وورچ/wurç: ن:[ گیان] حەش، حەشە، حش، حورچ، خرس( فار)، هرچ ( ئامێدی) هەرس _ هرس، هەش، هەشە : heş ( کباک، زا)، هورچ : گیانلەبەرێکی گواندارە کە لە هەموو کیشوەرەکان بوونیان هەیە بێجگە لە ئاوسترالیا. زۆربەیان لە باکووری گۆی زەوی دەژێن، لە کیشوەری ئەفەریقاش تەنها لە کێوەکانی ئەتڵەس و ووڵاتی مەغریب هەبوون،بەڵام ئێستا قڕیان تێکەوتووە. وورچەکان بە شێوەی زانستی لە بنەماڵەی Ursidae پێک دێنن و ئێستا 8 جۆری سەرەکیی وورچ لە جیھاندا دەژین. کێشی جۆرەکانی ووڕچ لە نێوان 300 بۆ 800 کیلۆگرامە و ڕەنگەکانیان ، قاوەیی و ڕەش و سپی یە. هەندێ جۆری پەڵەیەکی سپی لەسەر سینگی یان ناوچاونی هەیە. بۆنموونە لەوولاتی نەرویج و سوید و فینلاند نزیکەی 1.200 بۆ 1.500 دانە ووڕچی قاوەیی باکووری گۆی زەوی هەن. [ ئینگـ : bear]
وورچباز/wurçbaz: ئانتـ: لۆتيی خاوەن ورچ.
وورچبازی/wurçbazî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە وورچبازییەوە هەبێت، وەك هونەری وورچبازی لە سێرکدا.
وورچ هەڵپەرین/ wurç heľpeřîn: کتن:
وورچ هەڵپەڕاندن/wurç heľpeřandin: کتپ:
بەچکە وورچ/beçke wurç: نتـ:[ گیان][ بەچکە+ وورچ] بيوەڵەوورچ، کۆڵەوورچ، کوودەڵەوورچ، وورچەکۆڵه.
.
ووڕچ دابەش دەبن بەسەر دوو بنەماڵەی Ailurinae و Ursininae. |
.
لە بنەمالەی Ailurinae ئەم جۆرە وەک : |
وورچی پاندا/wurçî panda: نتـ:[ گیان] ئەم جۆرە وورچە ڕووەك خۆرە بەتایبەت قامیشی بامبوو : bamboo. .[ لا : Ailuropoda melanoleuca] .
وورچی پاندای سوور/wurçî panday sûr: نتـ:[ گیان] ئەم جۆرە وورچە هەرەشەی قڕتێکەوتنی لەسەرە، بچووکترین جۆری وورچە. ناوچەی ژیانی ئەم وورچە چیاکانی هیمالایا، بوتان، دەڤەرەکانی باشووری چین، باكووری هیندستان، نێپاڵ، لاوس، میانمار..[ لا : Ailurus fulgens ] [ ئینگـ : Red Panda یان Lesser Panda]
.
لە بنەماڵەی Ursininae ئەم جۆرانە هەن : |
وورچی ئەشکەوت/wurçî eşkewit: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی قرتێکەوتووە . لە کیشوەری ئەوڕوپا و باکووری ئەفەریقا دەژیا، پێش سەردەمی چاخی بەفرین یان 27.500 ساڵ پێش هەنووکە. ڕەنگی پێستەکەی قاوەیی بووە.[ لا : Melursus ursinus] .
وورچی ئەمەریکایی باکوور/wurçî Emerîkayî bakûr: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی ڕەشە ، کێشی نزیکەی 150 یان لە نێوان (70 – 290) کیلۆگرامە و بڵندی 160 یان لە نێوان (130 – 180) سانتیمەترە. .[ لا : Ursus americanus] .
وورچی پۆلاری/wurçî polarî: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی سپیی زەردباوە. نزیکەی 2,8 مەترێك درێژ دەبێت، کێشی دەگاتە 500 کیلۆگرام. گەورەترین جۆری ووڕچە. خۆراکی ئەم جۆرە ووڕچە بریتین لە گۆشتی وەك : باڵندەی ئاویی، جرجی پۆلاری، ڕێوی پۆلاری، سێل ( گوێرەکەی دەریایی)، کەروێشکی بەفری و ماسی. گیانداری دیکەی پۆلاری و تەنانەت مرۆڤیش.[ لا : Ursus maritimus ][ ئینگـ : polar bear]
وورچی چاوێلکەدار/wurçî çawêlikedar: نتـ:[ گیان] تەنها جۆرە ووڕچێکە لە کیشوەری ئەمریکای لاتینی یە، پەڵەیەکی سپی ڕەش بەدەوری چاوی دا هەیە، لەسەر لقی دارەکان هەڵدەگەڕێت و میوەخۆرە.[ لا : Tremarctos ornatus][ ئینگـ : Spectacled bear]
وورچی ڕەشی ئاسیا/wurçî řeşî Asiya: نتـ:[ گیان] وورچی مانگ : پەڵەیەکی سپی بەسەر سینگی ییەوە دیارە. ناوچەی ژیانی ئەم وورچە لە کێوی هیمەلایا، باکووری هیندستان، چین، باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا و ژاپۆن و تایوان دەژێت. لەسەر دار و ناوجەنگەڵەکان دەژێت. . .[ لا : Ursus thibetanus ] .
وورچی قاوەیی ئەمەریکایی/wurçî qaweyî emerîkayî: نتـ:[ گیان] .[ لا : Ursus arctos horribilis].[ ئینگـ : Grizzlybjørn]
وورچی قاوەی سوری /wurçî qaweyî surî: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی گەورەیە، ناوچەی ژیانی ئەم وورچە لە سوریا، کوردستان، ئێران و قەوقازە.[ لا : Ursus arctos syriacus] [ ئینگـ : Syrian brown bear]
وورچی قاوەی کۆدیاک/wurçî qaweyî kodiyak: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی قاوەیی یە، ناوچەی ژیانی ئەم وورچە لە باشووری ڕۆژئاوایی ئالاسکایە. [ لا : Ursus arctos middendorffi] [ ئینگـ : kodiak bear] .
وورچی ڵێودار/ľêwdar wurçî: نتـ:[ گیان] ووڕچێکی ڕەشە، قەوارەکەی مامناوەندیی یە.[ لا : Melursus ursinus] .
وورچی مالاج/wurçî Malac: نتـ:[ گیان] بچووکترین جۆری ووڕجە، ناوچەی ژیانی ئەم وورچە لە جەنگەڵەباراناوییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. ( هیندستان، بەنگەلادش، میانمار، تایلاند، مالاسیا، لاوس، …). پێستی ڕەشی خەڵووزی. بلندی لە نێوان 120-150 سانتیمەترە و کێشی 27 – 80 کیلۆگرامە.[ لا : Helarctos malayanus] .
.
.
______________________
وورچ/wurç: ن:[ فەل] حەوتەوانە : ناوی دوو کۆمەڵە ئەستێرەی ئاسمانە.
وورچی بچووک/wurçî biçûk: ن:[ فەل] حەوتەوانەی بچووك. [ ئینگـ : Ursa Minor]
وورچی گەورە/wurçî gewre: نتـ:[ فەل] حەوتەوانەی گەورە. [ ئینگـ : Ursa Major]
.
.
.
.