مێکوتە/mêkute: ن:[ نخ] دڕکە، ھاوڵە مریشکانە : بریتییە لە پەیدابوونی زیپکە و بڵق لەسەر پێستی منداڵان.  نەخۆشیەکی زۆر درمە (توانای تووشکردنی کەسانی دی هەیە تا 6 ڕۆژ) کە هۆیەکەی ڤایرۆسێکەوە بەناوی human herpesvirus 3 (HHV-3) جاران پێدەگووت را ڤاریسێللا زۆستێر : ‏varicella-zoster virus (VZV) پەیدا دەبێت. کە نزیکەی 160 بۆ 200 نانۆ دەبێت، بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆی ھەیە ھەموو مرۆڤێک لە ژیانیدا یە کجار بیگرێت. زۆرینەی تووشبوان لەژێر تەمەنی ( 15 )ساڵیەوە دەیگرن ھەندێجار تووشبوون دوادەکەوێت بۆسەروی ئەم تەمەنە، بەڵام تووشبوانی سەرووی تەمەنی ( 15 )ساڵ گرانتر دەیگرن.[ ئینگـ : chicken pox]

مێکوتە کوتان/kutan: نتـ:[ مێکوتە+ کوتان] پێکوتەی دۆژی مێکوتە. : بەشێوەی دەرزی لە مرۆڤ دەدرێت. [ ئینگـ : varilrix].

.

.

.

.