمی دەمی، هەميشه.[ ئینگـ : night and day]

 شەو و ڕۆژ لێتێکچوون/şew û řoj lêtêkçûn: کتپ: شەو و ڕۆژ لێشێويان، شەو و ڕۆ و نەگمبيەی، گيرۆدەی خەم و په ژارەی زۆربوون.

شەو و ماکووک/şew û makûk: نتـ: بۆرجی ئەستێران.

شەوهەینیانە/şewheynyane: نتـ:[ شەو+ هەینی+ ئانە] شەوجومعانە.

 

شەوێن/şewên: ن: مۆڵدانی ئاژەڵان بەشەو لە چۆڵێ.

شەوێنە/şewêne: ئاکتـ:[ هـ] بەشەودا

شەوێوە/şewêwe: ئاکتـ:[ هـ] لەشەوەوە.

شەویاو/şewyaw: نتـ:[ هـ] شەوتا، تای شەو.

شەویاوای/şewyaway: کتن: شەوگەیشتن.

شەوی/şewî: نچ:[ شەو+ ی] بەشەو، شەوەکی.[ لا : Nocturnal]{ پەزیشکی، ل، 224}.

1 – [ پۆشاك] کراس : هەر چشتێکی شەوێ کەوتبێتە ڕۆژێ.

:: ئەم چێشتە شەوییە.

 2 – بەيات، پەزيرە، پەسيرە، چيوەرۆک، شەڤی، شەوپاتە، شەوماندە، شەوموندە، شەومەن، شەومەندە، کارتۆ، کتووت.

شەوی بووکێنی/şewî bûkênî: نتـ:

شەوی بین/şewî bîn: نتـ:[ کباک] ووشک بوون و پێگەێشتنی گوڵی دانەوێڵە لەپێش کاتی خۆیدا.   

شەوی پەردە/şewî perde: نتـ: شەڤەستان.

شەوی تاریک/şewî tarîk: نتـ:[ کباک] ئەنگوستەچاو، تاريكەشەو، شەڤەڕەش، شەوی تار، شەوی تاری.

شەوی جەژن/şewî cejin: نتـ: شەوی جێژن، شەوی گێژنە.

شەوی شێعر/şewî şêäir: نتـ: ئێوارە شيعر : کۆڕی شیعر.

شەوی نەورۆز/şewî newroz: نتـ:

شەوی یەکەم/şewî ýekem: ن:

شەوی یەڵدا/şewî yeľda: نتـ:[ شەو+ ی+ یەڵدا] شەوزستان، شەوزمسان، شەوۆزمسانی، شەوی چلە، شەوی شووتی شکان، شەوی هەنی شکان، شەويەلدا، شەوی زستان، يەکەم شەوی زستان.

شەوی ڵیغار/şewî ľiẍar: نتـ: شەونخوون.

شەوین/şewîn: ئانتـ:[ جا][ شەو+ ئین]

1 – شەوئاژۆ : مەڕ بە شەو لەوەڕاندن یان لەوەڕی ئاژەڵان لە جۆڵ و کێوان.

2 – نۆبەت بەشەو گرتن

3 – شەوێکی خۆشە لەبەهاراندا، کە باران باریبێت و خۆشی کردبێتەوە.  

ئەرکی شەو/erkî şew: نتـ:

بەشەو/beşew: ن: بەدرێژايی شەوێ، شەڤی.

بەشەوان/be şewan: ن: بەشێوان، شەڤانە.

بەشەو درەوشەر/be şew direwşer: نفا:[ بە+ شەو+ درەوشەر( درەوشان)]

پاسەوانی شەو/pasewanî şew: نتـ: جەزايەرچی، چۆکدار، چەرخەچی، حەساس، حەسحەس، سەلمانپيسە، عەسعەس.

پەلاماری شەو/pelamarî şew: ن: بەشەوچوونەسەر، بەشەوانه پەلاماردان، شەبەيخوون لێدان، شەويەلغارکردن، لەناکاو هێرش کردنەسەر لەشەودا.

ڕێبواری شەوانە/řêbiwarî şew: نتـ: شەڤڕۆ، شەوڕەو.

ژنی شەوگەڕ/jinî şewgeř: نتـ: ژنی هەرزە، لەشفرۆش.  

شەرابی شەوێ/šerabî şewêş: نتـ:

کردنەشەو/kirdine şew: کتپ:[ کردن+ ئە+ شەو]

نانی شەو/nanî şew: نتـ: نانی شێوان.

 

.

.

________________________

شەوە/şewe: ن:[ هـ] شەو.

شەوەبەردەی/şewe: کتن:[ هـ][ شەو+ ئە+ بەردەی] شەوەبردن.

شەوەدییەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ دییەی] شەوەدیتن.

شەوەکەردەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ کەردەی] دروست کردنی شەوە.

شەوەگرتەی/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ گرتەی] شەوەگرتن.

شەوە وێنای/şewe: ن:[ هـ][ شەو+ ئە+ وێنای] شەوە بینین.

.

.

.

.